چاوەکانی پەرواز و 30 هاولاتی کوێربوی ئەڤانستین..
Friday, 31/05/2013, 12:00
لەو بابەتەدا هەلوێستی خۆم لەسەر پەرواز داوە بۆیە نامەوی دوبارەی بکەمەوە
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=c30e33ba بەلام ئەوەی دەمەوێ هەلوێستەی لەسەر بکەم . سەیر کەن چۆن خەلکی هەژار و هاولاتی ئاسایی ، هیچ لایەن و نوخبەی ڕۆشنبیر ورۆژنامەنوسانێک ، لەگەل خەم و ئازارەکانیان نیە بە بەتەنیا جێیان دەهێلن . ئاخر زۆرینەی پارتەکان بەپێی هەوالی ئایدیەلۆجی نەوەک بەرنامەیەیی هەڵویست نارازیبون دەردەبڕن بەنمونە
١/کۆمنستەکان بە گوتاری مەلایەک حەماوەی سیاسیان هەلدەستی و جاری کەمپین دەدەن ، بۆیە زۆرینەی کارەکانیان کەمپینە دژی مەلاکان .
٢/ پکک لەباشورن ، بەڵام ئەوان تێکەل بەبارودۆخی بەگشتی و ئازارەکانی ئەو بەشە نابن ،بەتایبەتی کە ئازاری دەسەلات بدات ،تەنیا خەریکی بارودۆخی باکور و ئازادی ئۆجەلانن !؟ بۆیە سەدان تاوانی هاوشیوەی وەک تیرۆر و زیندانی سیاسی و رۆژنامەنوسان فرۆشینی خاکی کوردستان ، ببودجە .... دەرهێنانی چاوی خەلک هەرگیز قورسایی خەباتی جەماوەری و راگەیاندنیان ناخەنە سەری .
٣. ئیسلامیەکان لەئەورپا ومەشرقی عەرەبی و ئەمریکاوە یەک کەس کاریکاتێر لەسەر پەیامبەری موسلمان و سوکایەتی بەلاپەرەیەکی قورئان بکات ، ١٠ هەزار کەست لەناو پایتەختی ترس و تۆقاندا بۆکۆدەکەنەوە بەلام سەدان سوکایەتی بە خاک و نەتەوە و هاولاتیانی ئەم هەرێمە بکری خۆپیشاندان ناکەن .
٤/ رۆژنامەنوسان زۆرینەی نارەزایەتیەکانیان دژبە پێشێلی مافی رۆژنامەنوسانە .
٥/ پارتیەکان بەقسە ورەخنە گرتن لەبنەمالەی بارزانی هەلدەچن .
من نالێم مرڤ گرنگی بەوانە نەدات مافێکی رەوای خۆیەتی بەلام یەکەمین هەنگاوی خەبات دەبێ لەروانگەی مافی خەلکەوە سەرچاوە بگرێ نەوەک ئایدیەلۆجیا و هاورێیاتی و حزب ، بەلام ئایا ئەوەی لەکرداری هەموو حزب و نوسەران دەیبینین ! بێگومان نەخێر . هەریەکە بەپێی میزاج و هاوڕییاتی و سۆزداریەوە سەیرو رەفتار دەکات ، گەرنا جاودەرهینان ٧ هاولاتی مەدەنی و ٣٠ هاولاتی لەکوێربون هی ئەوەنەبوو بەلایەنی کەم بەئاستی پێگوتنی قسەی مەلایەک کەمپین و تورە بین، بەتایبەتی کەسەیری ئەو سوپایە ناڕازیەی فەیسبوک و مالپەر وسەرتێڤیکان دەکەی کەهەموی فێرە ئەو دیاردە قێززەوەنە بوە ، رەخنەدەگرێ ، بێ ئەوەی کردار بۆ وتەی دێرێکی بەسودی خۆی بکات .
ئەمە جگە لەو مینبەرانەی دەسەلات بە سیبەر و گەرمایەوە ، داکۆکی و پاساوی بۆدەهێنەوە بەنمونە مالپەرێکی وەک روداو زۆر بەزیرەکانە دەلێ ٨٨ دکتۆری جیهانی دەلی دەرزی ئاڤاستین ئاسایە بۆ جاو بەکار بێ ، بەلام باسی ئەوەناکات کەڕیژەی ئەو دەرزیە چەند بێ و کێ بەرپرسی پلەیەکی ئەو تاوانەگەورەیە کە ٣٠ هاولاتی ئەم نیشتمانەی کوێر کردوە ؟
http://rudaw.net/sorani/sa7a/23052013?keyword=ئەڤاستین لەهەموو ئەوانە گالتە جارتر ، دەسەلات لەڕیگای هەندێ مەلاوە ، ماوە ماوە مەلایەک دێننی ، قسەی ناشیرینی سیاسی و کۆمەلایەتی دەکات زۆرێک لەدەنگە چەپ و رۆشبیرەکان خەریکی کەمپین و نارەزایەتی دەربرین دەکات ، بۆیە بیان بینن ، هەموومانگێ ئەو فلیمە هیندیە دوبارە دەبێتەوە ،دەمی ئەو دەبەسترێتەوە یەکێکی تر دەستی پێ دەکاتەوە بی ئەوەی بپرسن ،ئەرێ بۆچ مەلاکان وادەکەن !؟ چارەسەری ئەم بەڵایانە چیە ؟ ئایا ئەوە ژینگەی سیاسی نیە بۆیان دابین کراوە بەوانەی بەفیت و یا ن بەو عەقلیەتەوە ئەو کارە دەکەن ؟ ئاخر بەەشێکی گرنگی ئەو کەش و هەوایە سیاسی و دەربرینە ناشیرن و دژە ئازادیانە ، دەسەلات بۆی دابین کردون ، لەبێزاری خەلک و ناعەدالەتی کۆمەلایەتی و لاوازی هەستی نەتەوەیی و پشتگیریکردن لەکەش و هەوای کۆنەپەرستی و خزمەت نەکردنی خەلک بەبیری پێشکەوتوخوازی . بەواتای کۆمەلگایان بۆ لەبارکردوە گوێیان لێ بگرێ .....
لەنوێترین ئەلقەی ئەو مەلایانە مەلا مەسعودە یەک قسەی قیزەوەنی لەسەر پەروازی هونەرمەند کردوە لەبەرامبەری چەندین کەمپینی دژی رێکخراوە . بەلام بۆ ٣٠ هاولاتی هەولیر جاوەکانیان کوێر و دەرهێنراوە ، کەسێ نیە نارەزایەتیەکی مەیدانیان بۆ ئەنجام بدات !؟ باشە ئەو هاولاتیانەش ئەرکی جەپ و مرۆڤ دۆستەکان نیە لەخەمیان بن ؟ لەکاتێکدا ئەمە تاوانیکە لەئاستی تاوانە گەورەکان ؟ باشە وتەی ئەو مەلایە ، مەترسیداترە یان دەرهێنانی چاوی ٧ هاولاتی هەژاری ئەم گەلە .؟ ئەمە دەربری و هەلسەنگاندنی ئاستی ڕۆشنبیری و سۆزداری هەموان دەردەخات ..گەرنا وەک هاورییەک لەپیەجەکم نوسیویەتی مەگەر ، چاو دڵی ساخی ، پەرواز ، بۆدەبێ لەجاوی ٣٠ هاولاتی مەدەنی ئەم نیشتمانە جوانتر و گرنگتربێ ؟
ئیمە پیویستمان بەدەنگ و رەنگانێکی ڕۆشنبیرو جەپە ، کەبەپێی هەست و جوانی کەسێتیەکە و سۆزداریەوە وە رەخنە و نارەزایەتی دەرنەبڕێ؟ چونکە ئەوانە دەچێتە خانەی هەلجونەوە نەوەک راستگۆییەوە.
ئیمە پیویستمان بەدەنگو رەنگێکی سیاسی و ڕۆشنبیری ئۆپزسیۆن و راستگۆ هەیە ، هەر قسە نەکات کرادری مەیدانی وپراکتیکی لەگەڵ بێ ، کۆتایی بەزۆرگوتن و هات و هاوار بهینن ، وەرن مەیدان و شەقام بچولێنەوە سەنگەر لەو مافیایە سیاسیانە بگرین تابەیەکجاری چاوی هەموو کورد دەرنەهاتوە؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست