کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پاش فشاری ده‌زگای ئیتلاعات ، بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود کادیرێکی کۆیله‌ی خۆیانی ده‌رکرد..

Thursday, 10/03/2011, 12:00


پاش بلاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی هاتنی دوو تیرۆریست له‌ رێگای ئێرانه‌وه‌ بۆ خۆته‌قاندنه‌وه‌ له‌ نێو ئاپۆڕای خۆپیشانده‌ران که‌ له‌سایتی په‌یامنێر و رادیۆی زاگرۆز بڵاوبۆوه‌ ، کوردستانپۆست کۆماری ئیسڵامی به‌ به‌رپرسیار زانی ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌واڵه‌ به‌ درۆ نه‌خاته‌وه‌ یا هه‌ڵوێستی دیار نه‌کات ده‌رهه‌ق به‌ راستی ودورستی ئه‌م بابه‌ته.له‌ میدیاکانی سه‌ر به‌ رژێمی ئیران بابه‌تگه‌لێک له‌سه‌ر ریپۆرتاژه‌که‌ی کوردستانپۆست بلاو کرانه‌وه‌ و فشاریکیان له‌سه‌ر ئێران دورستکرد.
ئه‌م فشاره‌ به‌ گوێره‌ی دوایین هه‌واڵ که‌ بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود به‌ ره‌سمی  میكایل ئیبراهیم، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ سایتی‌ په‌یامنێر و رادیۆی‌ زاگرۆسی ده‌رکردووه‌ ، وا پێده‌چێت ئێران وای له‌سه‌ر مه‌سعودی به‌کرێگیراوی نێوده‌وڵه‌تی سه‌پاند بێت که‌ به‌ ئاشکرا ئه‌و   که‌سه‌ ده‌ربکات ، چونکه‌ زۆرجار مه‌سعود و بنه‌ماڵه‌که‌ی به‌ نهێنی ئه‌و کاره‌ ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی کاریگه‌ری نیگه‌تیڤی له‌سه‌ر خودی بنه‌ماله‌وه‌ دانه‌نێت.
سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له‌ به‌ریوه‌به‌ری سایتی په‌یامنێر به‌ کوردستانپۆستی راگه‌یاند ، پاراستن به‌ ته‌حدیدی مه‌سرور فه‌رمانی پیداین که‌ هه‌واڵێکی وا بڵاوبکه‌ینه‌وه‌ له‌ پێناو ترساندنی خه‌لکی خۆپێسانده‌ر ، ئێمه‌ هیچ تاوانێکمان نه‌کردووه‌ ، به‌ڵام وه‌عدی ئه‌وه‌یان پیداوین که‌ ماوه‌یه‌ک ‌ تا ئێران له‌ یاد ده‌کات و سارده‌بێته‌وه‌ ، ده‌گه‌رێندرێته‌وه‌ سه‌رکاری خۆی. ئێستا مووچه‌که‌ی‌  کار ده‌کات و هیچ کیشه‌یه‌کی نییه‌.
بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود و ده‌زگا به‌دناوه‌که‌ی ، به‌ شێوه‌یه‌ک تووشی سه‌رلێشێواوی بوونه‌ که‌ ناتوانن به‌رگه‌ی ئه‌و فشارانه‌ بگرن که‌ دێته‌ سه‌ریان ، هه‌موو کاروکردوه‌کانیان له‌ رێگای که‌سیکی که‌م خبره‌و توانای وه‌ک مه‌سرور به‌ موراهیقانه‌ بی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ لۆژیک به‌جێیان ده‌گه‌یه‌نێت که‌ دواتر له‌ به‌رده‌م لۆژیک و راستیه‌کان ماوه‌یه‌کی زۆر خۆ ناگرێت. و شکست ده‌هێنن  و شانه‌که‌ش به‌سه‌ر کۆیله‌کانیان ده‌شکێنرێته‌وه‌ .. نمونه‌ یه‌کجار زۆره‌ که‌ ده‌کرێت له‌ ریپۆرتاژێکی دیکه‌ ئاماژه‌ی پێبده‌ین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە