کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ئەو خەڵکە لەبەردەمی سندوقی هەڵبژاردەکاندا کامیان دەکەن!؟

Sunday, 06/04/2014, 12:00

1570 بینراوە


ئایا ئێمە Election ئەکەین وەیان Selection ؟
بە زمانی ئینگلیزییدا پرۆسەی سیاسی واتە Election کەئێمەی کورد لەبەرانبەرادا بە پرۆسەی "هەڵبژاردن" ناوی دەهێنین و ڕۆژانە میدیاکان و سیاسییەکانمان خۆیان پێوە سەرقاڵ کردووە، ئەمە شتێکی هەڵەیە. لەبەرئەوەی Election بەمانای دەست نیشانکردن دێت. هەرچی ووشەی (Selection)یشە تەواو مانای هەڵبژاردنە.
لەزمانی عەرەبیدا (ێنتخاب) بەکار دێ و (ێختیار)یش بۆ هەڵبژاردن بەرانبەرەکەی دێتەوە. ئەمە ئەو شتە سادە و ساکارەیە کە نەمان توانیوە لێی تێبگەن، جا ئێمە گەر شتەکان بە لقنگەو قووچی لێی بڕوانین، ئەوا قوڕێکی خەست و خۆڵمان بەسەر خۆمان و میللەتەکەماندا کردوە و سەراپای پرۆسەکە بەچەوت و چێڵی جێبەجێ ئەکەین. بۆیە ئێستا کاتی ئەوە هاتووە نەك هەر زارەوە و ووشەکان ڕاست بکەینەوە، بەڵکە گرنگە لێ تێگەیشتمان لەزماندا هەبێت و بتوانین وەك خۆیان ماناکانیان بزانین و پاشان بەکاریان بهێنین. کەواتە باپرسین و بەدواداچوونی بۆ بکەین و بزانین ئەوەی کوردستانی باشوور لە ١٩٩٢ ەوە تا هەنووکە ئەیکات چ جۆرە پرۆسەیەکی سیاسییە؟ ئێمە ناکرێ لەخۆمان نەپرسین بۆچی لەڕۆژی دەنگداندا ڕوو ئەکەینە سندووقەکانی دەنگدان و یان سندووقەکانی دەست نیشانکردن، ئایا ئەوەی ئێمە ئەیکەن، بەڕاست کام لەم ٣ پرۆسەیە (دەست نیشان کردن، هەڵبژاردن وەیان دەنگدان) وەیان هیچیان . تا بەتەواوی لەمە تێنەگەین ناتوانین ئەنجامی باش و داهاتووی باش بۆ میللەتەکەمان دەستە بەر بکەین.

خودی پرۆسەکە بەم شێوەیەیە؛ چەند پارتێك خۆیان ئامادە ئەکەن بۆ ئەوەی لە(ئاستی پارێزگاکان،ئاستی هەرێم،ئاستی ووڵات وەیان بەغدا و هەروەها خودی پەرلەمان) ئەم ٤ پرۆسەیە چەند کەس و لایەن و گروپ دەست نیشان بکرێن بۆ پڕکردنەوەی چەندین پۆست بەمەبەستی بەڕێوەبردن و کارکردن. جا لەهەندێ کاتدا، پۆستەکان سیاسین(ئەندام پەرلەمان و سەرۆکی هەرێم) و لەهەندێکی تر خۆجێین(شارەوانی و پارێزگا). ڕۆڵی هاوڵاتی(دەنگدەر) ئەم پرۆسەیە ، یان سەر خستنێتی وەیان بەپێچەوانەوە. لەهەردوو بارەکەدا پرۆسەیەکی سیاسی بەئەنجام گەیاندراوە بۆ ئەوەی ووڵات لە قەیران دوور بخاتەوەو ووزەو توانایەك بدات بەشیوەی ژیانی سیاسی لەووڵاتدا. واتە ، بێ کردنی ئەم پرۆسەیە لەلایەن هاوڵاتیانەوە هیچ مانایەك نامێنێتەوە بۆ سیاسەتکردن و مانەوەی دەسەڵات وفەرمانڕەوایی. وە کۆڵەکەی سەرەکی ئەم پرۆسەیە بریتی ئەبێ لە یەکەمیان ڕێگە پێدان و دەستەبەرکردنی هەڵبژاردن(پارت و ئەندام) و دوەمیان دەستاو پێکردنی دەسەڵات و گۆڕینی دەم و چاوەکان. گەر ئەم خاڵە سەرەکیانە بەدی نەها، ئەوا سەراپای ئەو پرۆسە سیاسیە شکسخواردوو مایەپووچ و بێ ئەنجامە.
پاش ئەوەی بڕیار درا کەوا پرۆسەی دەنگدان دەست پێبکا و هاوڵاتی بتوانێ بەڕاشکاوی و بەبێ هیچ جۆرە فشارێکی دەروونی ودڵە ڕاوکێی ماددی دەست نیشانی کاندیدی خۆی بکا، ئەوا پرۆسەی دەنگدان دەست پێ ئەکا. دەنگدان لەسەر چی، هەندێ جار بۆ سەرۆکایەتی هەرێم، هەندێکی تر بۆ دەست نیشان کردنی ئەو دەستە هەڵبژاردەیەی کەوا پارتەکان و لایەنەکان لیستیان کردوون . ئەندام پەرلەمانەکان پۆلین و ژمارە کراون لەسەر بنچینەی توانا و کارایی و پیشەییانەوە. ئینجا دەنگدەر وویستی هەڵبژاردن بەکار دێنێ بۆ دەست نیشانکردنیان بۆ ئەوەی ببنە دەم ڕاست و ڕیش سپی ئەو و ئەو بەڵێنانەی کەداوێتی بۆیانی جێبەجێ بکا وەیان لەکەمترین حاڵەتدا هەوڵ بدا بۆیان بخاتە کاری سیاسی و ئەجندای کاری پەرلەمانیەوە. ئەمە ڕاستی و دروستی پرۆسەکەیە.
خۆی لەڕاستیدا و لەڕێگای زمانەوانی(هەڵبژاردن) ناوەو بریتیە لە خواستێکی مرۆڤ کە بەئارەزووی خۆی شتیك هەڵئەبژێرێ. بۆ نمونە لە کڕێنی جل و بەرگدا و لەچۆنێتی هەڵبژاردنی ڕەنگەکاندا. ئەم(هەڵبژاردنە)بەباشی دەرئەکەوێ. بەڵام لە پرۆسەی سیاسی(دەست نیشانکردن) کە ئەمە کردارە، هاوڵاتی تەنها (دەنگ ئەدا) و پارتەکان داوا لەهاوڵاتیان ئەکەن کە بەشداری ئەم پرۆسە گرنگە دیموکراتیە بکەن و دەنگی خۆیان بخەنە سندووقی دەنگدانەوە(نەوەك سندووقی هەڵبژاردنەوە).
لەڕاستیدا ئەوەی تا ئێستا لەکوردستانی باشووردا کراوە هەرگیز"هەڵبژاردن"نەبوە. لەبەرئەوەی چەندین جار ڕێگری کراوە لەچەند کەس و کاندید و پارتی سیاسی بۆ بەشداری کردن لەو پرۆسە سیاسیە گرنگە. چەندین پارتی چەپ و نزیك لە پەکەکە و حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری و چەندین کەسایەتی سیاسی تر پەراوێز خراون و نەهێڵدراوە بەهۆی پاساوی جیا جیاو هەنجەتی سەیر سەیرەوە بەشداری بکەن، ئەم خاڵەش کەوا لە دەنگدەر ئەکا ئەو هەڵبژاردەیەی کە ئەبوو ببێ ، ڕووی نەدا. کەواتە تا بەتەواوی مافی هەریەك لە پارت و کاندید نەپارێزرێ ، ئەوا پرۆسەکە نایاسایی و ناڕێك و پێك ئەبێ. نەك هەر ئەمەش، چەندین پارت و کەسایەتی کەبەشداری ئەو پرۆسەیە بوون لەگەڵ مەرجەکانی ئەو پرۆسەیەو دەزگاکانی چاودێری پرۆسەکە یەك ناگرێتەوە. بۆ نمونە بەشدار بوو ئەبێ کەسێك بێ کەخاوەنی ڕابردووی پاك و دەستی لەخوێنی کەسدا سوور نەبوبێ و ئەو پارتەی کەئەمی کاندید کردوە، نە پارتەکە و نەکەسەکەش دەستیان لەگەڵ دوژمن تێکەڵ نەکردبێ. ئایا ئەوانەی بەشداری ئەو پرۆسەیە بوون، ئەم مەرجانەیان تیابوە؟؟ حەتمەن نەخێر، گەر هەندێكیشیان بوبێ ، ئەوا بەشداریان کردوەو لە زۆرترین کاتدا زۆرینەی دەنگەکانیان هێناوە (گرنگ نیە ساختە)یە وەیان نا بەڵام ئەمە کراوە(پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق و سەرۆکەکەی) وەك نمونە.

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)