کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕۆڵی‌ م. عه‌لی‌ له‌ ئاشتبوونه‌وه‌ی‌ مام. جه‌لال و نه‌شیروان موسته‌فا

Saturday, 09/01/2010, 12:00



سه‌لمان كۆچه‌ری‌
وه‌ك دیاره‌ له‌دوای‌ دروست بوونی‌ لیستی‌ گۆڕان نێوانی‌ مام. جه‌لال و نه‌وشیروان به‌ته‌واوه‌تی‌ تێكچوو به‌ڵام هه‌ردوو لایان بێده‌نگیان نواندبوو هێرشیان نه‌ده‌كرده‌ سه‌ر یه‌كتری‌ تاكو دوای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ 25 |7 كه‌ له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا لیستی‌ گۆڕان توانی‌ كایه‌ی‌ سیاسی‌ ناوچه‌كه‌و هه‌رێم بگۆڕێت و سلێمانیش كه‌ به‌ڕوحی‌ یه‌كێتی‌ داده‌نرا له‌ده‌ست یه‌كێتی‌ ده‌ربهێنێت له‌ ڕووی‌ پێگه‌ی‌ جه‌ماوه‌ریه‌وه‌، ئه‌وه‌ شتێكی‌ ڕوونه‌ كه‌ سه‌ركه‌وتنی‌ لیستی‌ گۆڕان به‌هۆی‌ بوونی‌ لیستی‌ گۆڕان و نه‌و‌شیروان به‌ته‌نیا خۆیان نه‌بوو به‌ڵكو لیستی‌ گۆڕان سوودی‌ له‌و بارودۆخه‌ وه‌رگرت كه‌ خه‌ڵك گوزه‌ری‌ پێدا ده‌كر ئه‌ویش ناڕه‌زاییی‌ تێكڕای‌ شه‌قامی‌ گشتی‌ بوو ل دژی‌ حكومه‌ت و هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی‌ له‌ حكومه‌تدان بۆیه‌ خه‌ڵكی‌ تاكه‌ لیستێكیان به‌دڵ بوو كه‌ به‌ته‌واوه‌تی‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ حكومه‌ت بێت هه‌رواشی‌ لێهات گۆرشان ده‌نگێكی‌ زۆری‌ لاینه‌كانی‌ بۆ لای‌ خۆی‌ برد ته‌نانه‌ت ده‌نگی‌ لایه‌نه‌ ئیسلامیه‌كانیشی‌ بۆ لای‌ خۆی‌ كێش كرد.
به‌هه‌ر حاڵ ئه‌وه‌ی‌ مام. جه‌لالی‌ توڕه‌ كرد ئه‌وه‌بوو كه‌ به‌هۆی‌ گۆڕانه‌وه‌ پێگه‌ی‌ یه‌كێتی‌ به‌رامبه‌ر پارتی‌ زۆر لاواز بوو ئه‌وه‌ش بوویه‌ هۆی‌ ته‌نازولكردنێكی‌ زۆری‌ یه‌كێی‌ بۆ پارتی‌ بۆیه‌ مام. جه‌لال ویستی‌ به‌ چه‌ند هۆكارێك تۆڵه‌ له‌ لیستی‌ گۆڕان بكاته‌وه‌:
1- ویستی‌ ناكۆكی‌ بخاته‌ نێوان كۆسره‌ت ڕه‌سول و نه‌وشیروان موسته‌فا چونكی‌ كۆسره‌ت ڕه‌سول جه‌ماوه‌ری‌ هه‌یه‌و ده‌توانێت خه‌ڵكێك له‌نێو لیستی‌ گۆڕانه‌وه‌ په‌لكێش بكات ئه‌و پلانه‌ سه‌ری‌ گرت به‌ڵام لاواز بوو ئه‌وه‌ بوو كۆسره‌ت ڕه‌سولیش وه‌ڵامی‌ به‌یانێكی‌ نووسی‌ بلاویكرده‌وه‌ وه‌كو وه‌ڵام له‌دژی‌ نه‌وشیروان به‌ڵام نه‌وشیروان موسته‌فا جوابی‌ كۆسره‌ت ڕه‌سولی‌ نه‌دایه‌وه‌ كه‌ ده‌رئه‌نجام ئه‌و ناكۆكیانه‌ خاوبوونه‌وه‌.
2ـ مام. جه‌لال زۆر به‌زیره‌كانه‌ ویستی‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ ئیعلامه‌وه‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی،‌ كۆمه‌ڵه‌ خه‌ڵكێكی‌ یه‌كێتی‌ له‌ ناوچه‌كاندا كۆبكاته‌وه‌ پاشان وای‌ ڕابگه‌ێنن كه‌ خه‌ڵكی‌ گۆڕانن گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ نێو یه‌كێتی‌ ئه‌وه‌ش سه‌ری‌ گرت ئه‌وه‌بوو له‌ زاخۆ وتیان 800 كه‌س گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ له‌ ڕانیه‌ وتیان 1500 كه‌س گه‌ڕاته‌وه‌ له‌ هه‌موو شاره‌كان به‌زمی‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كادیرانی‌ یه‌كێتی‌ ده‌نگۆی‌ گه‌رمی‌ هه‌بوو كه‌ له‌ ڕاستیدا خه‌ڵكێكی‌ زۆر كه‌م گه‌ڕاونه‌وه‌.

3- له‌ دوا ڕاپۆرتی‌ پلینیۆمی‌ یه‌كێتی‌ مام. جه‌لا له‌ڕاپۆرته‌كه‌یدا هێرشێكی‌ ناڕاسته‌وخۆی‌ كردبوویه‌ سه‌ر نه‌وشیروان كه‌ ئه‌وه‌ وایكرد سه‌رۆكی‌ لیستی‌ گۆڕان جوابی‌ ئه‌و ڕاپۆرته‌ بداته‌وه‌ به‌ناوی‌ (له‌ هاو خه‌باتییه‌وه‌ بۆ ته‌خوین) كه‌ ئه‌مه‌ تاڕاده‌یه‌ك ئاگره‌كه‌ی‌ نێوان یه‌كێتی‌ و پارتی‌ خۆشكرد كه‌ دواییی‌ شه‌ڕی‌ ڕاگه‌یاندنی‌ لێكه‌وته‌وه‌.
سه‌رجه‌می‌ ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه‌ی‌ كه‌ مام. جه‌لال پلانی‌ بۆ دانابوو شه‌ڕی‌ نێوان لیستی‌ گۆڕان و یه‌كێتی‌ گه‌رم كرد به‌جۆرێك خه‌ریك بوو له‌ شه‌ڕی‌ ڕاگه‌یاندنه‌وه‌ ببێته‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ شه‌وان له‌ سلێمانی‌ خه‌ڵكێكی‌ زۆر ته‌قه‌ی‌ لێكراو هه‌ڕه‌شه‌و گرتنی‌ ئه‌ندامانی‌ لیستی‌ گۆڕان ده‌ستی پێكرد كه‌ خه‌ریك بوو بارودۆخی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌تایبه‌تی‌ سلێمانی‌ تێك بچێت و ئه‌زموونه‌كه‌ لاواز بێت.
ڕۆڵی‌ م. عه‌لی‌ باپیر له‌ هێو كردنه‌وه‌ شه‌ڕی‌ نێوان لیستی‌ گۆڕان و یه‌كێتی‌
هه‌رچه‌نده‌ زۆر لایه‌ن و خه‌ڵك هه‌وڵیاندا ئه‌م بارگرژیه‌ی‌ نێوان لیستی‌ گۆڕان و یه‌كێتی‌ كه‌مبكه‌نه‌وه‌ به‌ڵام به‌هۆی‌ گه‌رمی‌ شه‌ڕه‌كه‌و بوونی‌ هه‌ڵمه‌تی‌ زۆری‌ دژ به‌یه‌ك نه‌توانرا ئه‌و هه‌وڵانه‌ سه‌ر كه‌وتوو بن، دواتر ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ م. عه‌لی‌ باپیر كه‌ كاسایه‌تیه‌كی‌ زۆر لێهاتووه‌ تا ئێستا چه‌ندین لایه‌ن و عه‌شیره‌تی‌ ئاشت كردۆته‌وه‌ سه‌ردانی‌ به‌غدای‌ كردوو له‌گه‌ڵ مام. جه‌لال دا دانیشت و داوای‌ لێكرد كه‌ كۆتایی‌ به‌ ناكۆكیه‌كانی‌ نێوان گۆڕان و یه‌كێتی‌ بهێنرێت چونكه‌ ئه‌م ناكۆكیانه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ تێكچوونی‌ ئه‌زموونی‌ كوردستان و لاوازبوونی‌ پێگه‌ی‌ كورد به‌رامبه‌ر دوژمن پاشان م. عه‌لی‌ په‌یوه‌ندی‌ كرد به‌ نه‌وشیروان موسته‌فا ئه‌ویش لای‌ خۆیوه‌ زۆر سوپاسی‌ ئه‌و هه‌نگاوه‌ی‌ م. عه‌لی‌ كرد و ڕه‌زامه‌ندی‌ نیشاندا له‌ وه‌ستاندنی‌ ناكۆكیه‌كان ئه‌وه‌ بوو دواتر م. عه‌لی‌ په‌یامێكی‌ مام. جه‌لالی‌ گه‌یانده‌ نه‌وشیروان موسته‌فا به‌و شێوه‌یه‌ ناكۆكیه‌كان به‌روه‌ خاوبوونه‌وه‌ چوون ئێستا خه‌ریكه‌ ته‌واوی‌ هه‌ڵمه‌ته‌كانی‌ نێوانی‌ گۆڕان و یه‌كێتی‌ ده‌وه‌ستینرێن...نا بێت ئه‌وه‌شمان له‌ بیربچێت ده‌زگای‌ ستانده‌رو یه‌كێتی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌ورێكی‌ بالایان هه‌بوو له‌ هێور كردنه‌وه‌ی‌ ناكۆكیه‌كانی‌ نێوان لیستی‌ گۆرشان و یه‌كێتی‌ كه‌ دواجار له‌ به‌یانامه‌یه‌كدا داوایان كرد هه‌رچی‌ زووتره‌ ناكۆكیه‌كان به‌لاوه‌نرێن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە