کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سیداد برای مه‌سعودی ته‌زویرچی لە فرگەى ڕۆما 4 كاتژمێر ڕاگیرا!

Wednesday, 17/03/2010, 12:00


گرنگ
رۆژى 15 ئادارى 2010 لە كاتێكدا سیداد بارزانى برایى مەسعودى تەزویرچى لە فڕگەى هەولێرەوە بە بڕى 25000000 ملێۆن دۆلارەوە بەرەو وڵاتى ئیتاڵیا بەڕێكەوتووە، تا لە كڕینى گەورەترین هۆتێلى 5 ئەستێرە بە كاری بهێنێت و، لە ڕووى یاسایى نێودەوڵەتیەوە ناگونجێت، پارە بە فڕۆكە هەناردەى وڵاتان بكرێت، بەڵكو دەبێ بە پێى یاسایى بانكى و حسابى بە شێوازى (حەواڵە) و ئێڵسى بنردێرێت!
ئەمەو بە گەیشتنى سیداد بارزانى بۆ فڕگەى ڕۆما پایتەختى ئیتاڵیا لەلایەن پیاوانى ئاسایش و پۆلیس و كاربە دەستانى ئەمنیەتى فڕگەى ڕۆما بۆ ماوەى 4 كاتژمێر ڕاگیراوەودەست بەسەر هەموو ئەو مەلاین دۆلارانەدا گیراوە، كە سیدادى كوڕى مەلا و براى مەسعودى تەزویرچى لە داهاتى خەڵكى كوردستانى دزیوە!
دواتر نوێنەرى حكومەتى هەرێم كە ناوى(ڕێزانى كەمال بەگ) ناسراوە هەموو تواناكانى خستۆتە گەڕ بۆ ئازادکردنی سیدادى گەورە دزو گەندەڵ و مافیاكەى بنەماڵەو بەرپرسى مەكتەبى سەرۆكە تەزویرچیەكە !!
سیداد لە هەولێر خاوەنى گەورەترین كۆمپانیە بەناوى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست و، كە تایبەتە بە هێنانى هەموو جۆرە تایەو مەوادى سەیارەى بیانى و بۆ ئەم مەبەستە گەورەترین كۆگا(مەخزەنى) لە هەولێر هەیەو زیاتر لە 8000 مەتر دووجایه‌ زەوى لە سەر شەقامى 60 مەترى هەولێر كڕیوەو خاوەنى كارگەى دروست كردنى ڕۆن و گریسى هەموو جۆرە سەیارەیەكەو ماركەى كۆمپانیا بیانیەكانى دزیوەو بەكارى دەهێنێت و، شوێنى ئەو كارگەیە لەسەر ڕێگاى هەولێر كەسنەزانەو زیاتر لە 100 كرێكارى یەزیدى كارى تیا دەكات!.
ده‌بێ بووترێت گومانێکی زۆر هه‌یه‌ له‌سه‌ر چۆنیه‌تی کردنی ریزان به‌ نوێنه‌ری به‌ناو حکومه‌تی هه‌رێم له‌ ئیتاڵیا.
تکایه‌ هه‌رکه‌سێک به‌ڵگه‌یه‌کی لایه‌ ده‌رهه‌ق به‌ چۆنیه‌تی وه‌رگرتنی ئه‌وپۆسته‌ له‌سه‌ر حسابی گیرفانی خه‌ڵکی کوردستان و به‌رگریکردنی له‌ گه‌وره‌ترین بنه‌ماڵه‌ی مافیا با بۆ سه‌کۆی بوێری کوردستانپۆست بنێرێت.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە