کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


دەركەوت یەكێتى و تاڵەبانى دوژمنى سەرسەختى سلێمانى و كەركوكن

Thursday, 12/03/2009, 12:00

1383 بینراوە


وا پیلانە گڵاوەكانى یەكێتى و تاڵەبانى بەرانبەر خەڵكى شارى سلێمانى وكەركوك سەریان هەڵداو بە ئاشكرا ئیش بۆ ئەوە دەكەن خەڵكى ئەم دووشارە لەو حیزبەدا نەمێنن , ئەمەش بە بەرنامەكانى ئەم ماوەیەى پێشویانەوە دیارە , بۆیە هەقە ئیتر خەڵكى ئەم دوو شارەش ئەو حیزبە شار بە دەر بكەن و بنكە و بارەگاكانیان لەم شارانەدا نەهێڵن , بەرد بارانیان كەن , شتیان پێ نەفرۆشن , هەڵس و كەوتیان لەگەڵ نەكەن , تەنانەت ئەگەر كرا وەكو ڕاپەڕینەكەى ساڵى 1991 كە چونە سەر ئەمنەكە ئاواش بچنە سەر بارەگاى ئەم حیزبە و نەهێڵن لە پەناى خەڵكى ئەم دوو شارەدا بحەسێنەوە , دەمێكە تاڵەبانى نەخشەى ئەوە دەكێشێ كە نابێت خەڵكى سلێمانى دەست ڕۆیشتوو بن ئەوا كردى , ئەوەى ماوەتەوە ئەوەیە ئیتر خەڵكى سلێمانى و كەركوك لە یەكێتى و گەماڵە پیرەكەى قبوڵ نەكەن , لەو مەكتەبى سیاسیە دۆڕاوەى قبوڵ نەكەن , هەموو شتێكیان لە سلێمانیدایە كەچى پیلانى گڵاو دادەنێن بۆ ئەوەى خەڵكى سلێمانى و كەركوك لە ناو سەركردایەتى ئەم حیزبەدا نەمێنێ , دوایى هەموو ئەو سوكایەتیەى پیرە تاڵەبانى و مەكتەب سیاسیە خەساوەكەى یەكێتى بە سلێمانى ئەیكەن و كردویانە هەقە ئیتر ئەوەى خەڵكى سلێمانی كەركوكە دڵسۆزى خەڵكى ئەم دووشارەیە ئەم سوكایەتیە قبوڵ نەكەن و واز لەو حیزبە بهێنن , چۆن سەدام و حیزبى بەعس ئەیانوت سلێمانى سەرى مارەكەیە وا تاڵەبانى و یەكێتیەكەى هەمان قسە دوبارە دەكەنەوە , مەكتەبى سیاسى واز هێنانەكەى كاك عومەرو كاك جەلال جەوهەریان قبوڵ كرد بەڵام هاتون ئەوانەى دەیان خەنە شوێنى ئەمانە كێن ؟ سەعدى پیرە ئەو پیاوە فایلدارە ناوگەڵ پیسەى كە تەنانەت لەو كاتەى لە سلێمانى بوو ئیهانەى خەڵكى سلێمانى دەكرد و چەندین كردەوەى ناشیرینى دور لە ئەخڵاقیاتى كادرێكى كردوە تەنانەت هەولێرییەكان خۆیان دەیانگێڕایەوە ئەم سەعدیە چ مەعدەنێكى گڵاوە ,جا بێجگە لەو فایلە قەبەیەى كە هەیبوو كە بە فیتى تاڵەبانى لە پلینیۆمدا بە چەپڵە لێى خۆش بوون , ئەگەر مەكتەبى سیاسى یەك تۆز ئەقڵیان هەبوایە ئەبوایە بیان زانیایە كە سەعدى هاتە ناو كۆبونەوەى مەكتەبى سیاسیە وەتەنها بۆ سوكایەتى بوو كە تاڵەبانى كردى , زیاتریش ئەمە تاڵەبانى بەرامبەر كۆسرەت كردى , بەڵام ئەقڵ لاى پیاوى ژیر هەیە نەك ئەم مەكتەب سیاسیە خەساوەى لە پێناوى دزى و گەندەڵیەكانى خۆیاندا تاڵەبانى سوارێشیان بێت ناوێرن قسەیەك بكەن , سەعدى ئەخەنە شوێنى عومەرى سیدى على , بە داخەوە ئەو مەعدەنە پیسە ئەخەنە شوێنى ئەم پیاوە تێكۆشەرە , كەسى دووەم عارف ڕوشدیە ,بۆ شوێنى جەلال جەوهەر ئاخر مەكتەبى سیاسیەك عارف ڕوشدى تیا بێت ئەبێت چ مەكتەبى سیاسیەك بێت , ئاخر ئەم عارفە كێ ئەیناسێ و چ كارەیە ,لەوەتى هەیە بێجگە لە مل كەچى و نۆكەرایەتى بۆ تاڵەبانى چى ترى كردوە ئەو تەنانەت خێرى بۆ یەكێتى نیە , لە هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاكاندا ژن و حیمایەكانى خۆى دەنگیان بۆ پارتى دا , كەسێك لە مستەواى سەركردایەتى دا بێت نەتوانێ ژنەكەى بهێنێتە سەر ئەو قەناعەتەى دەنگ بۆ حیزبەكەى بدەن كەچى بۆ شوێنى شیاو ترین كەسى ناو مەكتەبى سیاسى دابنێیت , ئاخر چ ئەقڵێك بێجگە لەم مەكتەبى سیاسیە قبوڵى دەكات سەعدى خاوەن فایل بۆ شوێنى كاك عومەرو عارف روشدى بۆ شوێنى كاك جەلال دابنرێ , چۆن پارتى بۆ كەركوك نەجات حەسەنى كۆنە (هینى) دانا وا تاڵەبانیش سەعدى و عارف دادەنێ , ئەبێت هەبێت لەم مەكتەبى سیاسیەى تاڵەبانى گێژ ترو بێ مستەوا تر , خۆش مەكتەبى سیاسى ئیتر بۆتە مەتحەفى پیاوە پیرو نەخۆش و كەم ئەقڵەكان , هەر چەندە ئەمان بەس بەڵێیان لە سەرە بەرامبەر تاڵەبانى و ئێستا ئەم یەكێتى و مەكتەبى سیاسیە واى لێ هاتوە عومەر مورتاحى دزو گەندەڵیش بەهەموو شتە قۆِڕانەوەى كە هەیبوو پێیان ڕازى نیە , ئاخر زۆرە عومەر فەتاح بە یەكێتى و مەكتەبى سیاسى ڕازى نەبێت , ئیتر ئەمە ئەگەر خوێندنەوەیەكى باشت بۆى هەبێت باش تێ دەگەین كە ئیتر ئەم مەكتەب سیاسیەى مامە پیرە پیاوى خەڵەفاو هیچ نین و كارتۆنین , چۆن جاران سەدام و بنەماڵەكەى و كوڕو كچ و ژنەكەى كام وەزیرو سەركردایەتى بەعس بیان ویستایە بەر شەقیان ئەدا وا ئێستا یەكێتى و مەكتەب سیاسیەكەى مامەش وایە , ئیتر دەركەوت كە بەڕاستى تاڵەبانى پیلانێكى گڵاو دژى سلێمانى و كەركوك پیادە كات و چەندى بۆى بكرێ خەڵكى ئەم شارانە لە خۆى دوور ئەخاتەوە , كەواتە با ئێمەش وەكو كوردانى ئەم دوو شارە یەكێتى و مەكتەب سیاسیەكەى تاڵەبانى لە خۆمان دور بخەینەوە و بێ بەریان كەین لە خۆمان و وسڵى یەكێتیى بونمان دەركەین , ئەبێت ڕاپەڕین بەردەوام بێت ,



(دەنگدراوە: 0)