پاراستن به‌یاننه‌مه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌ران بڵاو ده‌کاته‌وه
Tuesday, 17/11/2009, 12:00
سه‌ره‌تای به‌یاننامه‌که به (به‌یاننامه‌ی ژماره 1) دیاری کراوه .
_ ئه‌و به‌ڕێزه‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی نووسی که دیاره بیره‌وه‌ریه‌کانی باش نیه ، بۆیه من پێم باش بو وه‌ک هاوکاریه‌ك ئه‌وه‌ی وه‌بیر بهێنمه‌وه و بڵێم : به‌ڕێز تۆ ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی نوسیوته ژماره (1) نیه به‌ڵکو به‌یاننامه‌ی ژماره (2)ه . چونکه له‌ساڵی 1996 له‌گه‌رمه‌ی شه‌ڕی کورد کوژی نێوان پارتی و یه‌کێتی ژماره‌ی (1) یه‌که‌می به‌هه‌مان شێوه بڵاو کرایه‌وه، ئه‌وه‌ش پلانی یه‌که‌متان بو بۆ لێدانی یه‌کێتی ئه‌و سه‌رده‌مه، له ناوه‌رۆکی به‌یاننامه‌ی یه‌که‌مدا واتان هۆنیبۆوه، که گۆایا یه‌کێتی لای داوه له به‌رنامه‌و پڕۆگرامی کۆمه‌ڵه و ته‌نها زومره‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی به‌رپرسن له‌م شه‌ڕه و ئه‌وا ئێمه وه‌ک کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌ران ده‌که‌وینه‌وه خۆ کۆکردنه‌وه و باوه‌ڕمان به زومره‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی نه‌ماوه. ئه‌مه‌ش به نه‌خشه‌ی پاراستن و مه‌به‌سته سه‌ره‌کیه‌که‌ی ئه‌وێ ڕۆژتان بو. لێره‌دا من نامه‌وێت ناوی ئه‌و که‌سه بهێنم که نوسه‌ری ئه‌و به‌یاننامه‌یه بو به‌ڵام زۆر به‌ڕونی که‌سایه‌تییه‌که‌ی لام ئاشکرایه و هاوکاره‌کانیشی ده‌زانم کێیه! هه‌ر هه‌مان ئه‌و که‌سه‌یه که به‌یاننامه‌ی یه‌که‌می نوسی. ئه‌و لۆگۆ سوره‌ش که له‌م به‌یاننامه‌یه‌دا کراوه‌ته هێماو پێك هاتوه له‌داس و چه‌کوش و ده‌ستێکی توند، هه‌مان لۆگۆ کۆنه‌که‌یه و به‌ڵام له‌م به‌یاننامه‌یه‌ی دوه‌مدا ته‌نها ده‌سته‌که‌ی بۆ زیاد کراوه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش بۆ چاوبه‌ستنی خه‌ڵکی کورده. ده‌نا هه‌مان لۆگۆی به‌یاننامه‌که‌ی کاکی نووسه‌ری پاراستنه‌که‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه‌یه و به‌یاننامه کۆنه‌که‌شی له‌به‌رده‌ستمدایه. جا بۆیه پێم باشه نوسه‌ر به‌یاننامه‌ی سێهه‌م نه‌نوسێت .
_ نوسه‌ر له نوسینه‌که‌یدا به‌توڕه‌ییه‌وه بانگێشه ده‌کات و ده‌ڵێت : کرێکاران و گه‌لانی جیهان یه‌کبگرن .. نازانم ئه‌مه به‌چ عه‌قڵێکی مه‌عریفی نوێوه ئه‌و بانگه‌شه‌یه ده‌کات و خۆی توڕه‌ده‌کات ؟، منیش ده‌ڵێم ئه‌مه چ په‌یوه‌ندیه‌کی به واقیعی ئه‌مڕۆی کوردستانه‌وه هه‌یه تا ئه‌م بانگه‌شه سه‌قه‌ته بکات؟ ، ده‌بوایه نوسه‌ر ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌ی بگواستایه‌ته‌وه و له (گۆڕه‌پانی سور له کرملنی) مۆسکۆدا بیکردایه. دوا جاریش که‌مێک تێفکرینی هه‌بوایه، ده‌رکی به‌وه بکردایه که ئه‌و بانگه‌شه‌یه کۆمه‌ڵگای ئێستای کوردی ناگرێته‌وه، چونکه کۆمه‌ڵگای کوردی ئه‌مڕۆ زۆر جودایه و له‌سه‌ر بنه‌مای عه‌قڵێکی ئیستعماری له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی خۆییه‌وه به‌شکراوه له‌نێوان چینی حزبی ده‌سه‌ڵاتی چه‌ته‌یی که ئه‌مانه چینێکی سه‌رو کۆمه‌ڵن و خۆیان به سه‌یدی کۆمه‌ڵگه ده‌زانن. چینێکی تر پێکهاتوه له چینی موچه‌یی دهستهوخوان وچینی هه‌ژارو چینی ته‌مه‌ڵ. ئه‌وانه‌ی حیزبه‌کان دانایناون بۆ پارێزگاریکردنی خۆیان و هه‌ر لهههوانته موچه‌یه‌کیان بۆ بڕیونه‌ته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌رهه‌مێکیان هه‌بێت. ئیتر نازانم کاکی پاراستن مه‌به‌ستی کام چینی کرێکار‌و ڕه‌نجده‌ره، ده‌بوایه ئه‌و به‌ڕێزه له‌و بانگه‌شه پلانیه که سه‌رچاوه‌که‌ی لای پاراستنهوهیه ناوی به‌رپرسی پاراستنیشی تێبنوسیایه.
_ له پلانه‌که‌یدا نوسراوه (ڕاگه‌یاندنێک له ده‌سته‌ی خۆ ئامه‌ده‌کردن) من پێم وانیه بێجگه له نوسه‌رو به‌رپرسه‌که‌ی سه‌روی خۆی له پاراستن زیاتر که‌سی تری له‌گه‌ڵدا بێت، ڕاسته له به‌یاننامه‌ی یه‌که‌مدا هه‌ندێ هاوکاری بۆ دابین کرا بو، به‌ڵام پێم وانیه ئه‌مجاره ئه‌و هاوکارانه‌ی پێشوی له‌گه‌ڵدا مابێت، چونکه4 ئاگادارم که هه‌ڵاتون بۆ ئه‌وروپا. به‌هه‌ر حاڵ بابێمه سه‌ر ناوه‌رۆکی نوسینه‌که‌ی هه‌رچه‌نده هیچ گرنگی و بایه‌خێکی ئه‌و تۆی نه‌بو له لام ، شایانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ش نه‌بو چونکه له‌و نوسینه‌دا وا ده‌رده‌که‌وێت که نوسه‌ر شڵه‌ژاویه‌کی ته‌واوی پێوه دیاره ئیتر نازانم هۆکاری چی له‌پشته‌وه‌یه ئایا هۆکاری ئه‌وه‌یه که پاره‌که‌ی زۆره یان شتێکی تری له‌پشته‌وه‌یه. به‌هه‌ر حاڵ ئه‌م نوسه‌ره هاتوه ده‌یه‌وێت به‌هه‌مان عه‌قڵیه‌ته‌که‌ی ساڵی 1996 پشێوی و نائارامیه‌ک دروست بکات، به‌ڵام من ئه‌و جه‌ژنانه‌یه به نوسه‌ر ده‌ده‌م که له‌مه‌دا زۆر هه‌ڵه‌یه. جابۆیه من پێم باش بو سود له تێنه‌گه‌یشتنی ئه‌م نووسه‌ره وه‌ربگرم هه‌ر له‌و ڕێیه‌وه هه‌ندێک ڕونکردنه‌وه بده‌م .
بۆ ئه‌وه‌ی ڕونکردنه‌وه‌که‌م ببێته په‌یامێک و ئیتر کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان به وریایه‌وه تێڕوانینیان هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌م جۆره پلانه ساخته‌كاریانه و له‌خشته بردنانه و خۆشباوه‌ڕ نه‌بن به‌م جۆره بانگێشه‌و وشه ڕه‌نگاو ڕه‌نگه ناوه‌رۆک بۆشانه وه‌کو شاعیری کورد ئامانج ژاژڵه‌یی ده‌ڵێت(له‌دنیادا قه‌ت به‌به‌رگ و ڕوکه‌ش نه‌بیت ده‌سخه‌ڕۆ---- بهئاوریشمی تێنه‌گه‌ی که نه‌رم و ناسك بو په‌ڕۆ) . جا لێره‌دا ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم خۆش به‌ختانه ئه‌م نوسه‌ره به‌هیچ جۆرێک زانیاری ده‌رباره‌ی کۆمه‌ڵه نیه، که چۆن بوه یاخود چی بوه یان به‌رنامه‌و پرۆگرامی له‌سه‌ر چلۆن بنه‌مایه‌ک بوه یان ده‌یویس که‌سێتی تاکی کوردی به‌ره و چ ئاقارێك به‌رێت. گه‌رچی ئه‌م زانیاریانه زۆر به‌که‌می له‌به‌رده‌ست کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستاندایه و ته‌نها زانیاریه‌کانی له‌و سه‌رچاوه حزبیانهوه که باڵا ده‌ستکراوه که هه‌ر خودی خۆیان کۆمه‌ڵه‌یان له‌ناو برد. بۆیه پێم باشه هه‌ندێک له‌و زانیاریانه له‌دیوه ڕاسته‌قینه‌که‌یه‌وه بخه‌مه پێش دیدی خۆێنه‌ری خۆشه‌ویست .
_ خوێنه‌ری خۆشه‌ویست ...
کۆمه‌ڵه (نه مارکسیزم بوه نه لێنینیزم بوه نه ستالینینیزم بوه نه هزری خێڵگه‌رایی بوه) . هه‌ر بۆ زانیاریش کۆمه‌ڵه له‌دوای شۆڕشی شێخ مه‌حمودی نه‌مره‌وه بۆ یه‌که‌مجار توانی له مێژوی کوردا بزوتنه‌وه‌یه‌ك دابهێنێ که له‌سه‌ر بنه‌مای ئایدۆلۆژیه‌کی خاوێن بۆئه‌وه‌ی هۆشیاریه‌کی گشتگیری پێشکه‌ش به نه‌ته‌وه‌ی کورد بکات. یه‌که‌مین ئایدیۆلۆژیاش بوه که توانیویه‌تی فیکری سیاسی هه‌ر دو قوتبی دنیای شیوعیه‌ت و بۆرژوازیه‌تی رۆژهه‌ڵاتی و ڕۆژئاوایی کۆبکاته‌وه و له نێوهندیانا ئایدیۆلۆژیایه‌کی جه‌ماوه‌ری دابڕێژێ و بیکاته خزمه‌تی پرۆسه‌ی کوردایه‌تیه‌وه. هه‌ر وه‌ک ئه‌و سیاسه‌ته جه‌ماوه‌رییه‌ی که موعه‌مه‌ر قه‌زافی دایڕشتوه بۆ خزمه‌تی کۆمه‌ڵگاکه‌ی خۆی، به‌ڵام کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی کوردستان نوێتر و تۆکمه تر بو بۆ سه‌رده‌می خۆی، چونکه زیاتر پابه‌ند بو به شێوه‌ی ئه‌دای بیرکردنه‌وه‌ی تاکی کوردی. لێره‌وه توانی ته‌واوی بیرکردنه‌وه شارستانێتی و شۆڕشگێڕی و ڕزگاریخوازیهکانی دنیا له‌گه‌ڵ که‌لتوری کوردی‌دا بۆ سه‌رده‌می خۆی بگونجێنێ. هه‌ر بۆ زانیاری زیاتریش ئه‌وانه‌ی که به ئایدیۆلۆژیای مارکسیزم - لێنینیزم هاتنه مه‌یدانی گۆڕه‌پانی بزوتنه‌وه‌که‌وه، ئه‌وان له پشته‌وه وه‌ک خه‌نجه‌رێکی ژه‌هراوی له کۆمه‌ڵه‌یان دا. به‌تایبه‌تی یه‌که‌مین که‌س که ڕابه‌ری ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ی کرد جه‌لال تاڵه‌بانی بو که بۆ ته‌نها ساتێکیش نه مارکسیزم نه لێنینیزم نه‌ماوی بو، به‌ڵام وه‌ک ئاداتێک دژی بزوتنه‌وه خێڵه‌کیه‌کان به‌کاری هێنا و دوایش نه‌خشه‌یه‌کی باشی کێشسا بۆ هه‌ڵوه‌رینی کۆمه‌ڵه و ئه‌م کاره‌شی به سه‌رکه‌وتوانه ئه‌نجامدا.
لێره‌دا من ناتوانم دان به‌و ڕاستیه‌دا نه‌نێم که نه‌وشیروان مسته‌فاش هاوکارێکی چاکی ئه‌و سه‌رده‌مه بو بۆ لێدان و به‌لاڕێدا بردن و گۆڕانکاری له دروشمه‌کانیدا. کۆمه‌ڵه هه‌رگیز باوه‌ڕی به‌کوشتن و له‌ناوبردن و ئیغتیالات نه‌بو، چونکه به‌ئاشکرا له بانگێشهکاندا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بو، بۆیه به‌ڵگه کۆنه‌کان شاهیدی ئه‌وه ده‌ده‌ن که ده‌ڵێن ئێمه باوه‌ڕمان به‌کوشتنی تاکی کوردی نیه، به‌ڵکو باوه‌ڕمان به چاککردنی تاکی کورده و هه‌ر له‌و ڕێیه‌شه‌وه ده‌توانین کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ته‌ندروست پێك بهێنین، چونکه کۆمه‌ڵه بزوتنه‌وه‌یه‌کی فیکریه . به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌هۆی په‌ستانی ناوخۆیی و ناوچه‌یی و جیهانی له‌سه‌ر کێشه‌ی ژکورد ڕێچکه‌که‌ی خۆی گۆڕی بۆ شۆڕشگێڕی. یه‌کێ له سه‌رکرده دیاره‌کانی ئه‌وکاتیش نه‌وشیروان مسیهفا بو که ڕاسته‌وخۆ به‌رپرسی ئه‌م گۆگڕانهکاریهیه جا بۆیه ئه‌ویش پێویسته دان به‌و ڕاستیه‌دا بنێت و ڕونکردنه‌وه‌یه‌کی بۆ به‌ر چاو ڕونی جه‌ماوه‌ری کوردستاندا هه‌بێت.
لێره‌دا من نامه‌وێت زۆر له‌سه‌ر ئه‌مه بڕۆم، به‌ڵام ده‌مه‌وێت شتێکی تر بڵێم بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی بزانن کۆمه‌ڵه‌ی ڕاسته‌قیه کێن، گه‌رچی به‌شێوه‌ی کراوه‌یی و ڕێکخراوه‌یی نین، به‌ڵام خه‌ڵکی ده‌توانێت به‌ڕه‌وشت ده‌ست نیشانیان بکات. (ئه‌گه‌ر هه‌ر تاکێکی کوردت بینی به‌مه‌رجێک ته‌مه‌نی گونجاو بێت بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه، ئه‌و که‌سه ئه‌گه‌ر دژی عه‌قڵی حزبی بو، دژی کوشتن و چه‌ک بو ئه‌گه‌ر دوا ئه‌ده‌ب و ڕێز‌و حورمه‌تی تیابو، ئه‌گه‌ر نه‌فس به‌رز بو. چاوی له‌ماڵی خه‌ڵک نه‌بو. ئه‌گه‌ر دژی عه‌قڵیه‌تی خێڵگه‌رایی بو، ئه‌وا له سه‌دا سه‌د ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه بوه، یاخود له‌سه‌ر ده‌ستی مامۆستایه‌کی کۆمه‌ڵه په‌روه‌رده کراوه .
جا بابێمه‌وه سه‌ر نوسهرکه و بڵێم هه‌ڵه‌یه ئیتر ئه‌و ناوه به‌کار مه‌هێنه خه‌ڵکی به‌تۆ و ئه‌مساله‌کانی تۆ له‌خشته نابرێت.
16 11 2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست