کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەسەڵاتی گەندەڵ مرۆڤی مشەخۆرو کۆێلە بەرهەم دەهێنێت نەک داهێنەر

Sunday, 30/12/2012, 12:00









 
 
 ئەوشێوازه‌ی ده‌سه‌ڵاتی بنەماڵەیی گەندەڵ وای له‌به‌شێک له‌ خه‌ڵکی کوردستان کردووە کە‌ زۆرێک له‌ سیفات وبه‌ها جوانه‌کانی ژایانیان بیربباته‌وه‌ وله‌جیاتی ئه‌وسیفاتە جوانانە هه‌رکه‌س بۆخۆی خۆپه‌رستانه‌ و مشەخۆرانە بیربکاته‌وه‌ و زۆرترین قازانجی ماددی بۆخۆی بپچڕێت. هەوڵدەدەن لەو ڕێگایەوە خەڵک دەستەمۆ و بێده‌گ بکەن له‌ بەرامبەرکەم و کوڕی و گەندەڵی وتاوانەکاندا کە ڕۆژانە بە بەرچاویاندا تێپەڕدەبێت و گوێبیستی دەبن‌..؟
 
 لە ڕاستیدا کەسان ونووسەران و هونەرمەندانی داهێنەری ڕاستەقینە لە لایەن دەسەڵاتی بنەماڵەیی گەندەڵەوە تڕۆ و تیرۆردەکرێن، نەک خەڵات..!!؟؟
 
 
 وەزارەتی ڕۆشنبیرانی گەندەڵی حکومەتی بنەماڵەیی وەک بەشێک لەو سیستمە گەندەڵ وناشارستانی یەی کوردستان بۆتە تەواوکەری سیاسەتی بە کۆیلەکردنی ڕۆشبیران و هونەرمەندانی ڕێستەقینە و بەرهەمهێنانی کەسانی بێ داهێنەر ومشەخۆرو خۆپەرست وگەمژە و بی بەرهەم لە کۆمەڵگادا؟؟
 
 بۆ جێبەجێکردنی ئەو سیاسەتی بە کۆیلەکردنەی مرۆڤی کورد بە ئارەزووی خۆیان پارە و سەرمایەی دزراوی کوردستان تەخشان و پەخشان دەکەن؟
 
 لە تازەترین گەندەڵی ئەو بەناو وەزارەتی ڕۆشنبیرییە دا هەفتەی پێشوو هاتوون بەناوی "داهێنەر"ەوە ناوی ٦٩٠ کەسی جۆربەجۆریان ڕیزکردووە بۆئەوەی خەڵاتی مادی بە بڕی ٢ بۆ ٨ ملێون دیناربکرێن....!؟
 
 لە ناویاندا کەسان وهونەرمەندانی دیارو خاوەن ئەزمۆنی تیدایە، تا ئەو کەسایەتیە خاوەن ئەزمۆنانە بکەن بە ڕووکەشێک و قەڵغانێک بۆ تێپەڕاندنی ئەو گەندەڵیە نوێیەیان، هەروەها بە بەخشینەوەی پارە بەسەرئەو کەسانە دا هەوڵی ملکەچکردنیان بدەن بەناوی خەڵاتکردنی داهێنەرانەوە...!؟
 
 
 بەلام خۆشبەختانە یەکێک لەو هونەرمەندە دیارو خاوەن ئەزمۆن و ناسراوانە "بەهجەت یەحیا" یە کە یەکەم کەسە هۆشیارانە و ژیرانە هەڵوێستی خۆی لە دژی ئەوگەندەڵیە ئاشکراکرد و"خەڵاتی داهێنانی" ڕەتکردەوە و لەوبارەیەشەوە ڕوونکردنەوەیەکی لە میدیاکاندا بڵاوکردەوە. هونەرمەند بەهجەت یەحیا بەم هەڵویستەی نیشانی دا کە ئەو پێی شەرمە بەگەندەڵی ناوی بخرێتە ڕیزی کۆمەڵێک کەسانی بێ بەرهەم وبێ داهێنەرەوە، بەم هەڵوێستەی توانی بە ڕاشکاوانە خۆی جیابکاتەوە لەوبڕیارو ناوانەی کە گەندەڵان بەرامبەربە مانا و پێناسەی ڕاستەقینەی داهێنان دەیکەن...!؟
 
 پێناسەی داهێنان زۆر گەورەیە و لە ووڵاتانی پێشکەوتوودا هەرکەسێک داهێنان بکات ئەوا پێویستە لە دائێرەیەکی تایبەتدا کەسانی شارەزا لە بوارە جیاجیاکاندا بڕیار لەسەرداهینانەکەی بدەن و یاساناس و پارێزەرانی بواری داهێنانیش پارێزگاری یاسایی لە داهێنانەکەی بکەن، تا کەس بیرۆکە و داهینانە تازەکەی ئەوداهێنەرە نەدزێت وبۆئەوەی بە ناوی خۆیەوە بڵاوی بکاتەوە....!؟
 
 ئەوکەسانەشی کە لەدنیادا داهێنان دەکەن بە پەنجەکانی دەست دەبژێردرێن و ساڵانەش خەڵاتی نۆبڵ و جۆربەجۆر دەبەخشرێت بەو داهێنەرانە، بەڵام لە کوردستان زۆربەی خەڵک بی بەرهەم و بێ داهێان کراون و ئەوەی کە ناوی دەنێن داهێنان، زۆربەی دزینی بیرۆکە و ئەزمۆنی کەسانی ترە...؟
 
 
 وه‌ک دەزانین‌ سه‌رچاوه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌ دنیادا ده‌سه‌ڵاتە گەندەڵەکانن، کاتێک سییستمێکی تایبه‌ت بە خۆیان بۆ پارێزگاریکردن له‌ قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌کانیان داده‌ڕێژن له‌ ژێر ناوی جۆربه‌جۆردا بۆچاو به‌ستنی خه‌ڵک و بەلارێدابردنیان، تا نه‌توانن بە ئاسانی له‌وسیستمه‌ گەندەڵە و نایەکسانە لابده‌ن وبیگۆڕن گه‌روویستیان..! بۆپراکتیزەکردنی ئەو سیستمە گەندەڵەیان پێویستیان بە مرۆڤی بێ وویژدان و خۆپەرست ومشەخۆرو گەندەڵە، تا بتوانن لەو ڕێگایەوە و بەو مێتۆدە کوشندەیە درێژە بە دەسەڵاتیان بدەن و زۆربەی مرۆڤەکانی کۆمەڵگا بێ ئیرادە و بێ دەسەڵات بکەن وپاشان بیانکەن بە ڕۆبۆتێکی بێ گیان و هەست ونەزان و گەمژە، تا نەتوانن هەروا بە ئاسانی هۆشیاربنەوە و هەوڵی ڕزگاربوون بدەن لەو سیستمە گەندەڵە....!؟
 
 هۆشیاربوونەوەی تاکەکانی کۆمەڵگا و تێگەیشتن لەو سیستمە گەندەڵە، مرۆڤە هۆشیارەکان لە ناخەوە ئازاد و سەربەخۆدەکات و هەروا بە ئاسانی ناچنە ژێر باری ئەو گەندەڵیانە و هەڵوێستی ئازایانە و بوێرانە دەنوێنن، بەمەش خۆیان و وویژدانی خۆیان لە کۆتوبەندەکانی دەسەڵاتی گەندەڵی ڕزگار دەکەن و گەربۆیان کرا پێکەوە دەست لە ناو دەست لەگەڵ خاوەن هەڵوێستەکانی ترهەوڵی گۆڕینی ئەو سیستمە گەندەڵە دەدەن....!؟
 
 
 خەڵكی ناڕازی کوردستان زۆر دەمێکە دەزانن کە ئەم دەسەڵاتەی هەردووبنەماڵە گەندەڵ و تاوانبارە بەرامبەر بە ماف و ژیان و چارەنووسی خەڵکی کوردستان، لەبەرئەوەی لە ماوەی زیاتر لە ٢٢ ساڵی تەمەنی دەسەڵاتیاندا نەک نەیانتوانیووە دەسەڵاتێکی شارستانی و مۆدێرن دروستبکەن، بەڵکو بە هەموو شێوەیەک ڕێگربوون لەبەردەم هەرهێز و لایەن و کەسانێک کە خوازیاری گۆڕینی ئەو دەسەڵاتە بنەماڵەیی یە گەندەڵە بوون...!!؟؟
 
 ١٧ی شوباتی پار خاڵێکی گرنگی وه‌رچه‌رخان بوو له‌ مێژووی خه‌باتی خه‌ڵکی ناڕازی کوردستان به‌گشتی و شاری سلێمانی و ده‌وربه‌ری به‌تایبه‌ت، چونکه‌ نیشانیاندا که‌ زۆربه‌ی خه‌ڵک بێزارن و چیترڕازای نابن به‌وهه‌مووگه‌نده‌ڵی وبێ مافی و نایه‌کسانی و پاشاگه‌ردانی یه‌ ی که‌ هەردوو بنەماڵە‌ لە کوردستان به‌سه‌ر کاروژیانی خەڵکیدا سه‌پاندوویانه‌ و به‌نیازن پایه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان له‌سه‌رئه‌وبناغه گەندەڵە‌ بۆنه‌وه‌کانیان مسۆگه‌ربکه‌ن...!!؟؟
 
 هەرکاتێک لیستی گۆڕان و زۆربەی خەڵکی کوردستان لە خەوی خۆشباوەڕی بە چاکسازی ناو پەرلەمانی هەردووبنەماڵە بەخەبەرهاتن و فشاری شەقامیان لەسەر دەسەڵاتی گەندەڵیان دروستکرد، ئەوا دەتوانن ببن بە ئۆپۆزسیۆنێکی ڕاستەقینە وهەوڵی گۆڕینی دەسەڵاتی بنەماڵەیی و گەندەڵ بدەن؟
 
 مانەوەی لیستی گۆڕان و بەناو ئۆپۆزسیۆنەکان لە پەرلەمانی بنەماڵەییدا، بەڕەسمی شەرعیەتی داوە بە دەسەڵاتی گەندەڵیان...!!!؟؟؟
 
 تەنها لەچوارچێوەی دەسەڵاتێکی شارستانی و مۆدێرندا بوار بۆ مرۆڤەکان دەڕە خسێت تا بتوانن ئازادانە بێ جیاوازی داهێنان بکەن، بەمەرجێک ئەو دەسەڵاتە بڕوای بە ئازادی تاک و یەکسانی کۆمەڵایەتی هەبێت و بە یاسا و دەستور ئەرک و مافەکانی هەموومانی ڕێکخستبێت ....!؟
  
 بۆ خوێندنەوەی هەلوێستی جوانی هونەرمەند "بەهجەت یەحیا" کلیکی ئەم لینکەی خوارەوە بکە
 
 
 به‌هجه‌ت یه‌حیا كۆمه‌كه‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری‌ ره‌تده‌كاته‌وه
 
 ‌http://www.awene.com/article/2012/12/29/17811 
 
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە