دیوه دزێو و قێزه‌ونه‌که‌ی هه‌ڵبژاردن و دیموکراسی (به‌شی یه‌که‌م)
Saturday, 13/03/2010, 12:00
ئه‌سه‌دوڵای عه‌له‌م وه‌زیری ده‌رباری شای ئێران له یاداشته‌کانی خۆیدا ده‌نووسێ: کاتێک ماکفیلهر(سه‌رمایه‌دارێکی ئه‌مه‌ریکیه) باسی ڕه‌وشی به‌سه‌رۆک بون له ئه‌مه‌ریکای بۆ باسکردم،من گووتم مادام سه‌رۆکایه‌تی هێنده ئاسانه بۆ ئێوه، بۆ خۆتان نابنبهسهرۆک؟
عه‌له‌م نوسیویهماکفیلهر: ئاقڵ ئێمه خۆمان نابین به‌سه‌رۆک ئێمه چه‌ته‌کانی خۆمان ده‌که‌ین به‌سه‌رۆک.
سه‌رۆک شالیاری هۆڵه‌ندای دیموکراسی له چاوپیکه‌وتنی تهلهفزێنیدا گووتی: باوه‌ڕ بکه‌ن من ئاگادارنیم، که چۆن هۆڵه‌ندا پشگیری جه‌نگی کردوه دژ به عێراق.
بوڵه‌ند ئه‌جه‌ویدی سه‌رۆک شالیاری تورکییای فاشی دوای 3 مانگ ئه‌ڵێ: هێشتا نازانین بۆ ئه‌مریکا عه‌بدولا ئۆجه‌لانیان ته‌سلیم به ئێمه کرد!
کاتێک سی ئای ئه‌ی و ئێم پی5 و موساد له هۆتێل شیراتۆنی مێنشن له‌گه‌ڵ بهعسهیهکان به 10 پێشکودهتاکهی دژی به عه‌بدولکه‌ریم قاسم،به‌عسیه‌کان خۆیان ئه‌ڵێن: هیچمان ده‌رباره‌ی شیوعیه‌کان نه‌ده‌زانی ئه‌وه موساد بوو، ڕێنمایی کردن که بچن جه‌لال ئه‌وقاتی وه‌زیری فڕۆکه‌ی جه‌نگی عێراق، که شیوعیه بکوژن، به واتایه‌کی دیکه به‌عسیه‌کان هیچیان نه‌ده‌زانی، سه‌رجه‌م پیلانه‌که له لایه‌ن موساده‌وه به‌ڕێوه چوو،لۆمۆندی فه‌ڕه‌نسی 10 ڕۆژ پێش کۆده‌تاکه‌ی دژ به عه‌بدولکه‌ریم قاسم. هه‌روه‌ها خودی مشعان جبوری دان به‌وه‌دا ده‌نێت و ئه‌ڵێ: ئێمه به قه‌تاری موساد گه‌یشتینه ده‌سه‌ڵات.
مه‌به‌ست له‌و کۆمه‌ڵه باسوخواسانه، ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که هه‌ڵبژرادن به‌و شێوه نیه، که به ڕواڵه‌ت ده‌یبنن، به‌ڵکوو ئه‌وه‌ی که به‌ڕواڵه‌ت ده‌یبینیت، ته‌نها دێوجامهیهکی ڕاو و شکاری چاوبه‌ستنه.
چونکه‌به پێی هه‌موو پێوه‌ره ئه‌مه‌ریکیه‌کان جۆرج بۆشی کوڕ، گه‌مژه‌ترین و کاڵفامترین سه‌رکرده‌ی ئه‌مه‌ریکیه بوو.
هه‌ڵبژرادن له ژینگه‌یه‌که‌وه بۆ ژینگه‌یه‌کی دیکه جیاوازه، بۆ نموونه ڕۆڵی ئاین نه‌ماوه له ووڵاتانی ئه‌وروپا ،ئه‌مه‌ریکا، که‌نه‌دا، ئوسترالیا، جاپان، چین، وڵاتانی ڕوسیای پێشوو، چونکه ئه‌و ووڵاته‌ی ناوبران زۆرینه‌یان ووڵاتی پیشه‌سازین، کۆمه‌ڵگای کرێکارین، که کۆماڵگاش کرێکاری بوو، ئۆتۆماتیکی دین ڕۆڵی تێداناگێڕێ.
بانگه‌شه‌کانی هه‌ڵبژاردن له ووڵاتانی ئه‌وروپی بریتیه له که‌مکردنه‌وه‌ی مزه یا به‌رزکردنه‌وه‌ی مزه(زه‌ریبه)، یا کارئاسانی بۆ په‌یداکردنی زه‌مینه‌ی کاری زیاتر، یابهرزو نزمی بیمه‌ی تامین سسحی، ئه‌مانه‌ن، بانگه‌شه‌کانی هه‌ڵبژرادن له جیهانی پێشکه‌وتوو، نه‌ک پڕوپاگه‌ندی ئاینی و نه‌ته‌وایه‌تی. چونکه گه‌وره‌ترین بابه‌تێک له کۆمه‌ڵگای پیشه‌سازیدا بریتیه له کار بازاڕی کار.
له‌کۆمه‌ڵگای کرێکاریدا وه‌ک ئه‌وروپی ئه‌مه‌ریکی ژیان بریتیه، له گه‌یشتنه سه‌ر کار‌و گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵه‌وه، له دووشه‌مه‌وه تا هه‌ینی، ئه‌مه دوباره‌و سێباره هه‌زارباره ده‌بێته‌وه، تا کۆیای مانگی6، چونکه مانگی 7 به‌گشتی مانگی پشووه.
ئه‌گه‌ر مرۆڤ کرێکاری ناو کارخانه‌یه‌ک بێت، یاخود کارمه‌ند یا مووچه‌خۆرێکی نوسینهگهیهک هه‌ر هه‌مویان تا ده‌گاته پۆلیس و دوکتۆر‌و مامۆستایه‌کیش بێت، ده‌بێت ڕۆژانه 8 کاتژمێر له‌ناو قوتابخانه‌که‌ی یا نوسینگه‌که‌ی یا کارخهنهکهیدا بێت، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی که‌می که‌م دوو کاتژێری ده‌وێت له ماڵه‌وه تا جێگای سه‌رکاره‌که‌ی، پاشان گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵه‌وه، واتا مرۆڤ11 کاتژمێر له نێوان ماڵه‌وه‌و تا سه‌رکارو گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ماڵه‌وه لێ ده‌ڕوات.
که گه‌یشتیشه ماڵه‌وه، که‌می که‌م نان دروستکردن، قاپ قاجاخ شۆردن 1،5 تا 2 کاتژمێری پێویسته، ئاشکراشه که 8 کاتژمێرمان پێویسته بۆ نوستن، ئه‌گه‌ر 8 کاژمێر نهنوین، بۆ سبه‌ی ناتوانین کاره‌بکه‌ین.
که‌واته 3 تا4 کاتژمێرێک هه‌یه بۆ خه‌ڵک له کۆمه‌ڵگای کرێکاریدا، بۆیه سه‌رجه‌م گه‌لانی نێو سیستێمی کرێکاری داد‌و بێدادیانه له‌ده‌ست سیستێم، به‌پێی ئاماروو لێکۆڵینه‌وه‌کانی له هه‌ر 5که‌س 4که‌سیان تووشی ماخۆلان بوه، ئه‌مه جگه له‌ده‌یان نه‌خۆشی ده‌رونی و فیزیکی، هه‌روه‌ها گۆشه‌گیری، نه‌مانی ووزه‌و توانای ئه‌نجامدانی نورمه کۆمڵایهتیهکان، نه‌مانی سۆز‌و خۆشه‌ویستی ته‌نانه‌ت بۆ که‌س و کار‌و ته‌نانه‌ت جگه‌ر گۆشه‌کانی خۆیان، پچڕانی په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان، به ئاستێک که برا، برای خۆی ناناسێته‌وه، خوشک برا سۆزیان بۆیه‌ک نامێنێت.
بۆ نموونه له هویکسڤارنا له‌شاری یۆنشۆپینگ له کارخانه‌ی ئهلیکرۆلوکس کارم ده‌کرد، له‌گه‌ڵ خانمێک به‌ناوی ترێسا به‌یه‌ک پاس هاتو چۆمان ده‌کردو له یه‌ک جێگاشدا کارمان ده‌کرد، له‌سه‌ره‌تای یهکترناسینمانهوه، نزیکه‌ی 3 هه‌فته له‌کاتی گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵه‌وه، کاتێک پاسه‌که‌مان به‌لای زنجیره خانویه‌کدا، تێده‌په‌ڕی، بێئاگایانه، هه‌موو جار گووتی: ئه‌و خانوه سپیه ده‌بینی، ئه‌ها ئه‌وه‌ی ناوه‌ڕاست، دایکم له‌وێ ده‌ژی. جار له‌دوای جار، تا بێزاری کردم و ناچار گووتم: تێناگه‌م ڕه‌نگه ئه‌مه 1000 مین جار بێت، تۆ ئه‌و خانوه‌ی دایکتم پیشان ده‌ده‌یت، بۆ؟
گوتی: وه‌ڵا زۆر بیری ده‌که‌م، 5 ساڵه نه‌مدیوه!
پاش دووساڵ و نیو زانرا که ئافره‌تێک، مردوه، له هێلسنکی پایته‌ختی فینلاند، که‌بوو بوو به مۆمیا! ئیتر کورد واته‌نی خۆت قه‌زاوه‌ت بکه، له‌دوای 2،5 ساڵ که‌س هه‌ست نه‌کات که که‌سێک مردوه. رۆژنامه‌ی ڤاسهبلادت،27 جه‌نیوه‌ری 2010. ئه‌رێ له‌و دووساڵنیوهدا، ناسایاوێکی نه‌بوو،دواوی قه‌رزی لێبکات، گوڵێکی بۆ به‌رێت، ئه‌ی بۆ یه‌کێک له دراوسێکانی بیریان له‌وه نه‌کرده‌وه، که که‌سێک لێره ده‌ژی، پێس ئه‌وه‌ی کارمه‌ندێک به بۆچوون بزانێت، که‌که‌سێک لێره مردوه.
http://www.vasabladet.fi/Story/?linkID=101017له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا، خێڵ و خزمایه‌تی هیچ ڕۆڵێکیان نیه، له کۆمه‌ڵگای کرێکاریدا،چونکه زۆر ده‌مێکه، نۆرمی و کاریگه‌ی خێڵه‌کایه‌تی ڕهویوهتهوهو ڕۆڵیان گووم بوه، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانیش نه‌ماوون، هه‌روه‌ک گوتمان برا برای خۆی ناناسێت، باوک کوڕ‌و کچی خۆی ناناسێته‌وه.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا، چاره‌سه‌ر هه‌یه، بۆ نموونه پارتی چه‌په‌کانی سویدی، به‌رنامه‌ی هه‌یه، که ده‌توانێت چاره‌ی کێشه‌کانی کرێکاران بکات.
http://www.vansterpartiet.seبه‌کورتی هه‌روه‌ک گوتمان، کێشه‌ی سه‌ره‌کی کرێکار له کۆمه‌ڵگای کرێکاریدا، کێشه‌ی کاته، بۆیه تووشی سه‌دان کێشه‌ی ده‌رونی فیزیکی بوه، چه‌په‌کان له به‌رنامه‌یاندا که 8 کاتژمێر بگۆڕن بۆ 6 کاتژمێر، به هه‌مان مووچه‌ی 8 کاتژمێری، به‌هه‌مان سیستێمێکی که پێشتر ڕه‌چاوکراوه، ئیتر له یاسای کار‌و، نه‌خۆشی و کاره‌کانی دیکه، که‌چی هه‌میشه ئه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران که ساڵه‌هایه بوونه‌ته هۆی دروست بوونی ئه‌و کێشانه‌ی که‌له‌وه‌و پێش باسمان کرد، بۆ نموونه هه‌میشه یا سوسیال دیموکرات، یا مۆدێراته‌کان هه‌ڵبژاردن ده‌به‌نه‌وه.
هه‌رچه‌ند له ووڵاتێکی وه‌کوو سوید، هیچ جۆره سانسۆرێک نیه، له له سانسۆری ڕۆژهه‌ڵاتی بچیت، به‌گشتی مه‌دیا به هه‌موو شێوازیهکهیهوه ئازاده، ئیتر هه‌ر له ڕۆژنامه و گۆڤاره‌کان. تێ‌ڤی، ماڵپه‌ڕی ئینته‌رنێتی، بۆ نموونه چه‌په‌کانیش له تێ‌ڤی ده‌وله‌ته‌وه ده‌توانن، به‌رنامه‌کانیان بۆ خه‌ڵک به‌یان بکه‌ن.
به‌ڵام مه‌دییای چه‌واشه‌کارانه هه‌یه، بۆ نموونه، ده‌بینن که‌له ڕۆنامهیهکی به‌ربڵاو که گه‌وره‌ترین ڕۆژنامه‌که "ئافتۆنبلادت"ه له لاپه‌ڕه‌ی یهکهمداوێنهیهکهی گه‌وره‌ی شازاده به جلی ئاڵوواڵاوه بڵاو ده‌کاته‌وه، یا ئه‌وه‌تا گه‌وره‌ترین هه‌واڵیان ئه‌وه‌یه، "ئه‌ره‌وه‌ڵا شازازادهکهمانیان ماچ کرد" یان شا گه‌یشه‌ته دهشهکانی چین بۆ ڕاو شکار، "هیلتۆن پاریس" حه‌ز ده‌کات له‌دواوه سێکس بکات، یا مایکڵ جا‌کسۆن هات، ئه‌ره‌وه‌ڵا ئه‌ها مایکڵ جا‌کسۆن گه‌یشته پاریس.
یا نموونه‌یه‌کی زیندووڕۆژنامهی ئافتۆنبلادهتی ڕۆژی 6 فێبری وه‌ری 2010 له لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌م به وێنه‌یه‌کی گه‌وره‌وه نوسیویه له‌زمانی خانمێکی سویدی، که پیاوه‌که‌ی خیانه‌تی لێکردوه، سێکسی کردوه له‌گه‌ڵ خوشکه‌که‌ی خۆیدا. پاشان ده‌یهێنن و ده‌یبه‌ن، یاساناسی ڕۆژنامای ناوبراو ده‌نووسێ، که که‌می که‌م ئه‌و خوشکبرایه،ده‌بێت ساڵێک زیندانیکرابێت. به‌ڵام یه‌کێک له ده‌روناسه‌کان هه‌مان ڕۆژنامه ده‌نوسێت، نا ئه‌وانه کێشه‌یان هه‌یه، ده‌بێت یارمه‌تیان بدرێت، ئیتر وه‌ره ئه‌م که‌ره له‌م قوڕاوه ده‌ربهێنه!
به کورتی به‌م کۆمه‌له نووانسیانه، خه‌ڵک له خشته ده‌به‌ن، شازاده ماچکرا یا نه‌کرا، که‌ی کێشه‌ی ئه‌و کرێکاره چاره ده‌کات، که که‌ڕوکاس بوه، له‌نێو ئامێر‌و هاڕه‌و هاژه‌ی ماشێنه‌کاندا، ئه‌وه که‌ی بابه‌ته خه‌ڵک ئاگاداری بێت، نزیکه‌ی 2000 ڕۆژنامه‌و گۆڤار ڕۆژانه هه‌فتانه بڵاو ده‌بێته‌وه که زۆرینه‌یان له‌و جۆره نوسینه بێ‌واتا بڵاو ده‌که‌نه‌وه، جگه‌له‌وه‌ش گۆڤاری گرانبه‌ها هه‌یه که زۆرینه‌یان وێنه‌ی گه‌وره‌ی ڕنگاو ڕه‌نگی گۆرانیبێژوو ئهکهتهرهکانه، که بایی سوتوه جگه‌ره‌یه‌ک سوودی بۆ کۆمه‌ڵگا نیه، جگه له‌زیان گه‌یاندن به کۆمه‌ڵگاو چه‌واشه‌کردنی کۆمه‌ڵگا.
زۆرینه‌مان شه‌لم کوێرم، بهربوینهته سه‌روخواری نه‌ته‌وه‌که‌مان به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕه‌چاوی، نه‌خوێنده‌واری، ههژایبیرو نه‌گه‌به‌تی گه‌له ستهمدهیدهکهمان ڕه‌چاو بکه‌ین، ده‌یهێنن ده‌یبه‌ین، پاره، پۆڵ، تمه‌نیان کرۆته دههۆڵیک، که گوایا ئه‌وه گه‌لی کورده، شێت وهاری پوڵ بێت.
کاتێک چارلس داروین کتێبه به به‌ناوبانگه‌که‌ی"ڕیشه‌ی ڕه‌گه‌زه‌کان" ی بڵاو کرده‌وه، فیۆداڵه‌کان، سامانداره‌کان گوتیان، خۆزگه ئه‌وه‌ی دراوین نوسیویه ڕاست نه‌بێت، ئه‌گه‌ریش ڕاسته مه‌هێڵن خه‌ڵک پێی بزانێت.
باسمانکرد، که تاکی کورد زرۆن که به‌ئاواته‌وه‌ن ده‌ستی شێخێک ماچ بکه‌ن، هێشتا لای زۆرێکمان ده‌ستی شێخ ماچکردن، له ئاگری دۆزه‌خ ده‌یان پارێزێت، ئه‌مه له‌کاتێکدا هێنده توانای ئه‌وه‌ی نیه که بیر بکاته‌وه، ئایا من چیم کردوه، تا خوا به‌ئاگری دۆزه‌خ بم سوتێنێت؟
به‌چای خۆت ببینه که چۆن شێخی که‌س نه‌زان ڕازی نابێت که دووجار یه‌کێک له ده‌روێشه‌کان شێخ، پێڵاوه‌کانی شێخ دووجار ماچ بکات، ببینه به چاوی خۆت، که ئه‌و شێخه جانه‌وه‌ره چۆن ده‌کێشێت به‌ده‌می ده‌روێشێکی خۆیدا، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌وڵێداوه دووجار که‌وشه‌کانی شێخ ماچ بکات!
http://www.youtube.com/watch?v=S4GhkahZrdIلێره‌دا ده‌پرسین، ئایا شێخی که‌س نه‌زان له سوید ڕۆڵی هه‌یه، یا شێخی که‌سنه‌زان ده‌توانێت له سوید بژی. ئه‌ی ئه‌گه‌ر وه‌ڵام نایه، ئه‌ی بۆ ده‌نگ ناده‌ن به ئاوات ئامانجی خۆیان، که که‌مکردنه‌وه‌ی 2 کاتژمێر کۆیله یه‌تیه؟
باشه جیاوازی ئه‌م شێخه ساخته‌چیه جانه‌وه‌ره له‌گه‌ڵ شێرکۆ بێکه‌س چیه، له کاتێکدا ئاگاداره که تاڵه‌بانی و به‌رزانی وه‌ک گورگ به‌ربونه گیانی کوردی نه‌گبه‌ت که به هه‌زاران دوژمنی وه‌حشی و دڕنده ده‌وره‌دراوه؟
کۆمه‌ڵگای کوردهواریامان جگه له دوژمنه سه‌رسه‌خته ناوخۆییه‌کان، که هه‌زاران که‌ڕه‌ت ئه‌م نه‌ته‌وه‌ی کورده‌یان دوچاری کۆمه‌ڵکوژی، ژاربارانی کیمیاوی، ئه‌نفال و سه‌رگه‌ردانی کردوه‌و، ڕه‌نگه زێده‌ڕۆی نه‌بێت کاتێک بڵێم هێنده‌ی دوژمن زیانیان به کورد‌و کوردستان گه‌یاندوه.
مرۆڤی ووشیار و ویژدانزیندوو به‌و ئاسته تێگه‌یشتوه که 40 ساڵی ڕابردوو مه‌لای و جه‌لالی گه‌نجی کوردیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆۆیان به‌کوشتنداوه.
پاش ئه‌وه‌ش مه‌لا جانه‌وه‌ره‌کانی ئێران بۆ ئه‌و ناوچه‌ی پارتی تێیدا باڵاده‌سته ده‌مپایه‌ی(نه‌عل) ی سه‌وز و بۆ ئه‌و ناچه‌ی یه‌کێتی تێیدا بالا ده‌سته ده‌مپایه‌ی زه‌ردی بڵاو ده‌کرده‌وه.
تورکیا، تائێستاش ڕێگه‌نادات که‌کورد به‌زمانی زگماکی خۆی بخوێنێت، تورکیا تا ئێستاش ئه‌ڵێ: ئه‌گه‌ر کورد قه‌واره‌ی سیاسی خۆی له ئاسمان دروست بکات، ئێمه دیڕوخێنن.
تانسۆچیللهری سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی تورکیا، له‌پێشچاوی ئاپۆڕيی خه‌ڵکی تونجه‌لی، له وه‌ڵامی خه‌ڵکه‌که‌دا که با ته‌یاره‌کانی تورکیا ده‌ست هه‌ڵبگرن له بۆمبابارانکردنی گوندیه‌کان چێللهر گوتی: ئه‌وه فڕۆکه‌ی ئێمه نین، ئه‌و فڕۆکانه فڕۆکه‌ی په‌که‌که‌ن.
تورکییای ئاگر و ئاسن که سه‌رتاو کۆتای پره له په‌روه‌رده‌ی وه‌حشیگه‌ری، که سه‌دان ساڵه تورکی نه‌گبه‌تیان وا په‌روه‌رده کردوه، که هه‌موو جیهان ،موڵکی ئه‌وانه کورد خه‌ریکه پیرۆزه‌کانی تورک ژێرپێده‌خات. سیستێمێک که سه‌رجه‌م فێرگه‌کانی پڕبوون له دژایه‌تی نامرۆڤانه.
به‌ڵام ئێستا خودی تورکه‌کان له ئازاردان و چه‌رمه‌سه‌ری کاولکردن و خوێنڕشتنی کوردان بێزار بوون، ده‌بینن ڕۆژنامه‌کان ئه‌ڵێن به‌س چه‌وسانه‌وه،
هه‌روه‌ک بروسک سیخوره کهرکوکیهکهی که 14ساڵ سیخوڕی تورکیا بوو ئه‌ڵێ: ئیتر بێزار بوین له ئه‌شکه‌نجه و پارچهپارجهکردنی مرۆڤی کورد، بۆیه داوایان له ئه‌مریکا کردوه که ڕێگایه‌کی دیکه بدۆزنه‌وه، تا لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خه‌ڵکدا پێبکه‌ن. چونکه ئه‌شکه‌نجه‌کان هێنده نامرۆڤانه بوه، جاری وا هه‌بوه به سێ چوار ڕۆژ ،خۆیان نه‌یان توانیوه بخه‌ون.
به‌ڕاستی کارێکی هه‌روا سانا نیه، پاش 80 ساڵ په‌روه‌رده‌ی فاشیانه ، ئێستا بڵێ به‌سه ئه‌شکه‌نجه‌ی کورد بده‌ن، ده‌بێت ئێمه دان به ڕاستی بنێن، که به وه‌حشیانه‌ترین شێوه، ئازاری نه‌ته‌وه‌ی کوردمانداوه، ئیتر به‌سه.
http://www.internethaber.comدوای ئه‌و هه‌موو کاره‌ساته‌ی هاوپه‌یمانی کوردستان به‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه و ههلهبجهییهکانیان هێنا، ده‌بوو، خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه تاقه ده‌نگیان نه‌دایه به هاوپه‌یمانی کوردستان، چونکه هه‌موومان ئاگاداری ئازاد کردنی "تاریق ڕه‌مه‌زان"نین ئه‌و فڕۆکه‌وانه‌که‌ی که هه‌ڵه‌بجه‌ی ژارباران کرد.........هتد.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست