کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نه‌وشیروان مسته‌فا و ته‌زكیه‌و ته‌عینی ئه‌ندامانی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان

Sunday, 20/01/2013, 12:00







چه‌ند سه‌ره‌ قه‌ڵه‌مێك له‌ مه‌هزه‌له‌ی جڤاته‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا و هه‌مان تاس و حه‌مامی یه‌كیتی و پارتی.
چه‌ند په‌ندێكی كوردی بۆ نه‌وشیروان مسته‌فا:

1- داری لار (نه‌ بۆ ئار نه‌بۆ مار نه‌ بۆ بار) ئه‌نجومه‌نێكی به‌ڕێگه‌یه‌ی لار دروست بكرێت به‌كه‌ڵکی هیچ نایه‌ت
2- (داری لار سیبه‌ره‌كه‌شی لاره‌) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ناڕیكی دروست كرا ئه‌وه‌تا سیبه‌ری ئه‌نجومه‌نكه‌ چی بۆ قوڵقاندووی

ئه‌م دوو په‌نده‌ كوردیه‌ش كتومت بۆ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی تۆ پر به‌ پێستیه‌تی:

- ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ ئه‌نجومه‌نێكی حیزبییه‌ و ناوێكی نیشتمانی هه‌ڵگرتووه‌ !

- باس له‌ مۆدیلی نوێی كاری حیزبی ده‌كات به‌ڵام ته‌زكییه‌ ته‌عین په‌یڕه‌وی دیاریكردنی زۆریك له‌ ئه‌ندامه‌كانێتی

- بابه‌كر دڕه‌یی به‌رپرسی كۆمپانیای ووشه‌یه‌ بۆ ڕاگه‌یاندن و بڵاوكردنه‌وه‌، كه‌ كه‌ناڵی KNN به‌شێكه‌ له‌و كۆمپانیایه‌ به‌ پێی هه‌یكه‌لیه‌تی دیداری له‌ ڕووی كارگیڕیه‌وه‌ پله‌ی بابه‌كر دڕه‌یی كه‌ سه‌رۆكی كۆمپانیای ووشه‌یه‌ به‌رزتره‌ له‌ پله‌ی ئیداری به‌ڕێوبه‌ری كه‌ناڵی KNN به‌ڵام:

- بۆچی نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌رۆكی كۆمپانیاكه‌ ناكاته‌ ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی به‌ڵام لێپرسراوی به‌شێك كه‌ چه‌ند پله‌ له‌ ڕووی كارگیڕیه‌وه‌ له‌ خواره‌وه‌ی پله‌ی بابه‌كر دڕه‌ییه‌ ده‌كات به‌ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن؟.

- سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵكن نه‌ك ته‌نها گۆڕانخوازان، ده‌بێت نوێنه‌ری خه‌ڵك و ده‌نگده‌رانی بن نه‌ك نوێنه‌ری حیزبی.

- سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان هیچ شه‌رعیییه‌تێكیان نه‌ماوه‌ ئه‌وان ئیستا بارن به‌سه‌ر خه‌ڵك و حكومه‌تیشه‌وه‌ كه‌چی تۆ ده‌یكه‌یت به‌سه‌ركردایه‌تی حیزبه‌كه‌ت.

- به‌رپرسی ژووره‌كان هه‌موویان ته‌عین كراون له‌و به‌شه‌ی خۆیدا تۆش به‌ ته‌زكیه‌ ده‌یانهێنیته‌ ناو ئه‌نجومه‌نه‌وه‌.

- خه‌ڵك هه‌یه‌ جگه‌ له‌مه‌ (+,_,/,*) كۆكردنه‌وه‌ و لێده‌ركردن و زه‌رب و ته‌قسیم هیچ له‌ سیاسه‌تی دونیا نازانیت .

- خه‌ڵك هه‌یه‌ تۆ به‌ ته‌زكیه‌ و ته‌عین بردوته‌ ناو جڤاته‌كه‌ت، كه‌ هه‌تا ئیستاش مه‌سینه‌هه‌ڵگری ماڵی تاڵه‌بانییه‌ و خاوه‌نی داهێنه‌ری (خه‌فامه‌تی سه‌رۆك كۆمار-تاڵه‌بانی, خانمی یه‌كه‌می عێراق - هیرۆیه‌)، كه‌چی ئێستا تۆ كردووته‌ به‌ مه‌لا به‌ختیاری ناو گۆڕان.

- نه‌وشیروان و دیواندن-
دیواندن زاراوه‌یه‌كی نه‌وشیروان مسته‌فایه‌ و كاتی خۆی به‌ كه‌ناڵه‌كانی یه‌كێتی و پارتی ده‌گووت كه‌ كاریان دیواندنی سه‌ركرده‌ و به‌رپرسه‌كانی حیزبه‌، كه‌چی ئه‌مرۆ خۆی له‌ سه‌ر ئه‌و په‌ت و به‌رنامه‌یه‌ كار ده‌كات، زۆریك له‌وانه‌ی نه‌وشیروان به‌ ته‌زكیه‌ و ته‌عین هیناونی بۆ ناو جڤاته‌كه‌ی به‌ پرۆسه‌ی (دیواندن) بردونی، واته‌ له‌ كه‌ناڵه‌َكه‌ی خۆیه‌وه‌ وه‌ك دێوه‌كه‌ی عه‌لادین پیشانی خه‌ڵكی داون بۆ ئه‌وه‌ی به‌ گرنگ بینه‌ به‌ر چاوی خه‌ڵك له‌و لاشه‌وه‌ رقی له‌ هه‌ركه‌سێك بووبیت و ویسبێتی نه‌یه‌ته‌ سه‌ره‌وه‌ كه‌ی ئین ئینی لێ قه‌ده‌غه‌ كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س نه‌یناسیت و نه‌یه‌ته‌ سه‌ره‌وه‌.

- دانانی باژێروانێك كه‌ به‌ سێ قۆناغی هه‌ڵبژاردن گه‌یشتوه‌ته‌ ئه‌وێ و دانانی به‌رپرسی ده‌زگایه‌ك و به‌رپرسی ژوورێك به‌ بێ هه‌ڵبژاردن چی ناو ده‌نێت ؟

بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌ك و هه‌موو گۆڕانخوازان بزانن دانانی به‌رپرسی ژووره‌كان به‌ ته‌عینكردن و بردنیان به‌ ته‌زكییه‌ بۆ جڤاتی نیشتمانی ئه‌و پایانه‌ن، كه‌ دیكتاتۆریه‌تی له‌ سه‌ر بنیات ده‌نرێت، ئه‌وه‌شی كه‌ نه‌وشیروان كردویه‌تی زه‌مینه‌ سازییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سبه‌ی تاكڕه‌وێكی عه‌یاره‌ 24ی لێ به‌رهه‌م بێت، چونكه‌ هه‌موویان خۆی ته‌عینی كردوون بۆیه‌ ناتوانن خاوه‌نی هیچ هه‌ڵویستێك و رایه‌ك بن، ئه‌مه‌ش هه‌مان كاره‌ كه‌ جه‌لال تاله‌بانی و مه‌سعود بارزانی له‌ سه‌ره‌تاوه‌ كردیان و به‌ ئه‌مڕۆی گه‌یاندن.

تاكڕه‌وه‌ی دیكیتاتۆری ئاینده‌ی گۆڕان چاوه‌ڕوانیه‌تی، ئه‌گه‌ر بێده‌نگ بین لێیان، بۆیه‌ ئه‌ركی هه‌موو كه‌سیكه‌ له‌ به‌رامبه‌ر تاكڕه‌وی و دیكتاتۆری ناو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بێنه‌ ده‌نگ و گۆڕانخوازان هه‌وڵوێستیان هه‌بێت، چونكه‌ دیكتاتۆریه‌تی ناو حیزب كاریگه‌ری ده‌بێت بۆ دیكتاتۆریه‌تی حكومه‌ت و كۆمه‌ڵگاش. پارتیی و یه‌کێتییش له‌سه‌ره‌تاوه‌ هه‌ر وای کردووه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە