وه‌ره‌قه‌ی کۆتایی ئۆپۆزیسیۆن
Thursday, 14/07/2011, 12:00
بێگومان هه‌موومان ئه‌و ڕاستیه ئه‌زانین که خۆپشاندانه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی کوردستانی باشوور دوای ئه‌و به‌یاننامه‌یه هات که بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بڵاویکرده‌وه له کاتێکدا که ناوچه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به بارودۆخێکی ناهه‌مواردا ده‌یان گوزه‌راند که ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا قۆستنه‌وه‌ی ئه‌و بارودۆخه بوو له لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و دوو حیزبه به ناو ئۆپۆزسیۆنه ئیسلامیه‌کانی وه‌ک یه‌کگرتوو و کۆمه‌ڵ که هیچ پێویست ناکات من به حیزبی ئۆپۆزسیۆن ناویان به‌رم چونکه ئه‌وه‌ی ئه‌وان داوایان ئه‌کرد ڕووخاندی حکومه‌تێک بوو که خۆیان به‌ژداربوون تیایدا ، با له سه‌ره‌تاوه خوێنه‌ران باش بزانن که من له‌م نوسینه‌دا به هیچ جۆرێک پشتی ده‌سه‌ڵات ناگرم به‌ڵام ئه‌م نوسینه‌م ئه‌نجامی ڕه‌شبینی منه بۆ هه‌ردوو لایه‌نی حیزبه ئۆپۆزسیۆنه‌کان و حیزبه‌کانی ده‌سه‌ڵات واته یه‌کێتی و پارتی چونکه هیچ بوارێک نه‌ماوه که ئێمه‌ی کورد گه‌شبین بکات به‌م حیزبانه ،ئه‌گه‌ر بێینه سه‌ر باسه‌که سه‌ره‌تا پێویسته ئه‌وه بڵێین که ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تاوه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌یویست دانوستان بوو له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو حیزبه‌ی که سه‌رجه‌م سه‌روه‌ت و سامان و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م هه‌رێمه‌یان له بن ده‌ستدایه هه‌وڵدان بوو بۆ به‌ژداری کردن له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌سه‌لاته که سه‌رجه‌م مێژووه‌کانیان خیانه‌ته و که سه‌رکرده‌کانی گۆڕان خۆشیان پشکی شێریان به‌رئه‌که‌وێت له‌و ڕووه‌وه و که‌سیان له پیاوانی ئه‌وه دوو حیزبه پاکتر نین و که‌سیان مێژووی له‌وی تر پاکتر نیه بۆیه ده‌بێت لامان ئاسایی بێت ئه‌گه‌ر بێت‌و هه‌موو ئه‌م خۆپشاندان و بارودۆخه ناهه‌مواره‌ی به‌سه‌ر خه‌ڵکیاندا هێنا تاکتیکێک بێت له لایه‌ن گۆڕانه‌وه بۆ هه‌ڵخه‌له‌تاندنی خه‌ڵک و به‌کارهێنانیان وه‌ک هێزێک بۆ به‌ده‌ست هێنانه‌ی مه‌رامه سیاسیه‌کانی خۆیان که هه‌موو ئه‌و ده‌رئه‌نجامانه‌ش شه‌هید بوون و بریندار بوونی خه‌ڵکی سڤیل و به‌شخوراو بوو به‌هه‌ر جۆرێک بوو ئۆپۆزسیۆن توانی بگاته ئه‌وه‌ی که ئه‌یویست ئه‌ویش دانوستان بوو له‌گه‌ڵ حکومه‌ت به‌ڵام ئه‌ویش بێ ئه‌نجام بوو چونکه ئه‌وه‌ی لای ئۆپۆزسیۆن خه‌یاڵه لای یه‌کێتی و پارتی به‌تاڵه و ئه‌نجامه‌که‌شی کۆبونه‌وه‌کان به هه‌ڵپه‌سێراوی مانه‌وه و بێ ئه‌نجام بوو ، ئێستا وه‌ره‌قه‌ی کۆتایی ئۆپۆزسیۆن ئه‌و خۆپشاندانه‌یه که چه‌ند رۆژێکه بڵاوکراوه‌ته‌وه که گوایه له رۆژی هه‌ینی که ده‌کاته به‌رواری 15/7 ئه‌نجام بدرێت هه‌رچه‌نده بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و هه‌ردوو حیزبی ئیسلامی خۆیان له‌و خۆپشاندانانه ئه‌دزنه‌وه و گوایه ئه‌وه ده‌ستی ئه‌وانی تیادا نیه چ له دوور بێت یا نزیک به‌ڵام ئه‌وه‌ش ئاشکرایه که خۆپشانداکه‌نای 17/2 رۆژانی دواتریش هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له‌لایه‌ن حیزبه ئۆپۆزسیۆنه‌کانه‌وه نکۆڵی لێ ده‌کراو و دواتریش ده‌رکه‌وت که ئه‌وه‌ی ئه‌وان ناویان لێ نابوو ده‌نگی شه‌قام هه‌ر خۆیان بوون و لێره و له‌وێ خه‌ڵکیان ده نارده ناو خۆپشاندانه‌کانه‌وه بۆی تا ڕاده‌یه‌کی زۆر بارودۆخه‌که دژوارتر بکه‌ن و به زۆر فشار بخه‌نه سه‌ر ده‌سه‌ڵات به‌ڵکو له‌و رێگه‌یه‌وه بگه‌ن به‌وه‌ی خۆیان مه‌به‌ستیانه ، بۆیه ئێمه پێویسته چه‌ند نیشانه‌ی پرسیار له‌سه‌ر یه‌کێتی و پارتی دا ئه‌نێین دوو ئه‌وه‌نده نیشانه‌ی پرسیار له‌سه‌ر ئۆپۆزسیۆن دابنێین چونکه هێنده‌ی گۆڕان و یه‌کگرتوو و کۆمه‌ڵ مه‌ترسی هه‌یه بۆ سه‌ر ژیان داهاتووی خه‌ڵک هێنده یه‌کێتی وپارتی نیانه چونکه ئه‌و دوو حیزبه سواون له خیانه‌ت و ناپاکیدا بۆیه ئێمه ده‌بێت هێنده ڕه‌خنه له‌و ئۆپۆزسیۆن بگرن هێنده مێشکمان به‌و دوو حیزبه‌وه مه‌شغول نه‌که‌ین ئه‌وه‌ی ئێمه له‌وانمان ئه‌وێت به خه‌ڵکی کردنی حکومه‌ته نه‌ک به‌ژداری کردنی خۆیان له حکومه‌ت بۆیه ئه‌بێ هه‌موومان ئه‌و ڕاستیه بزانین که چه‌نده حیزبه‌کانی ده‌سه‌ڵات زه‌بری چه‌کوشه‌که‌ی کوردستان پۆستیان به‌سه‌ره‌وه‌یه ده‌بێت هێزی ئه‌و چه‌کوشه بۆ ئۆپۆزسیۆن له‌وان زیاتر بێت بۆی نه‌که‌ن جارێکی تر گاڵته به ئیراده و هه‌ستی خه‌ڵک بکه‌ن و به ئاره‌زووی خۆیان له پێناو خۆیاندا یاری به ڕۆح و خوێنی خه‌ڵک بکه‌ن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست