حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ڕێکخستنی به‌ریتانیا
Thursday, 07/02/2013, 12:00
حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان
ڕێکخستنی به‌ریتانیا
بۆ مه‌ڵبه‌ندی ده‌ربه‌ندیخانی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان
بابه‌ت ده‌ستخۆسی
دوایی رێز‌و سڵاو بۆ ئیوه‌ی به‌ڕێز
هه‌ڤاڵانی به‌ڕێز دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵی ئه‌و ناداد په‌روه‌ریه‌یی ئیوه‌مان بیست ده‌رباره‌ی شێوازی دابه‌شکردنی زه‌وی له شاری ده‌ربه‌ندیخان ئیمه وه‌ك ئه‌رکێکی سه‌رشانمان له ڕێکه‌وتی 10/12/2012 نامه‌یه‌کی ناره‌زایمان ئاڕاسته‌ی مه‌کته‌بی سیاسی و مه‌کته‌بی ڕێکخستن کرد دوامان لێکردن ئه‌و هه‌واڵانه‌مان بۆ ڕوون بکه‌نه‌وه به‌ڵام جه‌نابیان هیچ وه‌ڵامێکیان نه‌بوو
بۆیه ئێمه خۆمان به‌قه‌رزاری خوێنی شه‌هیدانی حزب ده‌زانی که‌وا ئه‌م نامه‌یه‌تان بۆ نه‌نوسین
هه‌ڤاڵان
دوایی به‌دواچونێکی زۆر و پشت به‌ستن به‌که‌سانی دڵسۆز ئێمه بۆمان ده‌رکه‌وت که ئه‌و هه‌واڵه ڕاسته که‌وا ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی خواره سودمه‌ند بوون به کتابی ژماره3731 له به‌رواری 01/07/2055
به‌ڕێزان
دارا حمه حه‌سه‌ن
جه‌مال حمه حه‌سه‌ن
زه‌رده‌شت حمه حه‌سه‌ن
ئه‌مه شه‌رمه‌زاریه بۆ مه‌ڵبه‌ندی ده‌ربه‌ندیخان که‌وا که‌سانیك سودمه‌ند کردوه که هیچ خاڵێك له‌و خاڵانه‌ی که‌وا دانراوه بۆ ئه‌و کادیرانه‌ی حزب بیان گرێته‌وه. ئێمه ڕێز‌و حورمه‌تمان بۆ باوکی شه‌هیدو قاره‌مانیان هه‌یه وه ده‌بێت بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان له پێشه‌وه‌ی هه‌موانه وه بێت به‌ڵام ئه‌مان زۆر به‌پێجه‌وانه‌وه ده‌یانه‌وێت سۆسیالیست له‌سه‌ر خۆیان تاپۆبکه‌ن ئیمه بابۆتان ڕون بکه‌ینه‌وه هه‌رچه‌نده خۆتان زۆر چاكتر له هه‌موو که‌س ئه‌م ڕاستیه ده‌زانن خاڵه‌کانی ئه‌وبه‌ڕێزانه چین که سودمه‌ندبوون
کاك جه‌مال
به‌ڕێزیان ساڵانێکی زۆره له‌وڵاتی به‌ریتانیا ده‌ژیا له‌ماوه‌ی ته‌مه‌نی ژیانی له به‌ریتانیا بابێت پێمان بڵێت چی کردوه بۆحزب له‌کام کۆبونه‌وه کۆڕدا ئاماده بوو له‌کام دانیشتن‌دا دژی ئه‌و که‌سانه وه ستابێت که دژی حزب قسه‌یان کردوه. یان باپێمان بڵێت له کاتی ده‌نگدان ده‌نگی به‌کام نوێنه‌ری حزب داوه یان ناویان چی بوو؟ یان حزب به‌کام لیست به‌شدار بووه؟ که‌واته ئه‌م به‌ڕێزه له به‌ریتانیا ده‌ژیا ئیوه ناوتان نوسیبوو بۆ زه‌وی، چونکه وه‌ك له‌سه‌روه ئاماژمان پێداوه له‌ساڵی 2005 ئه‌مر ده‌رچوه. توخوا ئیوه له ئاست ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ی هاوڕێتان وه‌ڵێمتان چی یه له‌کاتێکدا ئیمه‌ده‌زانین ئه‌وان خۆیان ده‌خسته به‌رگوله‌ی دژمن بۆتان ؟
کاك زه‌رده‌شت
ته‌مه‌نی کاك زه‌رده‌شت 20 ساڵه ئیستا وه ئه‌گه‌ر ئیمه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ساڵی 2005 ئه‌وکاته کاك زه‌رده‌شت ته‌مه‌نی 12 ساڵ بووه ناوی نوسراوه که‌واته ئه‌م به‌ڕێزه هیچ خاڵێك له‌و خاڵانه نایگرێته‌وه بۆ زه‌وه‌ی. ئه‌گه‌ر ماوه‌ی منداڵی بۆ حسابکرێت واته 8 ساڵ حزمه‌ت ئه‌وکاته هه‌موو خاڵه‌کانی تێدا یه. وه به‌ڕێز کاك زه‌رده‌شت به پۆلیس نوسراوه مانگانه‌ی 9000 هه‌زاره موچه‌که‌یه‌تی وه ده‌وامیش ناکات، ئاخر پێمان ناڵێن بۆ ده‌ربه‌ندیخان سۆسیالیستی تێدا نه‌بوو؟
هه‌ڤاڵان ئه‌گه‌ر ئه‌و زه‌ویانه‌ی وه‌رتان گرت بۆ فرۆشتان به‌په‌له ؟ ده‌تان زانی حه‌ڵاڵی خۆتان نیه تاوه‌کو لێتان وه‌رنه‌گرنه‌وه، گه‌ر ده‌ڵێن وانیه ده توانین ناوی کریاره که‌تان پێبڵێن وه به‌چه‌ندتان فرۆشتوتانه یان بۆ ئه‌وه‌ی دابه‌ش نه‌کڕیته‌وه به‌سه‌ر هه‌مواندا
کاك دارا
ئه‌وه‌نده‌ی که ئێمه ئاگامان لێبێت ئه‌م به‌ڕێزه هه‌ڵسوڕاوی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بووه، که‌واته مه‌ڵبه‌ندی ده‌ربه‌ندیخان چۆن ڕونی ده‌که‌نه‌وه بۆ هه‌ڤاڵه‌کانی وه یان چۆن ده‌توانن بڕوا به‌و هه‌ڤاڵانه بهینن که ئه‌و به‌ڕێزانه شایه‌نی ئه‌و پاداشته‌ن. له‌کاتێکدا خۆیان پێش له‌دیك بۆنی کاك زه‌ده‌شت سۆسیالیست بوون؟ یان چۆن ده‌توانن وه‌ڵامی که‌سوکاری شه‌هیدان بده‌نه‌وه. وه‌یان بیرتانه له‌وه نه‌کردوه‌ته‌وه له کاتی پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردندا ناتوان ئیوه باس له گه‌ندڵی بکه‌ن چۆنکه میلله‌ت ئه‌م کاره‌یکردوتانه پێتان بفرۆشنه‌وه پێتان ده‌ڵێن تۆ جارێ بڕۆ خۆت له گه‌نده‌ڵی ڕزگار بکه ئه‌وکات هه‌موو ده‌رنه‌بدیخانا
وه لێره وه ئه‌و پاساونه ڕه‌ت ده‌که‌ینه‌وه ئه‌گه‌ر به‌رپرسانی مه‌ڵبه‌ندی ده‌ربه‌ندیخان بڵێن ئه‌م ڕوداوه له سه‌رده‌می ئێمه‌دا نه‌بوو. چونه ئه‌مه خۆلادانه له ڕاستی ئیتر پێمێن ناڵێن کێ به‌رپرسیاره یان بۆ چی تاوه‌کو ئێستا سزای ئه‌وکه‌سانه‌تان نه‌دوا که ڕۆژانه له گاڵتان ده‌وام ده‌که‌ن له مه‌ڵبه‌ند؟
ئێمه وه‌ك ڕێکخستنه‌کانی به‌ریتانیا ئاسوده ده‌بین که‌وا ده‌بیینن که‌سانێك دایانه‌وێت ڕێبازی سۆسیالیست له‌کادار بکه‌ن وه ئێمه بتوانین ڕوبه‌ڕویان بیینه‌وه. هه‌ر له‌م نامه‌وه دواکارین له حزب که‌وا سزای ئه‌وکه‌سانه بدات که ده‌یانه‌وێت خوێنی پیرۆزی هاوڕێ شه‌هیده‌کانمان بۆ مه‌رامی گڵاوی خۆیان به‌کاربێنن وه بازرگانی به په‌یامه پیرۆزه‌که‌یانه‌وه بکه‌ن
جه‌نابتان بادڵنیا بن که تاوه‌کو حزب هه‌ڵوێستی خۆی نه‌بێت ئێمه کۆڵناده‌ین له‌م نادادپه‌روه‌ریه‌یی ئیوه . ڕاسته دورین به‌ڵام خه‌مخۆری ئێمه بۆ حزب زۆر نزیکی کردوینه‌ته‌وه، چونکه ئه‌گه‌ر ئیوه سزا نه‌درێن ئه‌م ڕوداوانه دوباره‌و سێ باره ده‌بێته‌وه وه جارێکی‌تر که‌سانی دڵسۆز ده‌کرێت به‌دوژمن و پاداشته‌کانیان ده‌درێت به کادیری لایه‌نێکی سیاسی تر
له کۆتایدا ده‌ڵێن گه‌ر جاوه‌کانی ئیوه له ئاست کادیره دڵسۆزه‌کانی حزبمان داخرابێت، ئه‌وا ئیمه چاوکانمان بوون به 4 تا که‌سانی دسۆز نه‌کرێت به قوربانی.له‌ناخمانه‌وه حه‌زمان ده‌کرد ئه‌م نامه‌یه‌مان بۆ کارێکی جوانی ئیوه بنوسیایه وه سه‌رکه‌وتنتان له ئنجامی هه‌ڵبژاردن یان پێشنارێکی پڕله‌سود بۆ زیاتر به‌ره‌و پێشچونی حزب به‌ڵام به‌داخه‌وه نامه‌کان زۆر به پێچه‌وانه‌وه بوو
له کۆتایدا
سه‌ری ڕێز‌و وه‌فا بۆ سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ڕێگای حزب و کوردستان داده‌نه‌وێنین
سه‌رشۆری بۆ دوژمنانی گه‌له که‌مان
ڕێکخستنه‌کانی حزبی سۆسیالیست دیموکرادتی کوردستان له
به‌ریتانیا
14/01/2013
وێنه‌یه‌ك بۆ به‌ڕێزان
کاك محه‌مه‌دی حاجی محمود سکتێری گشتی حزب
مه‌کته‌بی سیاسی به‌ڕێز
مه‌کته‌بی ڕێکخستنی به‌ڕێز
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست