کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌ سه‌ر هه‌واڵێكی كوردستانپۆست، شه‌مال حه‌وێزی دەرکرا

Wednesday, 02/11/2011, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنيری هه‌ولێر
دوای ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌كانی رابردوو به‌ هه‌واڵێك گه‌نده‌ڵيه‌كانی شه‌مال حه‌وێزی به‌ڕيوه‌به‌ری گشتی ڕۆشنبيری و هونه‌رمان بڵاو كرده‌وه‌، كه‌ مووچه‌ی ڕێزلێنانی زياتر له‌ 200 هونه‌رمه‌ندو نووسه‌رو رۆژنامه‌نووسانی به‌ ساخته‌ بۆ خۆی بردبوو، له‌لايه‌ن ده‌زگای چاوديری دارايی هه‌ولێره‌وه‌ ليژنه‌يه‌كيان بۆ پێك هينا، سەرەنجام گه‌يشتنه‌ ئه‌و رايه‌ی كه‌ گه‌وره‌ترين گه‌نده‌لی ئه‌نجامداوه‌، دوای ئه‌وه‌ی مه‌حمود محه‌مه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سياسیی پارتی زۆر به‌رگريی لێكرد،چونكه‌ شه‌مال حه‌وێزی زاوايه‌تی، به‌لام پاش ئه‌وه‌ی هيچی پێنه‌كرا، له‌لايه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زيرانه‌وه‌ ئاگاداری وه‌زاره‌تی ڕۆشنبيری و لاوان كرا، كه‌ شه‌مال حه‌وێزی لاببرێت له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی، تا كار گه‌يشته‌ ئه‌وه‌ی هه‌واڵەكه‌ی كوردستانپۆست زياتر له‌ 1000 دانه‌ی لێ كۆپی كرابوو به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ دابه‌شكرا كه‌مووچه‌ خوراوبوون.
لە تۆڵەی ئەوەدا هه‌ر ئه‌مرۆ شه‌مال حه‌وێزیش برياری دا كه‌ سه‌رجه‌م گه‌نده‌ڵيه‌كانی سه‌ليم كه‌ جيگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیيه‌ له‌ لێژنه‌ی مووچه‌ی ڕێزلينانه‌كان له‌ناو وه‌زاره‌ت ئاشكرابكات ، ته‌واوی دۆسيه‌كانی سه‌ليم و حاكم شاكر رۆژبه‌يانی له‌لای خۆيی گلداوه‌ته‌وه‌ تا به‌م نزيكانه‌ هه‌مووی له‌ كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌ياندن بخاته‌ روو. به‌لام سه‌ليم به‌ هۆی دكتۆر ناسر هه‌ركی كه‌ كارگيری لقی 2 و پاراستنی لقی 2وه‌ خه‌ريكی ئه‌وه‌يه‌ كه‌ كيشه‌كه‌ی خه‌فه‌ بكات ، به‌لام شه‌مال حه‌ويزی ئاشكرايی كردووه‌ كه‌ سه‌ليم مووچه‌ی زياتر له‌ 120 كه‌سی بۆ ماوه‌ی 2 سال دزيوه‌ به‌ واژووی ته‌زوير و ئيستا ئەم هه‌راي گه‌نده‌ڵییە وه‌زاره‌ته‌كه‌ی كاوه‌ مه‌حمود په‌يامنيره‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵحی گرتۆته‌وه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە