من سەرۆکم
Wednesday, 02/10/2013, 12:00
1368 بینراوە
سەرۆکێکی ترسنۆکم
قین لەدڵ و چاوچنۆکم
منم ئەوەی سووکتر لە سووک
هاوولاتیانم بۆ دوژمنان ئەبەم بەبووک
گوناهە پێم بڵێن سەگ وەفام نیە
نەک هەر وەفا ئەسڵەنن من حەیام نیە
بۆ دوژمنان لەسەرچۆکم
چیم کرد بەگەل بەچەپۆکم
لەگەل عەمو چیمان نەکرد یەک بەیەکتر
جا کە گونیەدۆلار سەری دەرنا
گشت کێشەو شەڕمان بەلانا
ئێمە براین بعد اڵعداوە حلاوە
دایکی شەهید باتێر بخوا لەشیرینی و پاقلاوە
کەوتینە ناو فروفێڵ و دەست بڕین
دۆلارمان کرد بە پێخەف و پەردە و سەرین
ئای خوایە من و کوڕەکەم چەند سەرسەرین
بەڵام ئێستا عەمو نەما بێکەس ماوم
کەس گوێ ناگرێ لە هەرەشەو چاووڕاوم
بەر لەووتار کە دەرکەوتم لەسەر شاشە
دەڵێن بەسە ئیترتەقەڵی تۆ گەلێک شاشە
مێشکمان پڕبوو لە دەجەلی ئەم غەشاشە
قوڕت بەسەر خەڵک تێگەی جا هەرواشە
من سەرۆکم
بێ مۆراڵ و دزو جەردە
پارەدەدزم هەر بە فەردە
سووک و ڕسوا لەم سەر عەردە
ملیۆن ئەدەم یەک جار پێم بڵێن مەردە
ئەم ووڵاتە هەمووی هی خۆم
نەوت و ئاوو بەردو داریش دەخۆم
کە هیچ نەما لەسەر عەرز داگیری کەم
ئەچمە ژێرخاک بۆنەوتەکە بیری ئەکەم
کێ ناڕازی باوکیشم بێ زویری ئەکەم
وەکو مشک هەموو عەرزەکان ئەکۆڵین
لەگەڵ ... کە ئێمە هەردووک زۆڵین
مشک خزمە لەگەڵ ئێمە لەیەک ئەچین
هەم کولێرە و هەم تاعونی گشت توێژ و چین
ئەزو سەدام لەیەک دەچین وەکی یەکین
کورد ووتەنی هەردوو جاشی ماکەرێکین
هەردوو دیوی یەک دراوین بێ شک یەقین
کەیفا من چەندە خۆش بوو ب وان ژنا ڕەشپۆش و غەمگین
بۆ من نەبەسە کوشتن وتاڵان و بڕین
لدوڤ من حەزەکا دی بووە بە برین
ئەوژی کچا ئەوروپیا پرچ زەرین
هەر شەڤ یەکێ باسکێ خۆ بکا سەرین
دۆلار فەلسەفەی ژیانمە نانە ئاوە
جێگای لای من بان سەرو بانی چاوە
چارم نیە کۆنترۆڵم لەدەست داوە
قەترەی ئابڕوو لەلای من زوو تکاوە
ئەم دۆلارە سەرم دەخوا بەبێ گومان
بۆمن نیە لە ڕۆژی ڕەش و لێقەومان
سەرۆکێکی بێ ویژدانم
خوێنتان دەمژم بێ ئیمانم
پێتان دەڵێم من باوک و باپیرتانم
نەک هەر دوو ڕووو دووزمانم
بەندیخانە نهێنیەکەم بۆ ئازاردانە
یەک شت هەیە باش بیزانە
ناموس لەلام زۆر هەرزانە
هەرزانتریش خوێنی خەڵکی بەسەزمانە
بۆمی مەکە باسی یاسا بۆسەر ژانە
هەر ئەمەوێ لێتان ئەسێنم عەرزانە
نەخێر نیە قەت خۆش نابم لەم قەرزانە
کە نوێژم کرد دەست بە دوعا سەر کزانە
کردمە باسی خێرو چاکەو سەرفترانە
گەر خۆم مات کرد قسەم نەرم چاک بزانە
وەک مارێکم کاتێ وەختی پێوە دانە
سەرم سوورە شەوەکانیشم هەر سوورن
چواردەورم تەلبەندەو ئێوەش دوورن
سوور جوانە رەنگی خوێنە
لەکاتی شەڕ وئاژاوە مژدە هێنە
ئەم دۆلارە سەرم ئەخوا
لەبەرچاومە سوێند بەخوا
گەل هەڵ ئەسێ درەنگ یا زوو
گۆڕی منە زبڵدانی مێژوو
سازمان کردبوو شانۆگەری
ناومان نابوو پەرلەمان بە عەنتەری
ئەوێش وەکو خۆی نەماوە
هەراو هۆسەو ژاوەژاوە
بەیەک لەحزە هەموو لە شوێنی خۆی هەستاوە
ئەڵێن بۆچی وڵاتت وا خستە دواوە
ئەڵێن پارەی بودجەودیلەکان کوا
بۆ کوێت بردوە پارەی پرۆژەو کارەبا
ناهێڵین رەنجی خەڵک بابیبا
هەموو تووڕە کەسێک پێم ناڵێ مەرحەبا
واخەریکە ئەوێشم لە دەست دەرئەچێ
ئیترقەسرو پارەو پولم بەچی ئەچێ
ئەڵێن بەسە درۆو فڕ و فێڵ ساختە
بنی مەنجەڵ ڕەنگی ناو دڵ و ناختە
هەی هاوار قوڕ بەسەرم لەبەرچاوە
ڕۆژی ڕەشم کاتێ خەڵک لێم هەستاوە