کۆمه‌ڵگه‌ی شارستانی: جۆرج سانتیانا.... له زانستی جوانییه‌وه بۆ هه‌ست کردن به جوانی
Sunday, 23/11/2014, 12:00
نووسینی : قاسم جومعه
ئاماده‌کردنی : ڕێباز محمد جزا
سه‌ر هه‌ڵدانی جوانی یه‌که‌م جار ، ئاماژه‌یه بۆ شتێکی تازه ، مه‌به‌ست لێی خۆشه‌ویستی نیه بۆی وه‌کو زانراوه، به‌ڵکو دۆکترین" عقیده" یه‌کی تازه‌یه که‌گرنگی جوانی و ڕۆڵ و نرخ وبهراوردکردنیهتی به به‌های تر...وه‌له ڕووی جوانی یان جوانیهکانهوه به‌گشت دیارده جۆراوجۆره‌کانیه‌وه وبهڕوانین بۆ ژیان به‌نمونه : یاخود ئایدیای چاره‌سه‌ری ژیان به گیانی هونه‌ری و ڕوانینێکی هونه‌ریی هه‌ر هونه‌رێک وه‌ک ده‌ڵێن له‌پێناو هونه‌ر، پاشماوه‌و پێکهاته‌ی تایبه‌تی هونه‌رو ئه‌ده ب به‌گشتی ده‌گرێته‌وه.
ناساندنی تاکه جوانه‌کان به‌وه‌ی : پسپۆڕی ڕاسته‌وخۆی هه‌ستپێکراوه وشوێنێک نیه بۆداماڵین . لێره‌دا بۆده‌رخستنی ڕۆڵی هه‌سته‌کان له‌کرده‌ی جوانی دا، ده‌کرێت بپرسین ئایا شیمانه کردنی جوانی به بێ هه‌سته‌کان گونجاوه؟.یان له‌گواستنه‌وه‌ی دا جیاوازی به‌رچاوو کلاسیکی هه‌یه؟ له‌کرده‌ی جوانی له‌ئه‌ده‌ب دا له‌نێوان خود وبابه‌ت دا یاخود له‌نێوان مرۆڤی دیاری کراوی داهێنه‌ر له‌کاردا وله‌نێوان کار‌و به‌رهه‌مدا وبۆ گواستنه‌وه‌ی ڕوئیا کان ئایا ده‌شێت روئیایه‌ک جه‌خت له خود بوون بکاته‌وه و دواین جار جه‌خت له‌بابه‌تی بوون بکاته‌وه؟
له‌وانه‌یه بۆ مان بکرێت ئهوگووتهیهی فه‌یله‌سووفی "ئیسپانی ئه‌مریکی" " سانتیانا " به‌کار بهێنین و وه‌کو وه‌ڵام پێشکه‌شی بکه‌ین ،ده‌رباره‌ی کێشه‌ی جوانی به‌دڵنیاییه وه گرنگی خۆی هه‌یه له‌ڕووی نواندنی هه‌ست کردن به‌جوانی وچێژ تن و سه‌رچاوه‌ی نرخی جوانی له‌هه‌ر کاتێکدا وله‌هه‌ر بابه‌تێکدا ، کرداری جوانی و ته‌حقیقی هوشیاری جوانی له‌ڕووی یه‌کی تره‌وه .
جوانی و جوانیه‌کان به‌گشتی ئاماژه‌یه‌که بۆئه‌وه‌ی کامه‌یه جوان یان جوانی لای ئێمه وهلهکوێوه ده‌ست پێده‌کات ، به‌تایبه‌تی لهدراسهی جوانیه‌کان له‌ڕووی فه‌لسه‌فیه‌وه .به ڵام له‌ڕوویه‌کی تره‌وه جوانی ناگیرێت و ناخرێته بۆته‌ی ئاماژه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بڵێین ئه‌مه جوانه .پوخته‌ی دراسه‌ی فه‌لسه‌فی ده‌رباره‌ی جوان ، ئاماژه‌کردنه بۆ حهقیقتهێک که گشتگیره‌و مه‌سه‌له‌یه‌که په‌یوه‌سته به ڕوانینه‌وه بۆ جوانی و جوانیه‌کان بهوئیعتیبارهی کۆمه‌ڵێکه له بیروڕا کان ده‌رباره‌ی هونه‌ر وجوان و پێگه‌ی له ژیان و پێویستی به‌بایه‌خ پێدانی ، یاخود وه‌رگرتنی پێناسه به پێویستی پێکگه‌یشتنه‌کان ده‌رباره‌ی هونه‌ر له‌پێناو هونه‌ر خۆیدا .به‌وه‌ی به‌رهه‌ڵستکاری بیرێکه بایه‌خی که‌م ده‌داته ژیان به‌حساب ، وهنهشارهزاییانهیه له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌وپرسیاره‌ی ..(هونهرچیه؟)
ئاراسته‌ی تازه ده‌رباره‌ی ئه‌و دراسانهی که‌ده‌رباره‌ی جوانی وپێدانی مه‌رکه‌ز و گرنگی ڕه‌هه‌ندی جوانی و هیچی ترنا ، یاخود له‌پێناو هونه‌رو جوانی ولێماوهی فه‌رمان و که‌ره‌سته‌کانی که نرخ وگرنگیان نیه وناودهبرێن به " هنترمید" به‌هۆشیاری جوانی و ئامژه بۆ شعور به‌نرخی جوانی کهسهربهخۆیه له‌مۆراڵ وئیکۆنۆمی و پیۆلۆژیاو پۆڵه‌تیک ، یاخود فێرکاری وهه‌ر په‌یوه‌ستیه‌کی دیار .
ده‌ربڕین له‌م ئاراسته‌یه‌وه ده‌رباره‌ی بیرێکی جه‌وهه‌ری وگرنگی به‌به‌ها یه بۆتاک وده‌ستکه‌وته که‌سێتی وباشترینیهکانیان له‌جوانی وچاکسازی وگشتگیریه به‌ئاراسته‌یه‌کی تردا که پێچه‌وانه‌ی روانینه خودی و تاکانه‌و دهرکهوتووهکانهو کێشهسهرهکیهکهیه وپه‌یوه‌ندیه گرنگه‌که‌ی نێوانیانه که کامه‌یه ژیان‌و جوانی وهکوهونهر که ده‌ربڕینه له پسپۆڕی‌و له‌هه‌مانکاتدا ده‌ربڕینیشه له خود و داهێنانی هونه‌رمه‌ند- مرۆڤ .
له‌ده‌ست پێکی بازنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه،ده‌رباره‌ی چیه‌تی هونه‌ری پێشینه‌یی و یاده‌وه‌ریه‌کانی به‌مه‌عریفه‌ی ئامانجدار وبۆئه‌وه‌ی تێبگه‌ین هۆکاری فره‌یی وه‌ڵامه‌کان له‌باره‌ی ئه‌و پرسیارهجۆراوجۆرانهوه بۆدروستکردنی پێ چه‌شتن وتهحقیقی چێژ‌و شعور وئیحساسه پێی
دووه‌م/ دروستکردنی دیوار به‌ندی فێربوون و ڕه‌تاندنی هونه‌ر بۆئه‌و مه‌به‌ستانه‌ی کهناچنه چێوه‌ی ههستکردنهکانمان به جوانی . هه‌روه‌کو بایه‌خدانی کۆمه‌ڵێک له‌توێژه‌ران به‌مه‌سه‌له‌ی ڕه‌تاندنی ڕوانینی جوانی له‌فه‌لسه‌فه دا وبۆچونهکانیان له وباره‌یه‌وه .له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بۆ ئه‌ومه‌به‌سته "سانتیانا" له‌کتێبی " الاحساس بالجمال" ، زۆر لهبیریارانی راکێشاوه بۆ کێشه سروشتی و مۆراڵی یه‌کان وه‌ک مه‌سه‌له‌یه‌ک بۆوهسفی جوانی و دروستکردنی ئاگایی هونه‌رمه‌ندانه ،هه‌رچه‌نده له‌نێوان ئهوتهرهفهدا ته‌نها سێبه‌ری بیرکردنهوهههیه له‌ئه‌زموونی جوانی دا کهناتهواو هه‌ڵوه‌شاوه .هه‌ربۆیه "سانتیانا" هه‌وڵی دا "دبه‌یت" ی جوانی ونرخی جوانی بکات وگرنگی بدات به‌مه‌ودای جوانی لهئهزموونکردنی ژیان دا . لێره‌دا نهێنی یه‌ک تێده‌گه‌ین که‌ڕووبه‌ڕووی سانتیانایا له‌قوتابخانه هونه‌ری و جوانیه‌کان وڕوانین له‌جوانی .
کۆکردنه‌وه‌ی ئهوبۆچونانه به‌نده به‌ڕه‌خنه‌ی هونه‌ری و ڕای فراوان له‌پانتاییه کانی هه‌ست پێکردن دا وبهڕوانین له‌ودوانه ده‌وترێت : سروشتی جوانی پێویستی به‌بونه‌وه‌رێکی هه‌سته‌وه‌ری مودریک که‌خاوه‌نی حوکمی ڕهخنهییهو له‌گه‌ڵی دا د‌رکی هه‌ستی تێهه‌ڵکێشراو به‌حوکمی ڕه‌خنه‌یی ودرک کردن به ڕه‌خنه‌ی جه‌وانی .
"سانتیانا " وای ڕوانیوه له‌وباره‌یه‌وه که مومکینه حوکمی جوانی تۆمه‌تبار بکرێت به شتی پڕوپوچ وه ئه‌گه‌ر خودیانه مامه‌ڵه‌ی پێنه‌کرێت ئه‌وا ڕواج په‌یدا ده‌کات وپشتیوانی ده‌بێت ودوور ده‌بێت له‌حوکمی خود .
سانتیانا نه‌ی ویست له‌ڕێگه‌یه‌کی تره‌وه ئهوڕوئیا سایکۆلۆجیه بکه‌وێته ناو بڕیاره‌و نرخی جوانیه‌وه بهووهسفهی دیارده‌یه‌کی عه‌قڵیه یاخود هه‌ڵقوڵاوی ناخی مرۆڤه و تایپێکه له‌بیر و به‌رهه‌می ڕوانینی عه‌قڵ . که ئاره‌زووی چه‌شه ده‌کات وله‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌شیکردنه‌وه‌ی مێژوویانه‌ی هونه‌ر وجوانی ده‌ڵێت:
" ئێمهههستهوهری ده‌خوێنین وخودی زانیاری وحه‌قیقه‌ت وه‌رده‌گرین له‌هه‌مبه‌ر جوانی دا‌و توێژینهوهناکهین ده‌رباره‌ی هۆکاره قوڵه‌کانی ناههستهوهری پشتی شعورمان له‌جوانی دا."
جۆرج سانتیانا کۆمه‌ڵه مه‌رج وهێمایهکی درک پێکردنی جوانی له‌پێناو خاوێنی مۆڕاڵ و عه‌قڵدا ده‌خاته ڕوو:
1/ درککردن به‌جوانی وسۆز له‌سروشتدا .
2/ هه‌ستکردن بهشتی باش ،نمونه‌ی که‌سی درک پێکه‌ر.
3/ ڕاسته‌وخۆیی...
4/ کرده‌ی درک کردن هه‌ستکردنه بهخودوتهحقیقی چێژ وگه‌شه ..
له‌کۆتایی ئه‌و گوتارانه‌دا به‌ده‌ربڕینی مهسوعهی ڕۆژئاوایی ده‌رباه‌ره‌ی سانتیانا بێ فه‌لسه‌فه‌ی جوانی و به‌ده‌قکردنی ئه‌م جۆره ده‌کرێت دیاری بکرێت له‌ڕێی هه‌ڵه‌کانه‌وه بهووهسفهی به‌شێکه له‌سروشت و ئاماده له شوێنکاتدا ولهناوهڕۆکی کاری هونه‌ری دا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست