پارتی شوناسی هەولێریەکان لەناو دەبات
Tuesday, 17/09/2013, 12:00
هەولێر چەقی قورسایی یەکلاکەرەوەی هەلبژاردنی ئەم جارەیە ، بەلام تا ئیستا تایبەتمەندی ئەو شارە و ئازارە تایبەتیەکانی نەبۆتە بانگەشە و پەیام دانی هیچ لیستێک قەرەبوی بۆ بکەنەوە ؟ . ئاخر ئازاری ئەم شارە هەر گەندەڵی و تالانی سامانی سروشتی و دابەشکردنی پارچە زەوی بەسەر موریدە رەنگ زەردەکان نیە ؟ بەلکو لەژێر حوکمرانیەتی پارتی ویەکیتیدا ، زۆرترین قوربانیان پێ داوە ، بەتایبەتی لەشەری ناوخۆ و ٣١ی ئاب . وە سەرباری پاشەکشەی ئیرهاب تیایدا ، بەلام تائەمرۆش سیمای ترس و تۆقان بەسەرخەلکەکەیدا زاڵە .
یەکێ لەئازارەتایبەتمەندیەکانی ، تێکدانی میژوو و شوینەوار و کەلتوری و هەست کردنی خەلکی ئەو شارەیە کەخەلکە رەسەنەکەی لەدام وودەزگا و شوێنە گشتیەکان وەک نامۆ و میوانی لێ هاتوە ، هاوکات شەقام و کۆلانەکانی پڕ کراوە لەرەمزە حزبیەکان ، کەهەندێ لەو رەمزانە کاری زۆر خراپیان دژ بەو شارە کردوە .
ئەوەی پارتی بانگەشەی بۆدەکات ، کە خزمەتگوزاری بۆ ئەنجام داوە ، جگە لە دیکۆر و شتی لابەلا هیچی تر نیە بەپێجەوانەوە شارەکەی لەرەسەنایەتی خۆی لەشارێکی شوێنەوار و کەلتورید ، وا دەدامالێ بۆ هاوشێوەی ئەهرامی بەرزی وەک دوبەی . وە خەلکی ئەم شارە پیوستی بەهەناسە ی ئازادی و خزمەتگوزاری لەبواری تەندروستی و پەروەردە یە ، یان ریزگرتن لەشوێنەوارو رەمزەکانی و گەرانەوەی تاک بەتاکی کەرامەتیتی . نەوەک شەقامی نیچیر و داگیرکردنی بەشیکی گرنگی شوێنە گەشتیارەکانی و بونی بالاخانەی بەرز . رەنگ بێت کەسانێک بلێن ئەمە کەی بابەتێکی گرنگە ، بەلام ئەگەر سەیری تەنیا کۆچی دوایی شیرکۆ بێکەس بکەین ، سەرباری سەرنج لەسەری ، بەتایبەتی ناشتنی لەپارکێکی چەقی شاردا ، بەلام چ دەنگدانەوە و هەستێکی لای خەلک دروست کرد ؟ بۆیە یەکی لەو سوکایەتی و تاوانانەی بەرامبەر خەلکی هەولیر کراوە ، گرنگی نەدان بەرەمزەکانیتی ، بەپێچەوانەوە کۆمەلێ رەمزی حزبی بەسەردا سەپاوە ، کەلەکەیە نەوەک شانازی ، چونکە رەمز دەبێت دەربری وانەیەک لەبەرخوادان و بەهرە و جوانی بێت ، تانەوەکانی دوای خۆشی ئەزمونی لێ وەربگرێ ،نەوەک پێجەوانەکەی !!؟
لەهەموو شاڕیک دەیان و سەدان سیمبول هەیە کەمرۆڤ ناتوانی کۆی هەموان وەربگرێ و باسیان بکات کەلێرەدا هەندێ نمونە وەردەگرین بۆیە داوای لێبوردن لەرەمزو کەسایەتیە دیارەکانی تر دەکەم بەهیوام لەنوسینی تردا ئاماژەیان پێ بکەین
١/ شەهید عەبدولخالق مەعروف ، رەمزی پێشکەوتن و قوربانی بیروباوەرە
٢/سەهید سلاح جەوهەر ، رەمزی خۆپیشاندان دژ بەبەعس و بەرخودانی خۆپیشاندانی خوێندکارانی ١٩٨٢
٣/ شەهید قادر شۆرش ، رەمزی سەرکردەیەکی جوتیار و ڕیبەرێکی دلسۆز بۆ گەلەکەی
٤/شەهید سەفەر پێشمەرگە و زیندانیەکی قارەمانی شوعی
٥/شەهید سەعدی گچکە ، سەرکردەیەکی پێشمەرگەی سەرتایی
٦/شەهید جەمیل رەنجبەر ، شاعیری شۆرشگیر و هەژاران
٧/ شەهیدانی پارتی زانی هەولێر لە سەرداری سەعید سۆفی ، یوسف بندیان ، شۆرش لە یەکیتی ملازم ئارامی شوعی و دلنیام دەیان قارەمانی تر هەن .... ئاخر ئەوانە هەموو کوچە و کولانێکی شاریان بە داستان و وانەیەکی بەرخودان فێرە گەنجان دەکرد
٨ / محمەد عەجەم ئەو پیاوەی لەژیر ئەشکەنجەی هۆڤیانەی بەعسیەکان گوت کادیرێی کۆمەلەی رەنجدەرانم ناوی رێکخستنەکان دەزانم بەلام دەئەوەندەم ئازار بدەن ناوی یەک کادیر ئاشکرا ناکەم
٩/ رەمزی نافع ، ئەو گەنجە هەولێریە تیکۆشەرەی ، کەلەگەل ئەڵمانەکان رێک کەوتبوو هاریکاریان بکات بەرامبەر ئەوەی مافی کورد بدەن و ئالای کوردستانی وەک سیمبولەک لە چلەکانی سەدەی رابردو بەکارهێناوە بەلام بەداخەوە هەر زوو بەدەستی بەریتانیەکان گیراو دەرزیەکیان لێداو شیتیان کردبوو
١٠/ شەهید جەمال حەیدەری ، سکرتێری حزبی شوعی عیراق ، کەلە ١٩٦٣ بەعسیەکان شەهیدیان کرد ، هاشم کۆجانی نوسەر ، بۆی باسکردم ، کەهەوالیا بەرلەشەهدیکردنیان لەدەمی جەلادەکان دەواو دەم پێ گەیشتبوو ، بەر لە شەهیدکردنی پۆلێ کادیری شوعی تازە گولەباران کرابوون ، خوێنیان لێ دەچورا ، بردبویان بۆ ترساندنی پێیان نیشان دابوو ، کەچی بەرامبەر شەهیدەکان چەمابۆوە ، وتبوی هاورێیان منیش لەچەند سەعاتی تر دەگەمە کاروانە نەمرەکەی ئیوە
هاوکات پارتی دەیان رەمزی جوانی لەپیرە هەولیێردا هەیە بەتایبەتی لەشەستەکانی سەدەی رابردوو ،ئەوان ریبەرایەتی مەسەلەی نەتەوەیان دەکرد وخەلکێکی زۆر لێیان کۆببوە ، بۆیە لەو شارە دەیان کەڵە قارەمانی ناوداری لێ هەلکەوتوە ، من لەدەمی بنەمالەکەی خۆمان زۆر جار گوێبیستی ئەو دەنگ و رەمزانەی پارتی دەبوم بەتایبەتی ئەو بەرپرسە سەربازە قارەمانانەی کەلەو دەشتە روتە ی قەراج و بی ئەزمون لەشەری حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی عیراقیان کردوە ، کەلوتکەکەی شەری دارە خورمای ١٩٦١ بووە و بۆیەکەم جار شەری بەرەیی لەو دەشتە بە ٣٠ پێشمەرگە بەرەنگاری ٢ فەیلەقی گەورەی سوپای عێراق بونەتەوە شکستیشیان پێ هیناوە ، لەوکاتدا ئەو شەرە دەنگدانەوەی گەورەی لەناو خەلک لێ کەوتۆتەوە لەناویاندا ئەو سەرکردانە (مام وسو دزەیی ، عەلی شەریف لاوەری ، توفیق خونچە ،ساڵح شیرە.... ئەوانە گەورەترین شکستیان بەو سوپایە گەورەی بەعس داهێنایە ، بی ئەوەی باسیشیان بکەن یان کەریم عارەب کەیەکی لەقارەمانەکانی بەرخودان دژ بەحکومەتی عیراق بوە ، بەداخەوە دواتر لەشەری جەلالی و مەلایی مەفرەزەیەکی پارتی شەهیدی دەکەن . یان دەیان کادیری دیاری تری وەک شەمسەدین موفتی کەسەرپەرشتی لقی هەولێری ئەوکاتی کردیە حەمید و مەحمود کاوانی بۆ یەکەم جار گەورە سەرۆک عەشیرەتی خۆشناوەتی کەجاشی حکومەت بوە ... تیرۆر کرد وە دلنیام دەیان و سەدانی تیکۆشەری دیاری تر یان هەن ، لەوکاتدا رەمزی بەرەنگاری و گیان فیداکاری بونە ، بەلام بەدێریکیش باسیان ناکەن و گرنگیان پێ نادات ، بەلام ببینن کێی کردۆتە رەمزی هەولیریەکان
١/گۆرەپانێکی گەورەی تۆپێن بەناوی فرانسۆ حەریری کراوە ، لەکاتێکدا کەخاوەنی ئیرهابە لەسەر خەلکی هەولێر و رێبەری کۆمەلکوژیەکەی ١٩٩٧ پکک لەهەولێرە و خاوەنی بانگەشەی شانازی بە ٣١ی ئابە
٢/سامی عەبدولرەحمان ،باخجەیەکی گەورەی بەناو کراوە لەکاتێکدا سەرکردەیەکی تاوانباری کارەساتی هەکاری و دینەمۆی شەری ناوخۆ کەشەوانە لەگەل سەعدی پیرە کورە هەژاری کوردیان لەشەرگاکان بەکوشت دەدا، لەسەروی ئەوەش خەلکی ئەو شارە نیە
٣/شەوکەت شیخ یەزدین کە گەورەترین بەشی ناوخۆیی بەناو کراوە ، بەراستی من هەرنایناسم چی کردوە جگە لەوەی باوەرپێکراوەکی بارزانی بوە کەمالیەی ئەوانی زۆر زانیوە
٤/مامۆستا سەعد ، هۆلەکی گەورەی بەناو کردیە ، لەکاتیکدا لەپێشمەرگایەتی کەس ٢ جالاکی لێ نەبینیوە لەجاو سەدان قارەمانی تردا کەکەس باسیشیان ناکات بەنمونە سەرداری سەعید سۆفی ٧٢ چالاکی لەناو شاری هەولیر لەگەل هاورێکانی ئەنجام داوە.
لەرەمز ناسیندا دەبێت سەیری ئەوە بکرێ ئەوکەسایەتیەی شەقامێک ، قوتابخانیەک ، پەیکەرێکی بۆدروست دەکرێ ، چ وانەیەکی بەجێ هێشتوە ؟ نەوەک حزبێک بێت بەئارەزوی خۆی بەسەر خەلکدا بسپەینێ . بۆیە گرنگی دان بەرەمزە جوانەکان ئەرکێکی ئەخلاقی سیاسی و ئیداریە ئەمە شارچیتی نیە ، چونکە لەنێو هەموو نەتەوە و ئایدیەلۆجیایەک بونی هەیە ، بەلام پارتی لەدەڤەری زەرد ، یەکیتیش لەدەڤەری سەوز .، بەئارەزوی خۆیان رەمز دادەتاشن بۆیە با دلنیابن هەروەک رەمزەکانی بەعس لەناوی قوتابخانە و شەقام و شوێنە گشتیەکانی ناویان لەمیژودا دەمێنتەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست