کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


سەندیكایى كارمەندانى تەندروستى لە نێوان یادى پەرستاران و بەڵێنى بێ ئەنجامدا !

Wednesday, 08/05/2013, 12:00


لیستى هاوبەش

پەرستاران و كارمەندانى بەڕێز ((فلۆرنس نایتیجیل)) وەك ئێوە ئازارەكانى لەنێودەبرد و هەتوانى زامەكانى دەكرد بەبێ جیاوازى ئایدولۆژیاو وئاین و ڕەگەز و نەتەوە ، پێزانین و بەخشینێك بۆ كارە پڕ جوانیەكەى ئەو ((12 5)) بەرهەمهێنا . بەبۆنەى ئەم یادە پیرۆزەوە ئەم ساڵ یادەتان لێ پیرۆز بێت هیواخوازین ئەم یادەببێتە وەرچەرخانێكى نمونەى بۆ بەدەستهێنانى خواستە پیشەیەكانتان. بەڕێزان ... سەندیكا نابەكامەكەى كارمەندانى تەندروستى وا ساڵ و نیویك بەسەر تەمەنەیدا تێدەپەڕێت و پارساڵ لەم یادەدا بەڵێنیان بەكارمەندان دابوو كە مافى كارمەندان لە ((دەرماڵەى 100% . كردنەوەى كۆلیژ ، ناردنەدەرەوەى كارمەندان بۆ دەرەوەى ووڵات بۆ خولى زانستى ، زیادكردنى دەرماڵەى ئێشكگرەكان ،....هتد)) بەدەست بهێنن بەڵام دەبێت بپرسین لەم سەندیكا دەربارە كوا ئەنجامى بەڵێنەكانتان ؟ ، ئێمە پێشتر ووتمان سەرانى سەندیكایەك لە دیوەخانى حیزبدا كڕنۆش بەرێت ناتوانێت ببێتە بەدەست هێنى خواستەكانى كارمەندان . بەڕێزان خواستى دەسەڵات و بەرژەوەندویستى لاى سەرانى سەندیكا نەك هەر سەندیكایى كارمەندانى بێ بەرهەم و بێ بوون كردووە لەبەرامبەر دەسەڵاتدا بۆ بەدەستهێنانى مافى كارمەندان بەڵكو سەندیكاشى كردوە بەئامرازیك بۆ پارە پەیداكردن بۆ مێزە ڕازاوەكانیان ، ئاشكرایە لەڕێگەى نوێنەرەكانیانەوە لە ناوەندە تەندروستیەكاندا یەخەى كارمەندان دەگرن بۆ دەرهێنانى پێناس و بوون بەئەندام لە سەندیكادا بەرامبەر بە برێك پارە سەرانى سەندیكا گەر كەمێك جورئەتى پیشەى و رێكخراوەیان هەبوایە دەبوو یەخەى دەسەڵاتیان بگرتایە بۆ مافەكانى كارمەندان نەك دەست پانكردنەوە لە كارمەندان، بەڕیزان پێمان وایە ئەم سەندیكا حیزبیە ناشەرعیە نەك هەر نەیتوانیوە لەگەڵ هەقدا بێت بەڵكۆ پارێزگارى لە ناهەقیش كردوە بۆ بەڵگە چەند نمونەیەك دەخەینە ڕوو :
1- كاتێك مووچەى كارمەندان لەكاتى خویدا نادرێت و دوادەخرێت سەرانى سەندیكا بیدەنگن هیچ هەڵویستیكیان نیەدیارە ئەوان بازرگانیەكانى خویان و دیوەخانەكەى حیزبیان پێ گرنگترە نەك مووچەى كارمەندان !
2- كاتێك پۆستە اداریەكانى لەناوەندە تەندروستیەكان دیاری دەكریت سەرانى سەندیكا لەحزوورى بڕیارەكانى حیزبدا زاریان پڕ بەڵێ یە و ناتوانن بلێن (نا) چوون لە فەرهەنگى ئەواندا ووشەى (نا) بەرامبەر بەحیزب و دەسەڵات بوونى نیە، ئیدى كەسى نەشیاو بۆ كورسى شیاو!
3- كاتیك دەرماڵەى هاتوچۆى كارمەندان (چوارمانگە) بەكارمەندان نادریت سەرانى سەندیكا لەبن پاسارى دیوەخانى حیزبدا گۆرانى بۆبەرژەوەندیەكانى حیزب دەڵین بەدەنگە ناخۆشەكانیان بێ باكن لە مافى كارمەندان!
4- كاتیك سەرانى سەندیكا بۆ بەرژەوەندى گیرفانەقوڵكانى خۆیان كارمەندان ناچاردەكەن بەدەرهێنانى مۆلەتى كاركردن بەرامبەر بەبرێك پارەى زۆر كەكارى سەندیكا نیە و بگرە ناچاركردنیان بۆ بوون بە ئەندام لە سەندیكادا لە كاتێدا سەرانى سەندیكا دەبێت بزانن ئەندامم بوون لە ڕێكخراوى پیشەیدا ئارەزومەندانەیە نەك بەخواستى ڕێكخراوێكى پیشەى حیزبى !
5- بێدەنگى و شەرمنى سەرانى ئەم سەندیكایە بەرامبەر بەڕوداوەكانى پەیوەست بەبوارى تەندروستیەوە هەموو بەها مرویەكانى ئەم ناوەنەدەشى خستوەتە ژێر پرسیارەوە ، نابیناكردنى چەند مرۆڤى ئەم ووڵاتە لە شارى هەولێر بەهۆى دەرزى (ئاڤاسین) سەرانى سەندیكا وەك پیشە هەمیشەیەكەیان بێدەنگیان هەلبژارد ونەیان توانى خۆیان لەباوەشى دەسەڵات بدزنەوە و تەنها هاوسۆزى و هاوخەمیەك بۆ ئەو هاونیشتمانیانەمان دەربڕن و پرسێك ڕووبەڕوى لایەنى بەرپرس بكەنەوە !
بەڕێزان ... ئاشكرایە ئەم سەندیكا حیزبیە و سەرانى بەرژەوەندى وویستى نەیانتوانیوە و ناشتوان خواستەكانى كارمەندان بەدیبهێنن چوون ئەوان بەلێنیان نەزۆكە. پەرستاران و كارمەندانى بەڕێز . ئێمە وەك لیستى هاوبەش (كۆمەڵ ، سەردەم ، یەكگرتوو) دووبارە پیرۆزباى ئەم یادە پیرۆزەتان لێدەكەین .هاوخەباتى پیشەى و هاوكارتانین بۆ بەدیهێنانى مافەپیشەیەكانتان . داواتان لێدەكەین چاوكراوەبن و بازرگانانى سەندیكا ناتوانن بەدیهێنەرى خواستەكانى ئێوەبن .

لیستى هاوبەش 12-5-2013

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە