بۆچی مەسعود (ڕاپرسی)یەکەی ڕاگرت
Friday, 07/06/2013, 12:00
1566 بینراوە
مەسعود لەیادی بەناوی شۆڕشی گوڵانەوە جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کەوا دەستوور لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەند کراو و ماوەی یاسایی خۆی تێپەڕاندوەو کاتی ئەوەیە کەوا ئەم دەستوورە بخرێتە ڕاپرسیەوە. دیارە مەسووری کوڕیشی هەر هەمان بۆچوونی باوکی هەیە و لەچەند شوێن داوای کرد کەوا ڕاپرسی ئەبێ بکرێ و هیچ کەس و لایەنێك ناتوانێ ڕێگری لەو دەستوورە بکا کەوا دەنگی یاسایی خۆی بەدەست هێناوەو ئێدی هیچ بوارێ بۆ ئەو ڕاپرسیە نەماوە تا نەکرێ. هەر لەو یادەی پارتی ، مەسعود تەنها وادەی (٧) ڕۆژی دانا بۆ هەموو لایەن و پارتەکانی کوردستان بۆ ئەوەی گەر تێبینیەکان هەیە ، ئەوا لەڕێگای نامەی تایبەتەوە کەوا ناردبوونی بۆ هەموو پارتەکان و بەرەی ئۆپۆزیسیۆن تا ڕا و بۆچوونی خۆیانی لەبارە بدەن و دواتر دەستوور ئەبێ بەبێ هیچ مەرجێ بخرێتە بەردەم هاوڵاتیان و ڕاپرسی لەسەر بکرێ.
کەچی ئەوە هەفتەکەش تەواو بوو، نەڕاپرسی کرا . ئەمە لەکاتێکدا نێچیرڤان لەگەڵ ڕاپرسی نەبوەو پێی وایە هەموارکردنەوەی پێوستە. ئاخۆ، هۆکاری چیە ئاوا مەسعود لەپڕ ئەم ڕاپرسیەی ڕاگرت. ئایا پەیوەندی بەوە هەیە کەوا لایەنەکان ناکۆکن و یەکێتی و بەرەی ئۆپۆزیسیۆن داوای هەموارکردنەوەی ئەدەن؟ ئاخۆ مەسعود و بنەماڵەکەی لەخەم و گوێڕایەڵی خەڵکی کوردستانن تا ئەوەی ئەم پرسە ڕابگرن؟
ڕووداوەکانی (تورکیا) کەهەندێ کەس بە بەهاری تورکیا ئەیناسێنن، کاریگەری گەورەی لە هاوکێشە سیاسیەکانی نێو خۆی تورکیا و ناوچە جێهێشت کە تانووسینی ئەم ووتارەش ، خۆپیشاندان لەتورکیا درێژەی هەیە و دەنگۆی ئەوە هەیە کە تا ماوەیەکی تریش پەرەی پێبدرێ. ئەم هەڵکەوتە ناوەختە، چەندە نیگەرانی بۆ تورکیا و بەتایبەتی بۆ(ئەردۆگان) و ئیسلامیەکان دروست کردوە. بەهەمان پێوەریش، پارتی و مەسعودی تەواو نیگەران کردوەو نازانێ چی بکاو چۆن بیربکاتەوە. ئەوەتا هەنووکە ، مەسعود داوای ئەو هەموارکردنەوەیە ئەکا کەخۆی هەفتەیەك لەمەو پێش باوەڕی پێی نەبوو. ئەو وای دانابوو، ڕاپرسی ئەبێ بکرێ و هەنگاوی دووەم نیە. کەچی نەك هەر ڕاپرسی نەکرا، بەڵکە ، پارتی وەك هاوشیوەو شەریکەکەی (ئەردۆگان)، کەوتوونەتە قەیرانێکی سیاسی قووڵ و ڕەنگە هەروا بەزوویی و سانایی تورکیا نەتوانێ لێی دەرچی. ئاخۆ، ئێستا کاتێکی باش و گونجاو نیە بۆ خەڵکی دەڤەری زەرد یاخی بوونی خۆیان ڕاگەیەنن و لەڕێگای ئەو مەلایانەی پارتیەوە کەوا هێرش ئەکەنە سەر ئازادی و هونەرمەندان ، خۆیان ڕێکبخەن و قەڵای زوڵم و ستەم بڕوخێنن. دەبا ڕۆژی هەینی شاری قەڵاو منارە هەستن و کەرامەت و شکۆمەندی بۆ خۆیان تۆمار بکەن و پارتی بەرەو زبڵدانی مێژوو بنرێن.