لیستی شەرمەزاری، دەبێ لە بەرنامەی سەرای ئازادیدا بێت
Wednesday, 09/03/2011, 12:00
لە هەموو جولەیەک وهەموو بزوتنەوەیەکی سیاسی وجەماوەری وتەنانەت هەڵوەستە وهەڵوێستی سیایشی لەگەڵدا بێت،کاتێ بە جەماوەری دەبێت وفراوان دەبێت کەسانێکی زۆر هەن چاوەروانی هەڵوێست ودیدی پێشرەو دەکەن ، جا پێشرەو بەهەموو مانا فراوانەکەیەوە،کەسانێ هەن چاوەروانی پێشرەوی سیاسین وکەسانی تر هەن چاوەروانی پێشرەوی دینین وهەن چاوەروانی پێشرەوی کۆمەڵایەتین و یان بوارەکانی تری ژیان ،،بەڵام هەموان، گەل بەگشتی لەیەکانەیەکدا بەشدارن ئەویش هونەرمەندان و نوسەرانن.هونەرمەندان ونوسەران ئەو توێژەن کە بۆ هەموانن ،ئەوەی ئەنوسێ وئەوەی هونەرئەکات بۆ چەند کەسێک نایکات ،بۆ هەموان دەیکات بۆیە زۆر جار ولەزۆربەی بۆنەکاندا سەیری ئەو کۆمەڵەدەکەن و چاوەرۆانی دیدی ئەوان دەبن،بەداخەوە نوسەرانی کورد کەدبوا پێشرەوی راستەقینەی گەلبوونایە بەرامبەر زۆر لە تاقیکردنەوەکان وهەڵوێستەکان وبابەتە رۆژانەییەکاندا ،دەبوو قسەی جدی یان هەبوایە ودیدی زۆر نزیک لە خەڵک ومرۆڤ دۆست و جیاوازیان هەبوایە، ئەفسوس دیارە لەم لایەنەشدا هاوشێوەیی وڵاتی میسر وکوردستان بەدەر کەوت و ئەوەش بووە خاڵێکی تری لێک چوون وخاڵێکی تری گرینگیشی دووپات کردەوە کە ئەویش ستەم لە هەرشۆێنکی دنیا بێت هەر ستەمە و داواکاری جەماوەریش لەهەر شۆنێکی دنیا بێت هەر داواکاری رەوایەو پشتگیریکردنیشی پێویستی یەکی مێژوویی یە ،خۆ ئەگەر هەڵوێستی دژ بەگەل و دژ بە ویستەکانی کۆمەڵ بوەستنەوە ئەوە زۆر بەئاسانی دەکرێنە لیستێکی رەشەوەو فرێدەدرێنە زبڵخانەی مێژووەوە.
لەوکاتەی کە بزوتنەوەی جەماوەری رێکدەخرا لە ووڵاتی میسر وگەنجان ورۆشنبیرانی هەوڵی دۆزینەوەی رێگا چارەیەکی سەردەمیانەبوون بۆ پێشکەش کردنی داوا رەواکانیان وبەرە بەرە گۆرەپانی ئازادی پرترو پرتر دەبوو ،ئالەوکاتەدا چەند هونەرمەندێک ونوسەرانێک راووبۆچوون وهەڵوێستی زۆر دژ بەگەلیان وەردەگرت ولەمیدیاکاندا پەیڤی سەیر سیریان ئاراستەی شەقام دەکرت،هەندێکیشیان بەوەشەوە نەوەستان ولە رێپێوانی پشتیوانی لە موبارەکدا بەشداریان دەکرد وهوتافاتیان لێئەدا ،،،،تەنها دوای هەژدە رۆژ خۆیان لە ریزی لیستێکی دوروودرێژدا بینیەوە ، کەناویان لێنا بوو لیستی شەرمەزاری،لیستی شەرمەزاری ئەو هونەرمەندوو نوسەرو رۆشنبیرانە بوون کە پێشتر بەرفروانترین جەماوەریان هەبووەو زۆربەشیان نازناوی جەماوەری وبەرزیان هەبووە،بەڵام لە نێوان هەژدەرۆژدا دەمامکی زۆربەیان داماڵدرا وڕووی ڕەشی راستەقینەیان بەدەرکەوت،، جێی خۆیەتی ئێمەش وەک گەلی کورد لیستێکی دوورو درێژ ئامادەبکەین بۆ ئەو نوسەرو هونەرمەندوو رۆشن فکرو سیاسەت مەدارانەی تاکو ئێستا بەدەمامکێکی جیاواز لە راستی خۆیان هەڵسوکەوت دەکەن وبۆ مەرامی تەسک بەها بەرزەکانی مرۆڤایەتی دەکەنە ژێر پێی چەپەڵی هەلپەرستیەوە،لیستی شەرمەزاری ئێمە دەبێ ئەو نوسەرە گزگل وهونەرمەندە قەزەم و نارۆشنبیرە ئیفلیجانە بگرێتەوە کە تائێستاش بەشانوو باڵی سەرۆکی پێویستی وپارتی پارتەکان ودەیناسورەکانی سەردەمدا هەڵدەدەن وبۆ بەرباخەڵیەک ،یان ئافەرینێک ، یان چەند پێکێکی تەکیلا و ڤودگا هەڵوێست وبیرو بروا دەدۆرێنن وراستی دەشێوێنن ،،،بەداخەوە زۆرن ئەوانەی گرگنن بۆیە لەسەرمانە رووی راستەقینەیان نیشاندەین ، بەهەمان شێوەش جێ ی دەسخۆشیمان بن ئەوانەی لەگەڵ ئازارو سەختیەکانی رۆژگاردا هاوهەڵوێست بوون لە سەرا وهەموو ئەو مەیدانانەی لەمەودوا بە مەیدانی ئازادی ناوکیان دەبردڕێت وناویان لێدەنرێت
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست