کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


" ئیمپراتۆریەتى میم " مس(تەفا وعود و رور)

Thursday, 23/12/2010, 12:00


ئەوانەى مێژوو كردنى بە ئیمپراتۆر و دیكتاتۆر خەڵكانى ترسنۆك و بێ بەهرە و بێ توانا نەبوون ،خەڵكانێك نەبوون درۆ و دزى و نیشتمان و كەرامەتى خۆیان و نەتەوەیەك بفرۆشن و خۆیان مل شۆڕ و سەر حیز و كەساس و زەلیل نیشان بدەن لەبەرامبەر دۆژمن و ناحەز و نەیارەكانیان هەرتەنها لەبەر مانەوەو پاراستنى كورسی و پێگەى ملكەچى و زەلیلى خۆیان . مێژوو ،راستە سەركەشى و زۆردارى و داگیركارى و دەست بەسەراگرتنى خاك و ئاوى گەلانى ترى لەلایەن زۆرێك لەو ئمپراتۆر و دیكتاتۆرانەمان بۆ دەگێڕێتەوە ،گەلێ هەڵە و دەسەڵاتى تاكڕەوانەو تۆتالیتاریانەى نابەجێ و دژە مرۆییانەى تێدایە كە كەلەلایەن چەندین ئیمپراتۆرى وەكو ئیمپراتۆرى ڕۆما و ئیمپراتۆر ى یابان وچەندین دیكتاتۆرى وەكو ستالین و هیتلەر وماركۆس ... تاد ، پیادەكراون ،بەڵام لەهیچ لاپەڕەیەكى مێژووى ئەم ئیمپڕاتۆر و دیكتاتۆرانەدا ئەوە نابینى كە بۆ بەرژەوەندى بنەماڵەكەیان خاكى خۆیان و نەتەوەیەیەكیان لە مەزادخانەى دوژمن و ناحەزەكانیاندا هەراج كردبێ ! لە هەموو تەمەنى ژیانى حكومدارى وسیاسی رابردووى ئەواندا ئیمپراتۆرێك ، دیكتاتۆرێك نابینى دژى پیرۆزیەكانى خەڵك و خاك وكەرامەتى گەلەكەى بوەستێتەوەو تاسەر ئیسقان نوقمى زەلكاوى خیانەتى جۆراوجۆرو سەیرو سەمەرە بووبێ ، ئیمپراتۆرى رۆما جگە لەوەى بە بەشى شێریان هەیە لە دانانى یاساو رێساكانى دەوڵەتدا ، توانیان دەیان هێندەى رووبەرى خاكى وڵاتى خۆیان دەسەڵاتیان فراوان بكەن و یاساكانى خۆیانیان بەسەردا بسەپێنن ، ئێستاش لەیابان رۆژى لە دایك بوونى ئیمپراتۆر ساڵانە یاد دەكرێتەوە و كراوە پشووى رەسمى ، ستالین بەوهەموو دڵرەقى و تاكڕەوەیەى لە فەرمانڕەویەكەیدا بەڵام توانى سوپاى سوور بەرێتە ناو دڵى دوژمن و سوڤیەتى لە وڵاتێكى دواكەوتووى كشتووكاڵى ، نیمچە پیشەسازى كردە وڵاتێكى پیشە سازى و پێشكەوتووى دنیا ، هیتلەر لەگەڵ ئەوەى سوپاى دوژمنە ئەمەریكى و بەریتانى و سۆڤیەتیەكانى هەر چوار لایان گەمارۆ دابوو بەڵام كەسی خۆى ئاڵاى سپى هەڵ نەكردو ئامادەى سازش و خۆبەدەستەوەدان نەبوو .
وەلێ ئەم بەناو سەرۆكە فس فس پاڵەوانانەى ئێمە ، ئەم گورگە چاو زەقە سنگ دەرپەرێِنەى بەناو سەرۆكى هەرێم و كوردستانە جاڕى ئیمپڕاتۆریەت لێ ئەداو بانگەشەى ئەوە ئەكا گوایە مستەفاى باوكى و مەسعود خۆی و مەسروورى كوڕ و لە وێشەوە بۆ كوڕەزا تاپۆى كوردایەتیەكەیان پێ یەوەو هەر ئەوانن كە ئەبێ بۆ ئایندەش سەركردایەتى بزووتنەوەى كوردایەتى بكەن و ئەوەى مچەى باوكیان پێ رانەگەیشت بەكوردى بكا ئەمان تەواوى بكەن ! بێ شەرمانە ئەڵێن باوكمان لە سەر كەركوك سەرى نایەوە ، ئاخر ڕووتان ڕەشبێ مچەى باوكتان بە شاى گۆڕ بەگۆڕى وت : پێڵاوەكانى تۆ لە كوێ بێ سەرى من لەوێیە ، بۆیە باوكتان سەرى لەسەر پێڵاوەكانى شا نایەوە نەك كەركوك ! مێژووى گفتوگۆ و ئەو بابەتانەى كە بوونەوە هۆى لەبار چوونى گفتوگۆى بارزانى و بەعس ئەوەندە كۆن و تەلیسماوى نەبوو ، بۆ سێ پارێزگاكەى سلێمانى و هەولێر و دهۆك) دەسەڵاتى دایە بارزانى سێ پارێزگار دابنێ ، دەربارەى كەركوك بەعس رازى بوو ئیدارەیەكى بەناو هاوبەش پێك بهێنێ بەكاتى ، بەڵام دواتر لەوەش پاش گەز بۆوە ، چونكە بەعس لەماوەى ئەم 4 چوار ساڵەدا توانى لەڕووى ئابووریەوە لە 1/6/ 1972 نەوت خۆماڵى بكاو ئیمتیازى دەرهێنانى نەوت لە كۆمپانیا ئینگلیزیەكان بستێنێتەوە و داهاتەكەى هەمووى بۆ عێراق بێت ، لە ڕووى سیاسیەوە پەیوەندى توندو تۆڵى لەگەڵ یەكێتى سۆڤیەت و زۆربەى وڵاتاند ا دامەزراندو دۆستێكى زۆرى پەیدا كرد و خەباتێكى دپلۆبەعسیانەى فراوانى لە دژى كوردوئەوانەى پشتیوانى دەكەن ئەنجامدا و، لەسەرئاستى ناوخۆ دامو دەزگاى حكومى و حزبى بەرفراوان و تۆكمەى پێكهێنا ، چەك و هێلیكۆپتەر و فرۆكەى مێكى دوا مۆدێل و پێشكەوتووى سۆڤیەتى كڕى ، جۆشوخرۆشی شوڤینى و بەعسیانە و عروبەى لە سەر ئاستى عەرەبى عێراقى بەشێوەیەكى رێكخراو و دارێژراو پیادەكرد و سازو ئامادەى كرد بۆ هەر رووبەڕووبوونەوەیەكى لەگەڵ كوردا .....تاد ، بۆیە بەعس زۆر بێ باكانە و بێ منەتانە لە نیوەى دووەمى ساڵى 1974 جاڕى شەڕكردنى داو دواى نزیكەى تەنها(6) شەش لە ئازارى 1975 دا مچەى باوك ئاڵاى خەجاڵەتى هەڵكرد و شۆڕشێكى تەمەن 14 چواردە ساڵەى گۆشاوگۆش سەربڕى و خۆێنى بنەماڵەى فاخیر مێرگەسووریشى كردە قۆچى قوربانى شكست و ئابڕو چوونەكەى ! ، سەرۆكى باوك نۆكەرى شا و خۆت سەرۆكى 31ى ئاب و نێچیر هاوەڵى عودى و قوێى ، سیداد و هوشیار ى هەمیشە لە مەلهاكان كەوتوو ،لاف و گەزافى حزبی رەها و مافى چارەى خۆنوسین و دەوڵەتى كوردى و ئیمپراتۆریەتى چى لێ ئەدەى ، ئیمپراتۆریەت بەپیاوى خیانەتكارو ترســنۆك و دز و پیاوكۆژ و درۆزن ناكرێ ، كوردایەتى و كورد بوون پیاوى خۆى ئەوێ سەرۆكى بنەماڵە ، یەكێ لافى ئیمپراتۆرى و حزبى قائد لێ ئەدا كە رابردووى ئەوەندە بۆگەن نەبێ ، پەرێزى خاوێن بێ و مێّووژ و ژمارەى وەكو (66 و 74 و 31) و ئائەمانەى تیا نەبێ ، یا رۆژێ تەماتە باران نەكرابێ و نەى قوچاندبێ ! خۆتان لە ئێمە باشتر خۆتان ئەناسن بەڵام قەدەرى ئەم میللەتەى ئێمە ئاوا كەوتۆتەوە كە پیاوى وەكو ئێوەى ببێ بەشوانى و ئێوەش ئەوەندە ناكەس بەچە و بێ شەرم و دز و درۆزن دەرچن ، ڕاستیان فەرمووە ئەگەر ئێمە خۆمان نەچەمینەوە پیاوى وەك ئێوە ناتوانێ بێتە سەر پشتمان . بەڵام دوا وتە و پێشهاتم بۆ ئێوە و گەلەكەم ئەوەیە كە ئێوە بە یابەدەردى سەدامى دۆستان ئەچن و سەروەت و سامانەكانتان بەتاڵان ئەبرێ و خێزانەكانتان ئەتك ئەكرێت یا ئێمە بەترسنۆكى سەر ئەنێنەوە !

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە