کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


شیکارێک بۆ سیاسەتە شکست خواردۆکانی پارتی لە ئاستی جەماوەر و نەتەوەیدا

Friday, 06/06/2014, 12:00

2131 بینراوە






ئەو هێرش و پەلامارانەیی پارتی لە ژێر دەسەڵاتی خۆی بەڕێوەیی دەبات لەسەر بارەگا و داموودەزگاکانی پارتی چارەسەری و کۆنگرەیی نەتەوەیی و رۆژنامە و ڕێکخراوەکانی ژنان و گەنجان، دەرئەنجامی تێکچوونی پلانەکانیەتی لە دژیی شۆڕشی رۆژئاوایی کوردستان، تێکچوونی خەونی دەسەڵات و سیاسەتی پارتی لەسەر بنەمایی خۆفەرز کردنی بەسەر هەر چوارپارچەیی کوردستاندا شکستی هێنا، شکستە یەک بەدوایی یەکەکانیی لە ڕێگایی پاراستنی پارتی بۆ ئاژەوە نانەوە و تێکدانی باریی ئاسایشی ڕۆژئاوای کوردستان و لە ڕێگایی پارتییە کارتۆنییەکانی پارتی دیموکراتی سوریا، پارتی تووشیی بێزارییەکی گەورە بووە، ئەو هەوڵ و سۆزانەیی کە پارتی بە دەسەڵاتدارانی تورکیای دابووی بێئەنجام بوو، بەرهەمی ڕەنجە تاوانکارییەکانی بە شێوەیەکی زۆر خراپ ڕوو بەڕوویی خۆی بۆتەوە و لە هەر شوێنێک دەنگی نارەزایی لە بەرامبەر بە سیاسەتەکانی پارتی، تەنیا سلۆگان و دروشمێک رەنگیدایەوە، پارتی دەست لە سیاسەتی دژە کورد و هێڵی خیانەتکارانە بێنێت و چیتر بەرژەوەندی نەتەوەتی نەکاتە کارتی فشار بۆ داسەپانی دەسەڵاتی بنەماڵە و پارتەکەی.
ئەگەر چاوێک بە مێژوویی سیاسی ئەم چەند ساڵەیی دوایدا بخشێنیینەوە کە پارتی هەوڵەکانی و ئامانجەکانی لە پێناو پرسە نەتەوەییەکان یان پرسە بنەماڵەیەکانی خۆیدا خستۆتەگەر بەرچاو دەکەوێت، لەسەر چ بنەمایەک سیاسەتی بەڕێوە بردووە ئاشکرایە، بۆشایی سیاسی لە زۆنی سەوزو کێشەکانی نێوان گۆران و یەکێتی، سیاسەتی دووفاقێی پارتی بۆ زیاتر ئاڵۆزکردن و قووڵکردنەوەیی کێشە سیاسی و ئیدارییەکان بۆ بەدەست هێنانی دەسکەوتی باشتر و بە شیوەیەکی تەجریدی بۆ بەهێزکردنی پیگەیی سیاسی و جەماوەریی خۆی لە زۆنی سەوز بەشێوەیەک خۆیی مەڵاسدابوو هەر ناکۆکیەکی چەکداریی لە نێوان گۆڕان و یەکێتی بکاتە بەهانەیەک بۆ ئەوەیی بە هێزیی سەربازیی و پاراستنی ئاسایشی ئەم ناوچەیە داگیر بکات، تا ئاستێک هێزیی زرێڤانی خستە جوڵە و تاکوو دەروازەیی سلێمانی هات و گەڕایەوە. لە زۆنی زەردیش بەهێزکردنی دەسەڵاتی خۆی بە چاوترسان و یەکانەیی زیاتر باوەڕیی بەخۆی هێنا و بووە هۆکارێک بۆ هەڵکشان و خۆفەرزکردنێک بێمنەتانە. کە پارتی خۆیی بە خاوەنی هەموو باشوور و چارەسەریی کێشەیی کورد دەزانی لە پارچەکانی تریی کوردستان نوێنەری ڕاستەقینەیە، بەڵام ئەم خەونوو و خەیاڵیی پارتی زۆریی نەکێشاو تووشیی شۆکێک گەورە بۆوە لە هەڵبژاردنەکانی ٣٠ نیسان، ئەوەیی لە ناو خەڵکدا بانگشەیی بۆدەکرد لە ئەنجامەکاندا جیاواز دەرکەوت، بەڵکوو بە هەموو هەوڵە ساختەکارییەکانیش نەیتوانیی روویی ڕاستی خۆیی پەردەپۆش بکات، ئەو بێزاریی و بێچارەیی پارتی ڕووبەڕووی بۆتەوە، دەگەڕێتەوە بۆ بیروبۆچوونەکانی لە ساڵانی کۆندا پەیرەویی دەکرد، بەڵام ئەمڕۆ هەموو هاوکێشەکانی سیاسی گۆڕانی لێبەسەر هاتووە و ئەنجەدایی سیاسی بە ڕێگایی قۆرخکارییە دبلۆماسیەکانی تابلۆیەکی نەخشاندووە، لە ئاستی دونیایی دەرەوە و هەوڵدانی تاکوو ئەم پێگەیە بکاتە ئەمریی واقع، لە ناو جەماوەریی کوردستان خاوەن ڕۆڵی چارەسەریی کێشەیی کوردە. دەرئەنجامی شۆکە سیاسیەکەیی بنەماڵەی بەرزانی دەگەڕێتەوە بۆ چەند چەمکێکی سیاسی کە چاوەڕوان نەکراو بوو بۆ پارتی، لەبەر ڕووناکی تیشکی ئەو پلانانەی لە سیاسەتی نێودەوڵەتی و هەرێمی و ناوخۆیدا داڕێژراوە، وەک ئەوەیی ئەوان دایانڕشت بوو دەرنەچوو، بەڵکوو پێچەوانەکەیی بەرەو ڕێڕەویی سەرکەوتن هەنگاو دەنێت، پارتی وەک جەمسەرێکی ئەم پلانانە تووشی گەورەترین شکستی سیاسی نەتەوەیی دەبێتەوە، چونکە پارتی لەسەر بنەمایی دەسەڵات نوێنەری هەرچوارپارچە خاوەن ڕۆڵ بووە، بۆیە دەمەوێت بەچەند خاڵێک ڕووناکی بخەمە سەر پیلانەکان.

یەکەمین:- لەسەرەتایی بەهاریی عەرەبی و قووڵ بوونەوەیی شەڕ لە سوریا و تێچکوونی باریی ئاسایشی سوریا و مقۆمقۆ سیاسیەکانی دەستوەردانێکی سەربازیی لە سوریا، لەماوەی ساڵێکدا، پلانی داڕێژراو بە پێشەنگی تورکیا و بەکارهێنانی هێزی سەربازیی دەوڵەتی توورک لە دژیی هێزە جوداخوازەکان، مەبەستی تایبەت مەسەلەیی کورد بوو، وەک بژاردەیەک لە ڕێگایی پەیوەندییەکان پدک بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ دەست بگرێت بەسەر رۆژئاوا ڕێگربێت لە باڵادەستی فکروڕامانی پەکەکە، تایبەت پارتی یەکێتی دیموکراتیک،پەیەدە کە پێشەنگی شۆڕشی رۆژئاوایی دەکرد بێکاریگەر بکەن، بۆئەم مەبەست هەوڵێکی ڕەشکردن و ناوزڕاندێکی بێ شەرمانەیان پەیرەو کرد، لەسەروبەندیی ئەمەدا پدک هەوڵیدا بە شێوەی هێزیی پێشمەرگە لە پەرگاڵیی ئۆپۆزسیۆنی سوریایی بێ پیوان لەبەرامبەر بە مەسەلەیی کورد، تائەو ڕادەیەش مەسەلەی کوردیان ئینکار دەکرد جێگایی خۆی بگرێت، زۆر کۆبوونەوەیی نهێنی و ئاشکرا بەرێوەبرا، تاکوو کورد لە رۆژئاوا وەک مقاشێک و رۆژئاواش وەک مەیدانێکی شەڕیی دژ بە سوریا بکەنە مۆڵگەیی کوشتارگە و شەڕێکی بێبنەما، ئەم سیاسەت لە ڕێگایی شۆڕشی رۆژئاوا مایەپووچ و پووچەڵکرایەوە.
دووەمین:- هەوڵەکانی پارتی لە شکستی یەکەمدا کە دەستوەردانێکی سەربازیی ئەنجام نەدرا و توورکیاش لەهەر دەستوەردانێک ڕووبەڕووی شەڕێک و کێشەگەلێکی سیاسی نێودەوڵەتی دەبووە، ناچارما پاشەکشە لە ئیستبزادیی هەڕەشەکانی بێنێت، شێوازیی شەڕەکەیی بە شێوەی گروپە تیرۆرستەکانی بەرەیی النوسرا داعش داڕشتەوە و زەمینە سازیی لۆجستیکی و کەمپی پەروەردە سەربازییەکان لە ناو تورکیا فەراهم کردوو، پارتی لەم پەیوەندییەدا ڕۆڵی کارایی گێڕا لە شەڕەکانی عەفرین و کوبان و سەریکانی بەشێوەیی بەڵگەیی ڕەسمی دەستوەردانەکانی پارتی بەڕێگایی ئەم ڕێکخراوە تیرۆرستیانە بۆ هەموو لایەک بڵاوکرایەوە، یەکێک لەو دەزگایەنیی پارتی رۆڵی کارایان گێڕا لە ئاژەوە و ڕەشکردن و تێکشکاندنی باوەڕیی گەل دەزگایی پاراستن و تەلەفزیۆنی ڕوداو بوو کە ڕاستەوخۆ لەلایەن میتی توورکیا بەڕێوە دەبرێت و نێچیروان بەرزانی خۆی سەرپەرشتی دەکات، دەرئەنجامی پلانی دووەمین شکستێکی تریی سیاسەتەکانی پارتی و دەوڵەتی توورک بوو.
سێهەمین:- دوابەدوایی ئەم شکستە پارتی هەوڵیدا لە ژێر سەرپەرشتی مەسعود بارزانیدا بەرەیەکی کورستانی پێک بهێنێت و دەسەڵاتی ڕۆژئاوا دابەشبکات وەک سەردەمی پەنجا پەنجا، لەگەڵ پەکەکە و پەیەدە پرۆژەیەکی ڕێگایی چارەسەریی پیشکەش کرا، بەڵام ئەم پرتۆکۆڵ لەلایەن پارتیەوە لەسەر کاغەز مایەوە چونکە حزبە کارتۆنیەکانی پدک لە رۆژئاوا نەک خاوەن جەماوەر نیین بەڵکوو لە سیاسەتیش کەسانی ئیفلاسن و لەناو جەماوەر ئەهمەیەتیان نییە، زۆری نەخایەند پارتی کەوتەوە دەهۆڵکوتانی دژیی پەیەدە، لەم سەروبەندەدا کاروخەباتی هەوڵدان چڕبوونەوە بۆ بەستنی کۆنگرەیی نەتەوەیی، ڕێکەوتنەیی ئەنجومەنی ڕۆژئاوا بەدەست پێشخەریی کەجەکە کاریگەریی پۆزەتیڤی هەبوو لەسەر ئامادەکاریی پێشەوەچوونی کاروباریی کۆنگرەیی نەتەوەیی، بەڵام مەسعود بەرزانی لەگەڵ پێشکەوتنەکانی کاروباریی کۆنگرە هەوڵیدا قۆرخکاریی بکات و باڵادەستی خۆی بەسەر کۆنگرەیی نەتەوەیدا بگرێت، ئەوکاتەیی بەرزانی هەوڵیدا سەرۆکی کۆنگرەیی نەتەوەیی بکات بۆ دوو ساڵ، لێرەدا کارەکانی کۆنگرە چەقبەستنی لەگەڵ خۆیدا هێنا، چونکە بەرزانی پلانی سەرۆکی کۆنگرەیی نەتەوەیی و نوێنەریی هەموو کورد بوو بەرزانی ڕازیی نەبوو کە ماوەی سەرۆکایەتی بۆ شەش مانگ بێت، لە فەراخی بەڕێزان تاڵابانی و ئۆجالاندا دەیوویست وەک کەسایەتی یەکەم لە کوردستان ڕەوشەکە بۆخۆیی بقۆزێتەوە بەلام ئەنجامەکە مایەپووچ بوو کارەکان کۆنگرە بە بنبەست گەیشت، لێرەداش چەندین پێشنیار و ڕێگایی چارەسەریی پێشکەش کرا بۆ ئەوەیی کۆنگرە بگاتە ئەنجامی خۆی، کەجەکە بە پێشنیاریی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەیی نەتەوەیی پێشکەش کرد، بەڵام بەرزانی ئەمەشی قبووڵ نەکرد. دەستوەردانی دەوڵەتانی ناوچەکە تایبەت توورکیا ڕێگر بوو لە بەستنی کۆنگرەیی نەتەوەیی، کۆنگرەیی نەتەوەیی گەرایەوە دۆخیی جارانی خۆیی، چونکە دەوڵەتی توورک و پارتی هەوڵیاندا لە چارەسەریی پرسی کورد لە باکووریشدا بەرزانی وەک نوێنەریی کورد قبووڵ بکەن و پەکەکە بەڕێز ئۆجالان لەژێر چەتریی کۆنگرەدا بکەنا خاوەن ڕۆڵێکی لۆکاڵیی و ئەنجەدایی نوێنەریی کورد بە شێوەیەکی تەجریدیی بۆ پارتی بەدەست بێنن بنەماڵەیی بەرزانی وەک نوێنەریی ڕاستی کورد دەست نیشان بکەن. دەرئەنجامی ئەم پلانیش شکستێکی تریی لەخۆی گرت. بۆیە پارتی هەوڵیدا زەمینەیی چارەسەریی ئاشتیانە لە توورکیادا بکاتە سەرکەوتنی خۆی لەسەردەستی بەرزانی، ئەم پرۆسەیە دەستی پێکردووە لە نێوان دەوڵەت و کەجەکە، بۆیە لە توورکیا و ئەوروپا و کوردستان دەستکرا بە پرۆپاگەندەیەکی بێبنەما وەک ئەوەیی پرۆسەیی ئاشتی لەسەردەستی بەرزانی کەوتۆتە قۆناخێک، چونکە دۆست و دووژمن شاهید حاڵی ئەوەن ئیمراڵی دەوریی سەرەکی هەبووە لە پرۆسەیی ئاشتیدا، چونکە چ کەجەکە و دەتەپە تەنیا لەژێر فکروڕامان و دەستپێشخەرییەکانی بەڕێز ئۆجالاندا هەنگاویی سیاسی هەڵدەهێنن، هەر پەرسپەکتیڤێکی سیاسی وەک ڕێکخستن و گەلەکەمان لە باکوو پابەندیی ڕێبەرەکەیی خۆیەتی چ شەڕ چ ئاشتی، پارتی لەم خاڵەشدا شکستێکی گەورە بووە بەشێکی سیاسی و جەماوەریی.
چوارەمین:- بێگومان هاوکێشەیی سیاسی لە باشووریی کەلێنێکی تێدا دروست بوو، بە هۆیی کێشەکانی گەندەڵی و نەبوونی دادێکی کۆمەڵایەتی ئەو ململانە بەهێزەیی لە نێوان گۆران و یەکێتی، پارتی هەوڵیدا لەنێوان ئەم کێشەنەدا زیاتر پێگەیی خۆیی بەهێز بکات، بۆیە هەوڵیدا لە فەراخیی سیاسیدا هەموو جومگەکانی حوکمەت بخاتە خزمەت بەرژەوەندییەکانی لێرەوەش هەوڵ بدات سیاسەتی حوکمەت بەکاربێنێت لە دژیی شۆڕشی رۆژئاوا، بەلام کەم و زۆر چەند هەڵوێستەکانیش لاواز بێت، بەلام بە گشتی پشتگیری شۆڕشی ڕۆژئاوای دەکرد، تایبەت سیاسەتی یەکێتی ڕاستەوخۆ پشتگیری شۆڕشی رۆژئاوایی دەکرد، لێرەوە پارتی هەوڵیدا لەژێر گوشاردا یەکێتی ناچار بکات، هەمان سیاسەتی خۆی پەیڕەو بکات، بەلام یەکێتی لێرەوە باجێکی گەورەشی دابێت، بەلام دەرئەنجام دەسکەوتی گەورەشی بەدەست هێنا، پارتی تەنیا لایەنێکە کە دژیی رۆژئاوایی کوردستان بە هەموو شێوەیەک دژبەریی دەکات، دوابەدوایی ئەمەش سیاسەتی خەندەق و داخستنی دەروازەکان دەستی پێکرد، هۆکاریی ئەمەش بۆئەوە دەگەڕێتەوە تاکوو بەڕێوبەرایەتی خۆسەریی دیموکراتی تەنگاو بکات، لە ئاستی بەرێوەبردن تووشی تەنگاویی لاوازیی بکات بۆیە سیاسەتی برسیکردن و گەمارۆدانی لەژێر ناوی پاراستنی هەرێمی کوردستان لە تیرۆر پاراستووە، لەگەڵ ئەمەش بێ شەرمانە ئەم سیاسەت دەکاتە مووڵکی حوکمەتی هەرێم، دەرئەنجام ئەمەش مانایی ئەوەیە کە گەلەکەمان لە باشووری لەگەڵ شۆڕشی رۆژئاوادا هاوسۆز نییە، بەلام ئەمە تەنیا یەکانەیی سیاسەتە نابەجێکانی بنەماڵەیە.
دەرئەنجامی ئەم شیکارییە ئەوە ڕوون دەکاتەوە پارتی هەوڵ دەدات کە گووشارە دەروونیەکانی خۆیی بە سیاسەتی پەرتووکەو زاڵبە پەیڕە بکات، ئەو تەنگاویی سیاسی پارتی گەشتۆتە ئاستێک کە لە ژێر فشاریی سیاسی و سەربازیی دەروونی هەوڵبدات هەموو شکستەکانی خۆی پەردە پۆش بکات، بۆیە ئەگەر پاڵپشتە نێودەوڵەتیەکانیش لە پشتی پەردەیی ئەم پلانە بخوێنینەوە ئەوەیە لە هاوکێشەیی سیاسی نوێدا پارتی دەیەویت بە سیاستی فشارگەرایی دەسەڵات و پێگەی خۆی لە پێناو مانەوەیی خۆیدا بەگەڕ بخات، ئەم بیرەشیی بە هەموو شێوەیەک دژیی چارەسەریی مایندەیی گەلی کوردە چ لە باشوور و پارچەکانی تریی کوردستان بێت، بۆیە ئەمڕۆ بە هەموو شێوەیەک دەیەوێت زەمینەیەکی شەڕخوازانەیی ناوخۆیی ئامادە بکات، تاکوو لەم ڕێگایەوە بگاتە مارەمە سیاسیەکانی خۆی تایبەت لە ڕۆژئاوایی کوردستان و پەێرەوکردنی سیاسەتی خۆیی بە شێوەیەکی فەرزکردن لە سەر هەموو پارتەکانی باشوور، دەبێت ئەوەشمان لە بیر نەچێت لە پێکهێنانی کابینەی هەشتەم بۆ زیاتر بەدەست ‌هێنانی پۆست و دەسەڵاتی زیاتر، ئەم فاکتەرە سیاسیە بەکار بێنێت، تاکوو هێزەکانی بەشداریی حوکمەت دەبن وەک خۆیی خاوەن هەڵوێستێکی وەک پارتی بن، بۆیە دەبێت شەقام و ڕێکخراوە مەدەنی دیموکراتیەکان و نەتەوەییەکان و پارت و لایەنەکانیش زۆر هەستیارانە بەرامبەر بە سیاسەتی دوژمنکارانەیی پارتی ڕابووەستن و هەوڵ بدرێت شێوازیی ستراتیژیی نەتەوەیی بکەنە بنەماکانی کابینەیی داهاتوو، ڕێگربن لەبەردەم هەموو شەڕێک کە بۆنی شەڕیی براکوژیی لێوە بێت.





چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)