کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەسەڵاتى كوردى دەسەڵاتى چەتەو مافیاكانە

Saturday, 03/07/2010, 12:00



لە وڵاتى چەتەو مافیاكاندا ، بەڵێ مەبەستم ئەم وڵاتەیە كە سەرو سیماى وڵاتیشى تێكداوە ، شتێكى سەیر هەیە ئەوەیە كە لە بەرانبەر كارە قێزەون و ناشیرینەكانیان و ئەو هەموو فەسادە ئیداری و نەزانى و ئەزمەى فیكریە لاى دەسەڵات ، ئەوە سەیرە كە نابێ بڵێى برام ئەو شتەت هەڵەیە و من پێشنیارێكم هەیە بۆت كە ئەتوانێت تۆى سەرۆك و دەسەڵات و تۆى بنەماڵە لەو ئەزمە فیكریە دەربهێنێ ، وەك ئەوە وایە كفرى خوات كردبێ ، چونكە لاى بنەماڵە ئەزمەى عەقڵە. عەقڵى ئاغاو دەرەبەگ زاڵە هێشتا ئەو قۆناغەیان نەبڕیوە. نازانم بۆ؟ لەم وڵاتە كە دەسەڵات بە پشتاو پشت ماوە تەوە بۆیان فێرى یەك شتن ئەویش ئەوەیە كە هەرچیان وت بە قەولى خۆیان ئەبێ ئێمە بڵێین بە ڵێ گەورەم ئەمر ئەكەى ڕاستت فەرمو ، بەڵام ئەم پەیامەى بنەماڵەیان هیچكات من حسابى بۆناكەم و پێكەنینم پێ دێ ، چونكە كە بزانم تۆ هەڵەى و گوێم لێ ناگرى ، من میلیشیام نیە و چەتەو ڕێگر لە فیكر و دەزگاى سیخوڕى نیم و ئەو بنەمایەى كە من كارى لە سەر دەكەم پەیامێكى مرۆڤانەیە و ڕێگە بە خۆم و ئەوەش كە حكومى وڵات دەكات نادەم كە كەس لەسەر بیرو ڕاى ئازاد تیرۆر بكرێت. ئەى دەسەڵات من وەك و تۆ بیرناكەمەوە ، چونكە من كەسێك بیەوێ هەڵەكانم ڕاست بكاتەوە بە ڕێزو ئحترامەوە فەرموى لێ دەكەم. ئەمەوێ ئەمەش بڵێم كە لەوڵاتێكدا كە تەنها بنەماڵەیەك دەسەڵاتى بە دەستەوە بێ و حوكمى وڵات بكات و هەریەكە لە(هەڵبژاردن ، دیموكراسى ، مافى مرۆڤ ، یاسا، بەرژەوەندى گشتى ، مافى هاوڵاتى بوون، مافى ئازادى ڕادەربڕین)قەدەغەو پشتگوێ خرابێ و چى لە بەرژەوەندى بنەماڵەكە دا بێت ڕەچاو بكرێت وەك(كوشتن ،تیرۆر ، خنكاندى ڕاى ئازاد، زمان بڕین) . وڵاتێك كە هیچ شەفافیەتێكى نەهێشتۆتەوە بۆ گەل. وڵاتێك كە كۆبونەوەكانى تەنها لە نێوان سێ كەسدا بێت لە بەر ئەوەش سێ كەس، چونكە خزمایەتى لەنێوانیاندا هەیە. وڵاتێك كە دەنگى "نا" تێیدا قەدەغەیە، هەر ئەو سەركردانەى ئەم وڵاتە كە لە سەر خوێن مژینى هاوڵاتى و ڕەخنەگرێك كە هەڵقوڵاوى نێو ئازارەكانى خەڵكەكەیە بژێت و سەرۆكێك كە حیزب و بنەماڵەكەى بەلاوە گرنگترە تاوەكو گەل، هەرلەم وڵاتەش ئۆپۆزسیۆنێك كە هەڵقوڵاوى نێو حیزبێكى دەسەڵاتدارە، سەرۆكێك كە هێشتا نەزانراوە كە سەرۆكە یان سەرۆك حیزبە یان سەرۆك عەشیرەتێك، سەرۆكێك تۆپبارانى گوندەكان بە دەنگى مۆسیقا تێبگات و بە خۆشیەوە گوێى بۆ شلكات و دەنگى گریانى كچێكى بچوك بە ئاواز و گۆرانى تێبگات.ئەو كات بۆت دەر ئەكەوێت كە لە چ وڵاتێكى بێ سەرو بەر ئەژین و دەسەڵات چ ئەفیونێكە .




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە