کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆسەرۆكی هەریم

Friday, 04/03/2011, 12:00




لەبەیانی ژمارە سێدا جەنابی سەرۆك ئاماژەت بەوەكردووە كەكەس هیندەی تۆ لاوانی ئەم كوردستانەی خۆشناویت, زۆر خۆشحالیت بەو راپەرینە جەماوەرییەی گەلی كور بەرامبەربەسیستەم و داخوازیە رەواكانی.منیش ئەلیم ئەمانەی تۆ باسیان لیدەكەیت زۆرگرنگە بەلام بەداخەوە تائیستا هیچ رۆح و پیرۆزیەكی بەبەردا نەكراوە لەلایەن بەریزتانەوە چونكە تائیستاكەش بەعەمەلی ئەمەتان ئیسپات نەكردووە بۆ ئەومیللەتە راپەریوە هەتاوەكو متمانەی تەواو بەبەریزتان و حكومەتەكەتان بكات, وەك سەرۆكی حكومەتیش لەبەرامبەركەنالی ئاسمانی كەی ئین ئین دانی پێدا دەنیت و دەبیژیت :(كردار شەرتە)؟.
سەیرم بەوەدا دیت جەنابی سەرۆكی هەریم , بەریزت هەرچەندە ئاگاداری بیزاری و تورەیی ناخی جەماوەری كوردستانی بەرامبەر بەو هەموو دەستدریژی و تەقەكردن و رەشبگیرییەی كەهەردوو حیزبی یەكیتی و حزبەكەی بەریزیشت بەرامبەر گەل و نیشتمان و مافەكانیان ئەنجامیان دا و دەیدەن كەچی وەك ئەوەی گیان و خوین و مافی ئەو هاولاتیانە هیچ نرخ و بەهایەكی لای بەریزتان نەبیت ئاوا مامەلەتان لەئاستیدا كرد و هیچ ئاماژەیەكتان بەلیكۆلینەوە و سزادانی ئەنجامدەرانی ئەو دەستدریژیانە نەكرد و بەعەمەلی پشتگیری خۆتان بۆ خەلكی راپەریو ئیسپات نەكرد؟ وەك ئەوەی جەنابت هیچ ئاگاداری وەزعی ناوخۆی هەریم و مەترسیەكان نەبوبیت وابی؟
بەریزت فەرمووت هیچ كەسیك بەقەد جەنابتان لاوانی راپەریوی هەریمی كوردستانی خۆش ناویت؟!. ئەمە لەكاتیكدایە كە بەرپرسانی لقی حیزبی حزبەكەتان لەسەرجەم شارو شارۆچكە راپەریوەكان بەگوللە وەلامی خۆنیشاندەران دەدەنەوە, تائیستاكە 8 شەهید و زیاتر لە 200 برینداری دوای رۆژی 17ى شوبات راگەیەنراوە هەرهەموشیان بەدەستی دەزگای چەتە و تیرۆر و كادیرانی هەردو پارتی دەستەلاتیك كە جەنابتان سەرۆكایەتی دەكەن وەلی لیرەوە بۆمن و هەموو خەلكی كوردستان روونە تاچەند خەلكی كوردستانتان لا خۆشەویستە؟ ئەوانەی شەهید كران هیچ كامیكیان خەلكی دارفۆر و سودان و ئەفغانستان نەبون ئەی سەرۆكە شپرزەكەم بۆ بەریزت ئاماژەت بەخوینی بەناهەق رژاویان نەكردو ئیدانەی ئەنجامدەرانی ئەو تیرۆرە یان باشتر وایە بلیم ئەو كۆمەلكوژیەتان نەكرد؟ هەلبەتە ئەوانەی ئەم تاوانە ئەنجام دەدەن لەژیر سیبەری پارتەكەی بەریزت و یەكیتی نیشتمانیدان و جەنابیشت سەرۆكی هەرهەمویانیت و بەئاگاداری و پیلانی بەریزتان ئەم جۆرە كارە قیزەونانە ئەنجام دەدەن ئەگەر واش نەبیت ئەوا بەهەمان شیوە تۆ تاوانباریت لەبەرئەوەی بەریزت بەرپرسیاریت لەبەرامبەر پاریزگاری رۆح و گیان و مافەكانی گەل و نیشتمانیش, هەرلەبەرئەمەشە تائیستاكەش خەلكی كوردستان باوەری نەبە بەلین و نەبەقسە بریق و باقەكانی بەریزتان نەماوە و تەنیا داواكاریەكیش كەهەیانە دەست لەكاركیشانەوەی جەنابت و هەلوەشاننەوەی حكومەتە دكتاتۆر و سەركوتكەرەكەی جەنابتە.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە