کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


قەندیل و مەنگوڕو ئاكۆ

Thursday, 24/01/2013, 12:00



بن زنجیرە چیاكانى قەندیل لە گوندەكانى خێڵى مەنگورانى ماڵە خاڵانى مام جەلال پێكهاتوون لەگەڵ خێڵى ئاكۆیان كە سەر بەناوچەى پشدەرى شارى قەڵادزێن خێڵى مەنگوڕ لە ڕۆژهەلاتى شارۆچكەكانى سەنگەسەرو ژاراوە دەست پێ دەكات و خێڵى ئاكۆش لە باكورو ڕۆژئاواى شارۆچكەى سەنگەسەرەوە دەست پێ دەكات گوندەكانى خێڵى مەنگوڕ ئەوانەنە:
1- ورتە2- بێ پاڵان 3- شێخان 4- سێوەیس 5- دەشتێوان 6- خواران 7- باریكان 8 ئەبوبكرە 9- قەڵاتوكان 10- توتمە 11- ڕەزگە 12- شناوە 13- ڕكە 14 سوورە گڵە 15 مارەدوو 16 بەستە 17 ئاڵیە ڕەش 18 سەرخان 19- زێوكە 20 - كونەمارە 21-بێ دەلان كە بەبن چیاكانى قەندیل و پانە سەرو كۆترەلێو سەوەو چەكوش و سادرو قەندیلى گەورەوەن. گوندەكانى خێڵێ ئاكۆش ئەوانەن 1- بڕەدێ 2- بەردكوڕان 3- سوورەدێ 4- بێڕێژە 5- سەرگەینەڵ 6- سوورەدێ 7- ئاشقوڵكە 8- سینەمۆكە 9- شارۆش 10- كاسكان 11- قڕناقە 12- پشتئاشان 13- ڕەژى كەرە 14- كۆپنگە 15- شیوە 16- سڵە 17 بۆڵە 18- ئەستێرۆكان 19- بەیەوان 20 كۆمتان 21- دوێڵە 22- خوێ بیان 23- ئێندزە 24 لێوژە 25- بۆ كریسكان 26-زارگەڵ 27- پردە شاڵ .
هەموو ئەو گوندانە بە بن چیاكانى قەندیل و گۆڕتیسوێ و شێخ ئایشێ و كونە كۆترو شێخ ناسرەوەن كە هەموو ئەو چیایانە بە بنارى قەندیل ژمێردراون و لەژێر دەسەڵاتى گەریلاكان دان و هەموو گوندەكان لەسەدا نەوەتیان ئاوەدان نەبوونەتەوە بە هۆى نەبوونى خزمەتگوزاریە گشتى یەكان و هێرش و پەلامارەكانى و تۆپانى توركان و فارسانى ئێرانى فڕۆكەكانى توركانى توركیایى سوپاى ئێرانى ڕێگاكانى ئۆتۆمبیلانیان هێناون بۆ بەشى ڕۆژهەڵاتى زنجیرە چیاكانى قەندیل كە بەدرێژایى مێژوو داگیركەرانى تێ یاندا جێگیرو نیشتەجێ نەبوون و ئەمساڵ لە سەر چیاكانى پانە سەرو سەوەو كۆترەلێ هەشت مۆڵگەكانى سوپایى تیایاندا داناون بە كەڵك وەرگرتن لە ئاگر بەستیان لەگەڵ گەریلاكاندا لەگەڵ هێزەكانى گەریلاكاندا بەرانبەرى یەكترى ڕاوەستاون بە درێژایى زنجیرە چیاكانى قەندیل لە بەشى ڕۆژهەڵاتى قەندیلدا زۆرایەتى خاكى ڕۆژهەڵاتى كوردستانى نزیك لە (شارۆچكەى میراوەو شارى خانێوو) بە دەیان لە گوندەكانیان هەر لە خێڵى مەنگوڕن لە ڕۆژهەڵاتى كوردستاندا خێڵى مەنگوڕ كەوتونەتە شارى خانێ و شارى مهاباد و بەسەدان لە گوندەكانى سەر بە هەردوو شارەكان و زۆر لە خێڵى مەنگوڕى باشوورى كوردستان زیاترن هەموو گوندەكانى خێڵى مەنگوڕو خێڵى ئاكۆى ڕۆژئاواى بنارى قەندیل بە درێژایى مێژووى كوردو كوردستان پاراستن ناوەندو گۆڕەپانى كوردانى قارەمان و دلێرو بوێرو خۆڕاگرانى داگیركەران بەزێنەران بوون.
شەهیدانى ناودارانیان وەكو (پێشمەرگەو فەرماندەو كادیر عەبدوڵڵا سور ئێندزەیى و ڕەحمان سێوەیسى و فەقێ حەسەن كاسكانیە، بە داخەوە ئەو سێ كەسایەتیە داگیركەران بە زێنەرانە لە شەڕانى خۆخۆرى و كوردو كوردستان خۆریدا كوژران ، وەكو بە هەزاران لە كوردانى هاوشێوانیان وەها ڕەنج و تەمەن و خوێن و گیان بە خشراوەكانیان بە فیڕۆ چوون و كوردو كوردستان خۆران قازانجیان لێیان كردن.
رەنجدەر دۆڵە گۆمى
پێناسەكەم
ناوت چیە كوردم شێرم
چالاكم پاكم دلێرم
ڕۆڵەی چیا و دەشت و دۆڵم
گرێدراوی خاك و خۆڵم
هەر دەمە لە جێگایەكم
بۆ هەر كوردێك پەنایەكم
لەلاویمەوە ‌كۆچەریم
كوێرەوەری و دەربەدەریم
لە گەرمێن و كوێستان بووە
بۆكورد و كوردستان بووە
كوردایەتی بوو ڕای هێنام
وەكو گۆچانێك دایهێنام
منم هەڤاڵی جەسووران
شەقم هەڵدا لە سنوران
كە سوار بووم دانەبەزیوم
بۆ ساتێكیش نەبەزیوم
وەكو قۆڵم هەڵماڵیوە
ماندوو بوونم نەناسیوە
درێژە كاروانی خەباتم
وا بەرەو ئاسۆی ڕوون هاتم
دەمەوێ كوردم سەركەون
لەناو جیهاندا دەركەون
كۆتایی بێ دەرد و مەینەت
ببێتەوە خاوەن دەوڵەت
بڵێن ژێردەستەیی وا مرد
سەربەخۆ بوو نەتەوەی كورد

2001 ڕانیە

هێزى گـــەل
بــۆت دەخوێنم وەكو مەل
هێزى پاراستنى گەل
هەتا ستەمكار بكوژى
بۆگەلم دەڵێم بژى
گەلم چەوساوەكانن
هەر نەحەساوەكانن
هەر تۆى ئاوات و هیوام
بەگیان بەخوێن لەگەڵتام
هەموو كات تاجى سەرمى
بەرگى پاكى لەبەرمى
لەگوند بم یان لەشار بم
بەڵێنمە خزمەتــكاربم
بۆ ستەمكار كوشتن شێرم
وورە بەرزم , دلێرم

20/9/2008 ڕانیە



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە