ته‌مه‌ر ره‌مه‌زان پارێزگاره گه‌نده‌ڵ و خائینه‌که‌ی دهۆک (به‌شی دووه‌م)
Monday, 16/07/2012, 12:00
یه‌کێک له سیفه‌ته‌کانی ئه‌م پارێزگاره کۆچه‌ره (کۆچه‌ر که‌واته به‌خێوکه‌ری مه‌ڕ و ماڵات)، ئه‌وه‌یه که‌وا هه‌ر کادرێکی پارتی که وا خاوه‌ن شه‌خسیه‌ت و پاک بێت، ئه‌و له خۆی دوورکردووته‌وه و دژایه‌تی له‌گه‌ڵ دا ئه‌کات، بێجگه له‌و کادرانه‌ی که‌وا یان شه‌ریکی شه‌وه سه‌کسیه‌کانین یانیش شه‌ریکی بازرگانی و گه‌نده‌ڵین له‌گه‌ڵ ئه‌م زاته دا. کۆمه‌ڵێکی تر که‌وا له هاوڕێ و هه‌ڤاڵه هه‌ره نزیکه‌کانی ئه‌م کابرایه‌ن، کۆمه‌ڵه جاش و ئه‌نفالچی و داوێن پیسی ده‌ڤه‌ری بادینانن، که وا مانگانه خێر و خێره‌وات و ده‌ستکه‌وتی ئه‌م حکومه‌ته‌ی کوردستان وه‌کو بارانی ره‌حمه‌ت به سه‌ریان دا ئه‌بارێت و تا ئێستا به ملیۆنان دۆلاری ئه‌م خه‌ڵکه هه‌ژاره‌ی به ده‌یان شێوه‌ی جۆرا وجۆر به سه‌ر ئه‌م ئه‌نفالچیانه دا باراندووه.
هه‌ڵبه‌ته ئه‌م گرۆپه ئه‌نفالچیه‌ی ته‌مه‌ر ره‌مه‌زان گه‌وره‌یه، به‌ڵام ئێمه لێره‌دا یه‌ک نموونه‌ی بچووکیان به‌رچاو ئه‌که‌ین، تا کو خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی کوردستان بزانێت چۆن چۆنی مال و ده‌ستکه‌وتی ئه‌م میلله‌ته خه‌باتکه‌ره له به‌ینی چه‌ند مافیا و ئه‌نفالچیه‌ک دا دابه‌ش ئه‌کرێت و به تالان ئه‌برێت !
یه‌کێک له‌م هاورێ و شه‌ریکه هه‌ره نزیکانه‌ی پارێزگار، سه‌رۆک جاشی ئه‌نفالچی (بایز ئاغای به‌راشی)یه. هه‌ڵبه‌ت هه‌موو خه‌ڵکی بادینان ئه‌م سه‌رۆک جاشه خائینه باش ئه‌ناسێت، که‌وا له سه‌ره‌تاوه به‌رپرسی مه‌فره‌زه‌ی تایبه‌تی ئیستخباراتی سه‌دام بووه، که وا کاری که‌مین دانان و شه‌هیدکردنی پێشمه‌رگه بووه. دوای ئیسپات کردنی دلسۆزی خۆی بۆ سه‌رۆکه‌که‌ی خۆی سه‌دام به شه‌هیدکردنی چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌ک، پله‌که‌ی به‌رزکرا و کرا به سه‌رۆک جاش. له 14/9/1987 له شه‌ڕه گه‌وره‌که‌ی داستانی کانیماسێ ئه‌و و سه‌رۆک جاش سادق عومه‌ر سندی به ده‌ستی هێزێکی یه‌کێتی گیرا ئه‌و که‌سه‌ش که گرتی ناوی شه‌هید پۆڵا ئامر که‌رت بوو له کۆمیته‌ی ئامیدی، دوای ئه‌وه سادق خۆی ته‌سلیم به یه‌کێتیی کرد، دوایی برایه لای گه‌لی بازێ له مه‌ڵبه‌ندی بادینانی یه‌کێتیی چه‌ند رۆژێک پێش ئه‌نفال له گه‌لی حه‌فتانی به‌ربوو بوو به پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتیی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باوکی عومه‌ر ئاغا فه‌وجی جاشه‌که‌ی هێنابووه ده‌ره‌وه، که ئه‌نفالی بادینان ده‌ستی پێ‌کرد ئه‌مان جارێکی تر ته‌سلیم به حکومه‌ت بوونه‌وه بۆ مێژوو یه‌کێتیی هیچ پاره‌ی له سادق حومه‌ر وه‌رنه‌گرتووه، سادق عومه‌ر زیاتر نزیک بوو له په‌که‌که‌وه بۆیه پارتیی دوایی تیرۆریان کرد.
دوای ڕاپه‌ڕین هه‌روه‌ک وتمان سادق عومه‌ر سندی به ده‌ستی پارتی کوژرا و بایز ئاغای به‌راشیش خه‌ریکی قۆنده‌ره لێستنه‌وه و ته‌نازولاتی سه‌یر و حه‌یابه‌ره بوو له‌سه‌ر که‌رامه‌تی خۆی بوو بۆ هه‌ندێ به‌رپرس تا کو توانی به‌م ئیشه شه‌ریفه‌ی بگاته لووتکه و ببێته هه‌ڤال و شه‌ریکی پله یه‌کی ته‌مه‌ر ره‌مه‌زانی پارێزگاری دهۆک.
له کاتێکدا هێشتا به هه‌زاران پێشمه‌رگه و خه‌ڵکی خه‌باتکار و خاوه‌ن شه‌هید ماون که پارچه زه‌ویان وه‌رنه‌گرتووه، به‌ڵام ئه‌م جاشه ئه‌نفالچیانه به ده‌یان پارچه‌ی هه‌ره باشی زه‌ویان له ده‌ستی موباره‌کی جه‌نابی پارێزگار وه‌رگرتووه.
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه‌ش، له کاتێک دا که‌وا هێشتا به ده‌یان گوند ڕێگاکان خۆڵ و بێبه‌شن له کاره‌با، ئا له‌م کاته‌دا جه‌نابی پارێزگار جاده‌یه‌کی تایبه‌تی به ناو شاخ و هه‌ردی سه‌خت دا ڕاکێساوه بۆ سه‌ری چیای به‌راشی، که له‌وێوه نیوه‌ی ده‌ڤه‌ره‌کی بادینان ئه‌بینرێ، هه‌روه‌ها خه‌تێکی تایبه‌تی کاره‌باشێ بۆ ئه‌وێ ڕاکێشاوه و کۆشکێکی شاهانه‌ی وه‌کو میوانخانه‌که‌ی خۆی له سه‌دی دهۆک دروست کردووه، وه‌کو له‌به‌شی یه‌که‌مدا باسمان کرد، هه‌موو ئه‌مانه له سه‌ر حسابی پارێزگا و حکومه‌تی کوردستان بۆ هاورێێ خۆشه‌ویسته‌که‌ی خۆی، سه‌رۆک جاشی ئه‌نفالچی بایز ئاغای به‌راشی.
به‌ڵام ئه‌م هه‌موو مه‌سره‌فه گه‌وره‌یه‌ی جه‌نابی پارێزگار بۆ کۆشکه شاهانه‌که‌ی خه‌باتکار سه‌رۆک جاشی ئه‌نفالچی بایز ئاغای به‌راشی بێ به‌رامبه‌ر نه‌بووه، چونکه به قسه‌ی که‌سێکی نزیک کۆشکه‌که بایز ئاغا جوانترین و گه‌نجترین ئافره‌ت له کۆشکه‌که ئاماده ده‌کات و جه‌نابی پارێزگار میوانداری ده‌کاته سه‌ر ئه‌و نیعمه‌ته‌ی که‌وا بنه‌ماڵه‌ی بارزانی پێیانی به‌خشیون.
به قسه‌ی ئه‌و که‌سه مانگانه دوو سێ جار له‌م کۆشکه به‌رزه دا و له ناو ئه‌و سرووشته جوانه و له سه‌ر ئه‌و شاخه به‌رزه، ئاهه‌نگی سێکس و خواردنه‌وه و دانس و شادی ئه‌گێڕدرێت، که‌وا بایز ئاغا و ته‌مه‌ر ره‌مه‌زان ڕێکی ئه‌خه‌ن.
ئا ئه‌مه‌یه خزمه‌تکردنی بادینانی خۆشه‌ویست له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداره مافیا و ئه‌نفالچیه‌کانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌وه، که‌وا زۆر به داخه‌وه حکومه‌ته‌که‌مان و سه‌رکردایه‌تی پارتیی چاره‌نووسی ئه‌م خه‌ڵکه دلسۆز و خه‌باتکاره‌ی سپاردووه به‌م مافیا و ئه‌نفالچیانه.
به‌شی یه‌که‌م:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=d5704a22به‌شی سێیه‌م:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=4938d659
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست