کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یەكێتی نیشتمانی و سیاسەتی....گای ناو جۆگە

Saturday, 21/02/2015, 12:00



لەوەتەی یەكێتی شكستی بەرچاوی هێناوە لە زۆربەی بوارەكانی بەرێوەبردنی دەسەڵات و پایەكانی دوا بەدوای هەڵبژاردنەكانی پایزی پار ئیتر ئەم پارتە ئۆقرەی لێ براوە بۆ پاساو هێنان و بەهانە فرۆشتن بە یار و نەیارەكانی كە گوایە هەر ئەو بەرپرس نەبووە و نیە لە نەهامەتیە لە بن نەهاتووەكانی خەڵكی كوردستان
یەكەم : لەو كاتەوە كە نەیارە سەرسەختەكەی یەكێتی لە سلێمانی (بزتنەوەی گۆران) چوە ناو حكومەتەوە و بەشداری كرد لە پرۆسەی سیاسی لە كوردستان ئیتر یەكێتی دەستی دایە كاری ئۆپۆزسیۆنی شەرمانە و نەزۆكانە لە هەوڵدا بوە بۆ لە خشتە بردن و چەواشە كردنی جەماوەر و لایەنە سیاسیەكان كە گوایە ئیتر یەكێتی بە تەنیا بەرپرس نیە لە قەیران و تراجیدیەكان بەڵكو ئەوە گۆرانە دەبێ وەڵامی هەبێ ئەگەرچی خودی بزتنەوەی گۆران بە تەواوەتی گەیشتە بن بەست لە پەیوەند بە كەنار خستن و لە خشتەبردنی باڵی دەست رۆیشتوی ناو یەكێتی و ناچار بوون لە كۆتایدا بە نزیك بوونەوە لە پارتی و سیاسەتە چەوتەكانی,
دووەم : یەكێتی نیشتمانی لە گەرمەی قەیران و كێشە ناوخۆیەكانی و تێوەگلان و نوقم بوونی لە گەندەڵی و رەشەكوژی و ئەڵقە لە گوێی بۆ ئێران كەوتە گەران بە دوای كێشە نەتەوەیی و دۆزە هەڵپەرسراوەكانی گەلی كورد لە هەرچوارپارچەكە وەك كێشەی كەركوك و پشتگیری كردنی (PKK ) و پارتەكانی رۆژئاوا و ناكۆكیەكانی لە گەڵ نەیارە مێژوویەكەی (پارتی دیموكراتی كوردستان) لە وابەستە بە قەڵەمرەوی ئەو پارتە لەو دەڤەرەدا جگە لە هێرش و هاتنی تووندرەوەكانی (داعش) بۆ قوڵایی سنوورەكانی كوردستان كە ئەمەش شانسێكی دانسقەی بۆ یەكێتی رەخساند كە بێتەوە سەر شانۆی سەربازی و عەسكەرتاری و ئەگەری گەرانەوەی وەك تاكە هێزی بەرگریكەری كاریگەر لە بزتنەوەی نەتەوایەتی و قارمانی جەنَگ و تێكۆشان لە كاتێكدا نیوەی ئەو نەتەوە دەناڵێنێ بە دەست سیاسەت و بێ باكی و پشت كردنی تەواوی ئەوان لە هەموو بەهاو پرینسیپە نیشتمان و مرۆیەكان بەرامبەر بە خەڵكی كوردستان
سێهەم : بەرپا كردنی سیاسەتی دووفاقی و خوێن ساردی لە پەیوەست بە مووچەی براوی فەرمانبەرەكانی كوردستان لە لایەن حكومەتی ناوەندی ئەو كاتەوە لە مەر هاندانی بەشێك لە سەركردەكانی یەكێتی سەری ئەو كاتەی ئەو حكومەتە بۆ برینی مووچە لە لایەكەوە و بازرگانی كردنی سەرانی سەربازی و بەرپرسەكانی لە هێڵی پێشەوەی بەرانَگاربوونەوە و لە گەرمەی جەنَگ و بەرخودی پێشمەرگەی كوردستان لە گەل داعشدا بە چەك و نەوت لە لایەكی ترەوە كە یەكێكە لە ترسناك و ناپاك ترین سیاسەتەكانی ئەم سەردەمە كە تەنها ووشەی ((قێزەوون)) رەنَگە پێناسەی و شەرمەزاری ئەو كارە نانیشتمانیانە بكات, ئەو كارنامەیە بەشێكی تەڵخی ترە لە بەرنامە و سیناریۆی رەشی ئەو پارتە كە لە پێناوی مانەوەی لە دەسەڵاتدا سڵ ناكاتەوە و پەی بە كام سیاسەتە نامرۆیە و كام رەفتارە ناجوامێرانەیە دەبات,
شرۆڤە كاری سیاسی
مامۆستا محمد گەرمیانی
سلێمانی



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە