نەخۆشخانەى منالان لە سلیمانى یان ؟
Saturday, 11/12/2010, 12:00
دكتۆرێك
ئەگەر لە هەر بەرپرسێكى ناو فەرمانگەى تەندروستى سلیمانى یان ناو نەخۆشخانەكە بپرسى (نەخۆشخانەى منالان لە سلیمانى لە چ ئاستێكدایە ؟) بێگومان لە وەلامدا زۆر بە شانازییەوە باس لە ژمارەى ئەو نەخۆشانە دەكات كە لە مانگێكدا روو دەكەنە نەخۆشخانەكەو بوونى چەند جۆرێك لە دەرمان و پیداویستى پزیشكى دەكات و وەكو چاوبەستێك بەكارى دێنێت بۆ جوان نیشاندانى ئەو نەخۆشخانەیە .
لە راستىدا ئەگەر بە ویژدانەوە باس لەو نەخۆشخانەیە بكەین نابێت بە جارێ هەموو ئیجابیەكانى وەلا بنێین و لایەنى باشەى هەیە بەلام چەندین كەموو كوورى و گەندەلى تێیدا واى كردووە كە نەخۆشخانەكە لەو ئاستە پیرۆز و بەرزەدا نەبینرێتەوەو شایستەى سەرزەنشت كردن و ناو هێنانیەتى لە ریزى نەخۆشخانە گەندەلەكان و بێ كەڵكەكان . بۆ نموونە :
1- نەبوونى بەشیك بۆ پیشوازى لەو نەخۆشانەى كە بەبێ وەرەقەى دكتۆر دێنە نەخۆشخانەكەوە . بۆیە ئەو نەخۆشانەى كە راستەو خۆ دێنە نەخۆشخانەكە یان پرسگە رێگەیان نادات بینە ژوورەوە و خۆ ئەگەر رێگەش دران ئەوا لە ژوورەوە دكتۆرەكان نایبینن و دەینێرنەوە بۆ یەكێك لە مەلبەندە تەندروستىیەكان یان عیادەى پزیشكە پسپۆرەكان لەبەر ئەوەى پێیان راگەیەنراوە كە جگە لەو نەخۆشانەى فایلیان بۆ دەكرێت ناتوانریت علاج بنوسریت بۆ نەخۆشى دەرەوە .
2- زۆرینەى نەخۆشەكانى كە داخل دەبن (سكچوون ورشانەوەیە) بەلام لە دواى سەعات 11 ى نیوەرۆ زۆربەى ئەو فەحێانە ناكرێن لەو نەخۆشخانەیە كە پێویستن بۆ نەخۆشەكان وەكو (فەحسى میز و پیسایى) كە سەرەكى ترینیانن بۆیە یان ئەبێ نەخۆشەكە تا رۆژى دوایى چاوەرێ بكات بۆ فەحسێك یان ئەبىّ بینێرن بۆ عیادە ئەهلىیەكان بۆ ئەو فەحسانەو لە راستىدا ناردنە دەرەوەش نایاساییە و ئەو دكتۆرەى نەخۆش بنێرێتە دەرەوە تووشى لێپرسینەوە دەبێت .
3- بە هۆى نۆژەن كردنەوەى تاقیكەوە بەشى (عزل) واتە جیاكردنەوەى ئەو نەخۆشانەى كە نەخۆشییەكەیان دەگوێزرێتەوە لە نەخۆشخانەكەدا نییەو بە هۆیەوە نەخۆشەكان بە تێكەلى دادەنرێن بێ گوێدانە لایەنى زانستى ى تەندروستى ئەو دیاردەیە بۆ نموونە :
(هەوكردنى پەردەكانى مێشك سوورێژە زەردوویى ....... هتد) كە ئەمانە دەگوێزرێنەوەو زۆر ترسناكیشن بەلام تێكەڵ بە نەخۆشەكانى تر دەكرێن كاتێك نەخۆشێك بۆ چارەسەر داخل دەكرێت دوور نییە بە چەندین نەخۆشى ترەوە برواتەوە .
بۆیە داواكارین لە فەرمانگەى تەندروستى و بەرێوەبەرایەتى نەخۆشخانەكە زۆر بە جددى بچن بە دەم چارەسەر كردنى ئەو دیاردە و كەموو كووریانە بۆ ئەوەى چیتر خزمەتكردن لە نەخۆشخانەكەدا لە جێ ى خۆى بێت و نەخۆشى داماوو بەد بەخت بۆ چارەسەر دێت بە چەندین نەخۆشى ترەوە نەرواتەوە مالەوە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست