من ناوم پێنوسە
Friday, 13/12/2013, 12:00
1804 بینراوە
شەوی رابوردوو
مانگ هێدی هێدی دەتۆرا
ئەستێرەکان لەسەر تەختایی
تاقی ئاسمان لە زریوە دەبونەوە
قورسایی چاوەکانم رایەڵی خەوی
بۆڕاخستم
لەو خەوەدا پێنوس هات و ئاوای گوت :
دەخوازم سەر لە نوێ مێژوو بنوسمەوە
دەنوسم : خانی ،،مەمو زینان
هەمیسان زیندوو کەمەوە
دەنوسم : قەڵای دمدم
قزڵباش وکورد خۆرەکان وەبیر بێنمەوە
دەنوسم : کوردوستان ،، تا
سنورەکان لێک بدروومەوە
دەنوسم : ئەنفال ،، هەڵەبچە تا
دایکە شیرنەکەم بە چاوی خۆی
من ببینێ کە چۆن
گەرمیانی کاوە ،، رادەستی کوردوستانی مەزن دەکەم و
بە پێتی شەهید لەسەر چیاکان
لە ناو دارستان
لە قوڵایی دەریاکان
بۆ هەموو وەرزەکانی ساڵ
رایەڵی خودای راستان دەخوێنمەوە
دەڵێم :
ئەوەندەی دژی دیکتاتۆڕی بیانیم
هەزار هەزار ئەوەندەش دیکتاتۆڕە کانی خۆماڵی دەشکێنمەوە .
جەعفەر / کەریمی / ١٣/ ١٢/ ٢٠١٣