كێ حاكمه له وڵات و نیشتمانم؟
Friday, 20/12/2013, 12:00
له وڵات و نیشتمانى من هه‌ركه‌سێك جلێكى بۆر له به‌ر بكات، قهناسیك بگرێت به شانیه‌وه، دهمانچیهك بكا بهلاقهدیهوه، به دوور بین سه‌یرى شوێنێكى دوور بكات،جامانیهكى سور یان ڕه‌ش به ئاڵێنێ به ده‌ورى ملیه‌وه، ئاڵایه‌كى كوردستان بكا به یه‌خه‌یه‌وه، وێنه‌یه‌ك له ناوچه دابڕاوه‌كان بگرێت. ئیتر ئه‌و كه‌سه رۆژنامه‌نووس و خۆپیشانده‌ران بكوژى، خه‌یانه‌ت بكا و نه‌وت و سه‌روه‌ت و سامانى گه‌ل بدزێت. ئه‌نفالچیه‌كان ئازاد بكات. كێشه نیه موهیم ئه‌وه‌یه كابرا جلێكى خاكى له به‌ردایه و پێشمه‌رگه‌ى كۆن و دێرینه.....!! بۆیه ده‌بێ بۆ هه‌میشه خۆى ماڵ و منداڵى له‌سه‌روى یاساوه بێت و له ناز و نیعمه‌تدا بژین، قه‌یدیه نیه منداڵانى دواى ئه‌نفال و كیمیاباران له برسا بمرن، هه‌ژاره‌كان بێكاربن و بۆ نانێكى سواڵ بكرێن به كۆیله و خوشك و براكانیان پێ بكوژن و له قوربانیه‌وه بكرێن به جه‌لاد.
تۆ سه‌یرى ئه‌م وڵات و نیشتمانه... مرۆڤ كوژ ئه‌بێت به یاساناس، قوربانیش وه‌ك تاوانبار دادگاى ده‌كات، جه‌لاده‌كانى مرۆڤ كوشتن ئه‌بن به نیشتمان په‌روه‌ر و كورد په‌روه‌ر، ئازادیخوازانیش به خیانه‌تكار! سته‌مكار باسى ئازادى ئه‌كات، سته‌ملێكراوان به سته‌مكار و دژه ئازادى ئه‌ناسێنرێت! خیانه‌تكار سه‌ركرده‌یه، خیانه‌ت لێكراو كۆیله و خیانه‌تكاره! نیشتمان فرۆشان خۆیان به نیشتمان پارێز ئه‌ناسێنن، ئه‌وانه‌شى نیشتمانیان فرۆشراوه،به نێشتمان فرۆش په‌خشده‌كرێن! ئه‌وه‌ى درۆ زۆر بكا پێى ئهوترێى سه‌ركرده و سیاسیه‌كى بلیمه‌ته، ئه‌وه‌ى راستگۆ بێ پێى ده‌ڵێن ده‌م شڕ و ههڵهوهڕو نه‌زانه! تاڵانچیه‌كان نه‌وت دزه‌كان خۆیان رۆژنامه‌نووس و رۆشنبیر ونووسهرن،رۆژنامه‌نووس و نوسه‌ر و رۆشنبیره راستگۆ پاكهكان تاوانبار و تیرۆریستن و ده‌ستى دركییان له پشته بۆیه تیرۆركردنیان حه‌ڵاڵه! منداڵى به‌رپرسان به بێ ئاره‌ق رشتن وهیلاكبوون خاونى ده‌یان هه‌زار دۆلاراى دزراوى گه‌لن، منداڵه هه‌ژار و بێكارهكانیش ته‌مه‌ڵ و ته‌وه‌زل و ئیشنهكهرن...!
كاتێك ئه‌مه حاڵى وڵات و نیشتمان بێت، ئیتر چۆن رووتان دێت به نه‌وه‌ى نوێ ده‌ڵێن ئێوه نیشتمانتان خۆش ناوێى! تاكو ئه‌م وڵات و نیشتمانه ئێوه حاكم و مهحكوومیبن، خه‌ڵك كرێچى و ئێوه‌ش بۆ خۆتان خاوه‌ن ماڵ ده‌بن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست