کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ساڵ به‌ساڵ خۆزگه‌م به‌پار

Wednesday, 12/11/2014, 12:00




زۆرله‌ مێژه‌ پیشینه‌كانمان ئه‌م په‌نده‌یان بۆ ئه‌وتین و فێریان ئه‌كردین له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ ی كه‌مه‌رج نیه‌ هه‌موو ئه‌و وته‌و په‌ندانه‌ بۆهه‌موو سه‌ر ده‌مه‌كان ببن یان بگونجێن به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌م ووڵاته‌و سه‌رده‌مه‌ی خۆماندا ئه‌توانین بڵێین تاڕاده‌یه‌ك ڕاسته‌ بۆنمونه‌ پار ئه‌م كاته‌ شه‌ڕ نه‌بوو ئه‌مسال شه‌ڕێكی نادیارو نێوده‌وڵه‌تی به‌رۆكی ووڵاته‌كه‌مانی گرتوه‌ ، پارئه‌م كاته‌ كێشه‌ی سوته‌مه‌نی مان نه‌بوو به‌ڵام ئه‌م ساڵ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌زمه‌ ی هه‌یه‌ نرخه‌كه‌شی دوو هێنده‌ زیادی كردوه‌ پار ئه‌م كاته‌ غاز به‌سه‌ر جه‌م كۆڵانه‌كانی شاردا به‌ مۆسیقاوه‌ ئه‌سوڕایه‌وه‌ به‌ڵام ئه‌م ساڵ نه‌ك ئاوازو مۆسیقاكه‌ نه‌مان به‌ڵكو ئه‌بێت بڕۆیت چه‌ند ڕۆژێك سه‌ره‌ بگریت بۆیه‌ك بتڵ غازدواجارده‌ستیش ناكه‌وێت تۆبڵێت ئه‌م ئه‌زمه‌یه‌ش بۆئه‌وه‌نه‌بێت دواجارنرخه‌كه‌ی گران‌ بكه‌ن وه‌ك به‌نزینه‌كه‌ دوای گران كردنی نرخه‌كه‌ی زۆر بێت ئه‌مه‌ش بۆ به‌رژه‌وه‌ندی بازرگانه‌كان نه‌ك هاووڵاتیان،قسه‌له‌وه‌ش ئه‌كرێت كه‌ كاره‌بای حكومی كه‌م بكرێته‌وه‌ چونكه‌ دورنیه‌ خاوه‌ن مۆلیده‌كان گله‌ی ئه‌وه‌یان كردبێت كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ كاسبیه‌كه‌یان ڕو له‌كزیه‌ بۆیه‌ ئه‌بێت له‌سه‌ر حیسابی هاووڵاتیان ئه‌وانیش سود مه‌ند بن،ساڵی پار كێشه‌ی دواكه‌وتنی موچه‌ هه‌رنه‌بو به‌ڵكو هاووڵاتیان به‌ته‌مای داهاتی نه‌وت بون بۆ هه‌موو تاكێكی خێزانه‌كه‌یان له‌م هه‌رێمه‌ده‌وڵه‌مه‌نده‌دا به‌ڵام ئه‌مساڵ موچه‌ی ته‌نهایه‌ك تاكی خێزانه‌كه‌ش نه‌ما ، پار ئه‌م كاته‌ هه‌رچۆنێك بێت بۆشاری سلێمانی بڕیاردراو كرابه‌پایته‌ ختی ڕۆشنبیری هه‌رچۆنێك بوبێت پار ئه‌م شاره‌ پارێزگارو سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی وجێگرێكی هه‌بوو به‌ڵام ئه‌م ساڵ دوای شه‌ش مانگ له‌هه‌ڵبژاردن تائێستاش كه‌س نازانێت كێ ئه‌بیته‌ پاریزگارو سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ئه‌مه‌ش به‌ هۆی ململانێی به‌رژه‌وه‌ندیه‌ حیزبیه‌كانه‌وه‌ له‌سه‌رحیسابی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی پارئه‌م كاته‌ چه‌ندان پڕۆژه‌ به‌رده‌وام بون و كاریان تیدا ئه‌كرا به‌ڵام ئه‌م ساڵ نه‌ك پڕۆژه‌ی تازه‌ ئه‌نجام نادرێت به‌ڵكو پڕۆژه‌ ته‌واو نه‌كراوه‌كانیش كاركردن تیایاندا وه‌ستاوه‌ ئه‌م ساڵ جوڵه‌ی بازرگانی وه‌ستاوه‌ بێكاری باڵای به‌سه‌ر ووڵاتدا كێشاوه‌ ،ئه‌مانه‌و چه‌ندان شتی تركه‌پارزۆر باشتربون له‌ئه‌م ساڵ بۆیه‌ منیش ئه‌ڵێم ئه‌مساڵیش خۆزگه‌م به‌پار .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە