کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کۆڕه‌و چی فێرکردین؟!

Saturday, 04/04/2009, 12:00


له‌جه‌نگدا هه‌ر ئه‌وکه‌سانه‌ به‌دبه‌ختنین که‌تیایدا ده‌مرن،له‌وان به‌دبه‌خت تر ئه‌وانه‌ن که‌دوای خۆیان بێکه‌س و، هه‌تیوو ،خه و‌ن و په‌که‌وته‌ جێ ده‌هێڵن (ئه‌حلام مستغانمی)


شه‌ڕ بۆ ئازادی هه‌موو کات وه‌ک دوو سمبوڵی شادی خه‌م له‌هه‌موو پانتایه‌کان و مه‌یدانه‌کاندا خۆی به‌رجه‌سته‌ ده‌کات ،کۆڕه‌و ئه‌و ڕووداوه‌ بوو که‌ گه‌لێکی له‌به‌ر ده‌م تاقی کردنه‌وه‌یه‌کی زۆر هه‌ستیاردا دانا کۆڕه‌و دوای ئازادیه‌ک و چێژه‌که‌ی که‌له‌خه‌ون ده‌چوو ڕویدا ،گه‌لێک له‌ژێر ئاسمانێکی ته‌ردا به‌ره‌و نادیار ڕێچکه‌ی گرتبوو ،هه‌ژارو ده‌وڵه‌مه‌ن وه‌ک یه‌ک له‌هه‌ڵپه‌ی نان په‌یدا کردن و جێگه‌یه‌کی وشکدا بوون ،هه‌موو له‌خه‌ونی گه‌ڕانه‌وه‌یه‌کی بێمه‌رجدا سه‌رخۆش ببوون ،باران به‌رۆکی ئه‌و ملیۆن که‌سه‌ی به‌ر نه‌ده‌دا ،مه‌رگ له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕێچکه‌ مێرووله‌یه‌دا ڕێگه‌ی ده‌گرت ، مه‌رگ به‌چرکه‌ش خافڵ نه‌ده‌بووله‌و ڕێچکه‌یه‌ و وه‌فا داری خۆی ده‌نواند ،که‌م نه‌بوون ئه‌وانه‌ی بونه‌ خۆراکی مه‌رگ و له‌و چیاو هه‌رده‌ له‌گۆڕیکی ساده‌دا نێژران ڕیزی منداڵی تازه‌له‌دایک بوو پیری به‌ساڵاچوو نه‌خۆش و په‌ک که‌وته‌کان وبه‌ر بونه‌وه‌ له‌قوڕدا جێمان فڕکان فڕکان بۆ نان به‌فلاش باک بۆ ئه‌و ڕۆژانه‌ تراژیدیای گه‌لێکی بێ خودان‌ ویژدانی جیهانی هه‌ژان و له‌تێڤێکانی جیهاندا ئه‌و کۆچه‌ به‌کۆمه‌ڵه‌ نیشان درا خه‌ڵک ده‌یدی چۆن گه‌لێک له‌به‌رده‌م ساردو سه‌رما و قوڕو لیته‌داو ‌مه‌رگی ناوه‌خت له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌دان له‌م دنیا مۆدێل و جیهانگیره‌ی که‌بانگه‌وازی بۆده‌که‌ن ئه‌وه‌تا چه‌ند ملیۆن خه‌ڵک به‌ژن و منداڵ و پێره‌وه‌ به‌کۆڵی پڕه‌وه‌ چۆن به‌ره‌و چاره‌نوسێکی نادیار ده‌ڕۆن بێ ئه‌وه‌ی بزانن بۆکوێ فرمێسک به‌قه‌ده‌ر دڵۆپه‌کانی باران به‌سه‌ر گۆنا چرچ بوو سارهه‌ڵگه‌راوه‌کانه‌وه‌ ووشک بۆوه‌ برسێتی ژانی ده‌چزا به‌ناخدا قاچ و ده‌ست وسه‌ری شکاویش هاوڕێی ئه‌و کۆچه‌ی گه‌له‌که‌م بوو ، بۆیه‌ بڕیار درا ‌‎ڕاگیرێت ئه‌و ترا ژیدیایه‌ و سنورێک بۆ ئه‌و کۆڕه‌و نه‌هامه‌تیه‌ دابنرێت هه‌موو که‌س، هه‌موو ‌ خێزانێک به‌کۆمه‌ڵێ چیرۆکی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌وه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ ماڵه‌ ساردوو شڕو ده‌رگا شکاوه‌کانیان لێ به‌ڵێ ئێمه‌ ئه‌و پرسیاره‌ ده‌که‌ین کۆڕه‌و چی فێر کردین ؟ فێری کردین هه‌موو مان له‌لێقه‌وماندا.
خاڵیکی هاوبه‌شمان هه‌یه‌، فێربووین ڕێز له‌یه‌ک بگرین با هه‌ریه‌که‌مان هه‌ڵگری باوه‌ڕێک بین له‌زیندا نه‌کاندا ئێمه‌ به‌یه‌ک قامچی لێده‌دراین ،له‌و شاخانه‌ دژی یه‌ک دوژمن بووین ،بارانی کۆره‌و له‌هه‌موو مانی وه‌ک یه‌ک ده‌دا ،که‌چی هه‌ریه‌کترمان بۆ قبوڵ ناکرێت ،ئێمه‌ له‌ژێر ئاسمانی ئازادیدا بانگه‌وازی شه‌ڕمان کرد ئه‌و شه‌ڕه‌ی دوو هه‌رێمی بۆ دروست کرین ئه‌وشه‌ڕه‌ی تاک وئێستا نادیاره‌کانی وونن و که‌س نازانێ گۆڕه‌کانیان له‌کوێ یه‌ ،ئێمه‌ گه‌لێکی زۆر سه‌یرین تاکه‌ نه‌ته‌وه‌ین له‌ڕۆژگاره‌ سارده‌کانی جه‌نگ و تراژیدیاکان هیچ فێر نه‌بووین و هه‌موو جارێک که‌بیر ده‌که‌مه‌وه‌
له‌گه‌له‌که‌م ده‌ڵێم ده‌بی بۆچی هه‌ره‌س و نه‌مانی حوکمه‌تی شێخ مه‌حمود و کۆماری مهابادو ده‌رسیم و ئاشبه‌تاڵ و گازی کیمیاوی و ئه‌نفال و کۆچ و ڕه‌و نه‌بۆته‌ ‌وانه‌یه‌ک جارێکی تر ئێمه‌ به‌مێژوودا بچینه‌وه‌ و بتوانین هێنده‌ی له‌سه‌ر شکست خۆمان و که‌سایه‌تیمان درووست نه‌که‌ین با له‌سه‌ر سه‌رکه‌تن و درسبونی کۆ مه‌ڵگایه‌کی ته‌ندروست خۆمان رێک بخه‌ین ئه‌وه‌تانێ ئه‌مڕۆ له‌باکوری ووڵات و له‌هه‌ڵبژاردنه‌کاندا کورد سه‌ره‌رای ئه‌و هه‌موو فڕو فێڵ و ئازاردانه‌ کورد براوه‌ی یه‌که‌مه‌ که‌چی مێدیاکانی باشوری کوردستان وه‌ک هه‌واڵێکی ساده‌ و ته‌م و مژاوی ئاماژه‌یان بۆکرد ، که‌چی بۆ هاتنی عه‌بدڵا گوڵ چه‌ند مانگ پێش هاتنی بالۆره‌ی بۆ لێدرا ،کۆڕه‌و به‌سه‌ر هه‌گه‌لێکی ترا بهاتایه‌ ڕه‌و ڕه‌وه‌ی ژیان و مێژووی ده‌گۆڕی و بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ فه‌رامۆشی نه‌ده‌کرد لێ به‌داخه‌وه‌ ئێمه‌ وه‌ک گه‌لێکی ژێرده‌سته‌ زۆر زوو هه‌موو ڕوداوه‌کانمان بیر ده‌چێته‌وه‌ ،ئه‌وه‌ش به‌ باوه‌ڕی من بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ تاک و ئێستا نه‌مان توانیوه‌ مرۆڤی ئازاد له‌ناو کۆمه‌ڵگا که‌مان دروست بکه‌ین ، هه‌میشه‌ به‌دوای ئه‌وه‌وه‌ین که‌سانی سه‌رکز ئه‌ڵقه‌ له‌گوێ و پچوک به‌ر هه‌م بینین ئه‌و که‌سانه‌ی وه‌ک ده‌ڵێن به‌رگه‌ی هیچ ساردوو گه‌ر میه‌کی ڕۆژگار نه‌گرن ،ده‌نا ئه‌م هه‌موو ده‌ر ده‌سه‌ری و داماوی نه‌گبه‌ت یه‌ی به‌سه‌ر ئه‌م گه‌له‌دا هاتوه‌ ده‌بوو هه‌ر نه‌بێ له‌ژێر چه‌ترێکی ئازادا بوایه‌ و خاوه‌نی کیانێکی سیاسی بوینایه ئه‌وه‌تا دوای 18 ساڵ له‌ئازادی ئه‌و هه‌رێمه‌ تازه‌ خه‌ریکه‌ دوو وه‌زاره‌تی تر یه‌ک ده‌گرنه‌وه‌ بۆ‌  ئه‌م جاره‌ من هه‌ر سه‌رانی کورد به‌تاوان بار نازانم ،لام وایه‌ سه‌رانی کورد ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خه‌ڵکه‌ ده‌نا کۆڕه‌و باشترین قوتابخانه‌ بوو له‌ژێر ئه‌و ئاسمانه‌ ته‌ره‌دا بڕیار بده‌ین ئیتر ئێمه‌ ناگه‌ڕێینه‌وه‌ تا ئازادی یه‌کجاری له‌گه‌ل خۆ مانا نه‌به‌ینه‌وه‌ ،لێ به‌ڵێ نه‌ کۆڕه‌و نه‌هه‌ موو ئه‌و ڕوداوانه‌ نه‌یان توانیوه‌  فێری ئازادیمان که‌ن ،بۆ یه‌ لای من وا دێته‌ به‌ر چاوم که‌ له‌کۆڕه‌وه‌ ئێمه‌ هیچ فێر نه‌بووین ڕه‌نگه‌ له‌ناو ئه‌و چیرۆکانه‌ی له‌گه‌ڵ خۆماندا هێنامانه‌وه‌ تژی بێت له‌ نوکته‌ و پێکه‌نین به‌داخه‌وه‌.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە