لەیلا زانا دەکەوێتە نێوان پارتی و پەکەکەوە، سەردانی ئەوروپا دەکات
Sunday, 01/12/2013, 12:00
پەیامنیری کوردستانپۆست/ ئەوروپا
لەیلا زانا پارتی دیموکراتی کوردستانی تورکیا دروست دەکات.
سەرکردەکانی پەکەکە لە ئەوروپا نەرمیان بەرامبەر بە پێشنیارێکی لەیلا زانا نواندووە
**********************
حه‌وتووی ڕابردوو له‌یلا زانا به په‌له په‌ل خۆی گه‌یانده بروکسل بۆ ئه‌وه‌ی دیدارێک له‌نێوان به‌رپرسانی پ‌ک‌ک و بارزانیدا بکات. بەپێی ئەو زانیارییانەی کە گەیشتۆتە دەست کوردستانپۆست : لەیلا زانا هیچ کارێکی تایبه‌تی دیکه‌ی نه‌بوو جگە لەپەیوەندیکردن بە بەرپرسانی پ‌ک‌ک ، سەرچاوەکە وتی بەر ڕۆژێک پێش سەفەرەکەی ئەندامانی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئاگادار ئه‌کاته‌وه و له ڕێگای ئه‌نکه‌ره خۆی گه‌یانده بروکسل و له باره‌گای "کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی" له بروکسل چاوی به هه‌ریه‌که له ساڵح موسلیم، زوبێر ئایدار و ڕه‌مزی کارتاڵ ئه‌که‌وێ و هەندێ کادیری پەکەکهش له کۆبوونه‌وه‌که ئاماده بوونه، به‌ڵام گفتوگۆکه به‌ته‌نیا له نێوان ئه‌و چوار که‌سه به‌ڕێوه‌چووه. له‌یلا زانا له ناوه‌ڕاستی کۆبوونه‌وه‌که‌دا ئامانجی خۆی ناشارێته‌وه‌و ئه‌ڵێ: به‌یانی ئه‌چمه هه‌ولێر مه‌سعود بارزای ئه‌بینم. بۆ ئه‌وه داوا له ساڵح موسلیم ئه‌کات له‌گه‌ڵی بچێته‌وه. هه‌روه‌ها داوا له ئایدار و کارتاڵیش ئه‌کات ئه‌گه‌ر بیانهه‌وێ ئه‌وانیش ئه‌توانن به‌یانی یان جارێکی دیکه سه‌ردانی هه‌ولێر بکه‌ن و مەسعود بارزانی ئاماده‌یه پێشوازیان لێبکات. که‌سه‌که ڕایگه‌یاند ساڵح موسلیم زۆر به‌توندی وه‌ڵامی پێشنیاره‌که‌ی زانای داوه‌ته‌وه و گوتیه‌تی: "له‌یلا خان ئه‌ز نه زاڕۆکم بارزانی ڕۆژەک رێگا بگرێ و ڕۆژەک بڵێ دەیبینم" شایانی باسە دوای کۆتایی هێنانی به قسه‌کانی کردووه. به‌ڵام زوبێر ئایدار و ڕه‌مزی کارتاڵ به نه‌رمی وه‌ڵامی زانایان داوه‌ته‌وه و گوتویانه ئه‌وان بیرێک له پێشنیازەکە ئه‌که‌نه‌وه. دوای کۆبونه‌وه‌که و ڕۆیشتنی زانا، کادرانی پ‌ک‌ک رەخنەیان لە کارتاڵ و ئایدار گرتوە، که نەدەبوایە وا به نه‌رمی وه‌ڵامی پێشنیاره‌که‌ی بارزانیان بدابایە له ڕێگای له‌یلا زانا. شایانی باسه دوای سه‌ردانه‌که‌ی بارزانی بۆ دیاربه‌کر، میدیاکانی تورکیا ئاشکرایان کرد، که سه‌رۆکی پارتی ئاماده‌کاری ئه‌کات تاکو پارتی دیموکراتی کوردستانی باکور بۆ که‌سایه‌تیه‌کان و که‌سانی له پ‌ک‌ک جیابوه‌وه دابمه‌زرێنن و ئه‌و پارته هه‌وڵ ئه‌دات له داهاتوودا به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌کانیشدا بکات. دیسان سەرچاوەکە وتی: هەر لەبەر ئەو مەبەستە بووە کە ئۆردو‌غان و میتی تورکی رازی بوون بەوە کە ناوی کوردستان لە تورکیا وەکو جاران قەدەغە نەبێت و ئەو سانسۆرەی لەسەر لابەرن، چونکە لە ژێر چاودێری خۆیاندا لەیلا زانا پارتی دیموکراتی کوردستان تورکیا دروست دەکات. دیسان سەرچاوەکە وتی لەیلا زانا مەسعود بارزانییش بۆ لاوازکردنی پێگەی پەکەکە ئامادەیە هەموو یارمەتییەکی مادی ئەو حیزبە بدات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست