کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ئایا مەسعود بارزانى بەقەد میری قەتەرى تیا ئەبێ ؟؟!!

Tuesday, 25/06/2013, 12:00

1197 بینراوە







سەرلەبەیانى ئەمِرۆ (25-6-2013) حەمەد بن خەلیفە ئال سانى میرى قەتەر بە رەسمی دەسەڵاتى وڵاتەكەى رادەستى كوڕەكەى و جێنشینى میر تەمیم بن حەمەد كرد.
ئەم رادەستكردنى دەسەڵاتە دواى وتەیەكى كورتى حەمەد هات و دواتر بەپێى نەریتى خۆیان رێورەسمى بەیعەت بۆ میرى نوێى قەتەر تەمیم بن حەمەد بەڕێوەچوو.
حەمەد كە تەمەنى 61 ساڵە وكاتى خۆى لە 1995 دا بە كودەتایەكى سپى بەسەر باوكیدا جڵەوى میرایەتى گرتبووە دەست , دواى 18 ساڵ لەم پۆستەدا ئەمڕۆ بە خوایشتى خۆى پۆستەكەى رادەستى كوڕە تەمەن 33 ساڵیەكەى كرد.
قەتەر میرنشینیكى عەرەبی بچووكى كەنداوە چ وەك رووبەر و چ وەك ژمارەى دانیشتووان چارەكى كوردستانى باشووریش نابێت. سیستمى وڵاتەكە حوكمى پاشایەتیى پشتاوپشتە . ئەم هەنگاوەى ئەمڕۆى میرى كۆن لە كەلتوورى سیاسیی عەرەبدا بەتایبەتى سیستمە پاشایەتییەكان بە پێشینەیەكى گرنگ ئەژمار دەكرێت كە میرێك لەژیانى خۆیدا ولە تەندروستییەكى باشدا بە خوایشتى خۆى دەستەبەدارى تەختەكەى بێت بۆ جێنشینەكەى لەكاتێكدا دەستوورى وڵاتەكەیان بوارى پێ دەدات تاكۆتایى ژیانى لەم پۆستەدا بمێنێتەوە.
قەتەر هەرچییەك بێت وسیاسەتەكانى میرى كۆن چى بووبێت و پاڵنەرەكانى ئەم هەنگاوەى چیین ئەمە كێشەى ئێمە نییە بەڵام ئەم رادەستكردنە خوایشتیانەى دەسەڵات بۆ ئێمەى خەڵكى كوردستان جێگەى هەڵوەستە لەسەركردنە و چەندین پرسیارى رەوا لاى ئێمەى موبتەلا بە حوكمى بنەماڵەیەكى خۆسەپَین بەلانى كەم بەسەر دوو پارێزگادا واتە بنەماڵەى بارزانى و وردتریش لكانى مەسعود بارزانى بە كورسیی دەسەڵاتەوە دەورووژێنێت.
مەسعود بارزانى تەمەن 67 ساڵ لە 1979 وە واتە 34 ساڵە سەرۆكى پارتەكەیەتى و ماوەى هەشت ساڵیشە سەرۆكى هەرێمى كوردستانە و واخەریكە ماوەى پۆستەكەى تەواو دەبێت وهیج یاسایەك نییە بوارى پێ بدات بۆجارى سێهەم خۆى كاندید بكاتەوە كەچى خۆى و پارتەكەى زۆر بێشەرمانە و بەهەموو شێوەیەك پێداگریى دەكەن تا ناوبراو بەهەر حیلەیەكى یاسای بێت لەم پۆستەدا بمێنێتەوە بۆ ئەوەى بنەماڵەى بارزانى درێژە بە حوكمى داپڵۆسێنەر و تاڵانكەرى ئەم هەرێمە كۆستكەوتووەمان بدەن.
پارتى حزبێك نییە خاوەن ئایدیۆلۆژیا و فیكر بێت بەڵكو ئەوەى لەگەڵیانە ئەو راستییە چاك دەزانێت كەپارتى بریتییە لە ملكەچكردن ورازییبوون بە سەرۆكایەتیى بنەماڵەى بارزانى بۆ هەتاهەتایە.
كاتى خۆى بۆ مەلا مستەفا دەستەواژەى (سەرۆك بارزانى) داتاشرابوو. ئەم دەستەواژەیە ئیدى بووە كڵێشەیەكى حازر بۆ هەر وەچەیەكى دیكەى ناوبراو كە پۆستى سەرۆكى حزبەكە بگرێتە دەست و وا ئێستا بۆ مەسعود بەكاردەهێنرێت بێگومان گەر لەدواِرۆژیش لە ساحەكەدا بمێننەوە هەمان دەستەواژە بۆ كوِر و كوڕەزاى مەسعودیش ئامادەیە.
پارتى وپارتییەكان ئەگەر توخمى مەلامستەفایان لا زۆر گرنگە و كڕنۆشیان بۆ دەبەن ئەوە كێشەى خۆیانە بەڵام كوردستان موڵكى بابی ئەو بنەماڵەیە نییە تا وەك سەرۆكى هەتاهەتایە پَیمانى بفرَوشنەوە و بیسەپێنن.
مەسعود بارزانى هەشت ساڵى سەرۆكایەتى واتە دوو خولى خۆى تەواو كردووە بە هەموو ئەو نشوستانەى كەتۆمارى كرد ونەیتوانى لە جوغزى سەرۆك خێڵێك ولە باشترین حاڵەتدا لە سەرۆكى حزبێك دەربازى بێت بەڵام ئیتر بەپَىى یاسا هیج بوارێكى لەبەردەمدا نەماوە جارێكى تر ببێتەوە سەرۆك بۆ چوارساڵى داهاتوو كەچى تەڕ نابێت وكۆڵ نادات لەمانەوەى لە پۆستەكەى بەهەر نرخێك بێت و تەنانەت گەر لاى زۆربەى خەڵكى كوردستانیش وەك كەسێكى سووك و كورسی پەرست بكەوێتە بەرچاو.
باشە پارتییەكان مادەم بەپێ ى تەنانەت پڕۆژەى دەستوورە سەقەتەكەى هەرێمیش دەڵێن سیستمى حوكمڕانى لە هەرێمى كوردستان كۆماریى پەرلەمانییە و ئێوەى پارتییش باوەڕدارى ئەوەن كەبێ بنەماڵەى بارزانى خۆتان هیج نیین دە بەلانى كەم كەسی دووەمى حزبەكەتان و بنەماڵە واتە نێچیرڤان بارزانى تەمەن 47 ساڵ بۆ خولى ئەمجارەى هەڵبژاردنى سەرۆكایەتى كاندید بكەن تا چانسی خۆى تاقی بكاتەوە كەبێگومانم چۆن تەزویرێكى زۆرتان بۆ مەسعود كردووە بۆ ئەمیشى دەكەن و وەنەبێت نێچیریش هێندە لە مەسعەد بارزانى باشتر بێت چونكە هەمان شاگردى مەكتەبەكى مەلا مستەفان و ئەوەى لە مشك بێت جەواڵدڕە بەڵام هەرچۆنێك بێت پارتى بۆ ئابڕووى خۆى و رێزگرتن لە یاسا گەر بە ڕوواڵەتیش بێت ئەوسا كاندیدێكى تر دەخاتە ڕوو و چیتر پێداگریى لەسەر هێشتنەوەى سەرۆكێكى ماوە بەسەرچوو ناكات.
جا ئایا مەسعود بارزانى بۆكڕینەوەى تۆزیك لە ئابڕووى خۆى ئەم دەستپێشخەرییە دەكات و رایدەگەیەنێت خوى بۆ خولى تازەى سەۆكایەتى هەرێم كاندید ناكاتەوە وكاندیدى پارتى نێچیرە؟ ئایا بەقەد میرى قەتەر ى تیا ئەبێ قەتەریك بەو هەموو كەلتوورە خێڵەكیەیەوە؟؟!!




چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)