کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


زەحمەتكێشان لەبەردەم ئینشیقاقێكی تردا

Thursday, 07/11/2013, 12:00

1134 بینراوە




حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان وەك حزبێكی خاوەن مێژووی خەبات و تێكۆشان، لەسەرجەم وێستگەكانی خەباتیدا هەڵوێستی شۆرشگێرانەو نیشتیمانیانەی خۆی هەبووەو خاوەنی قسەو گوتاری تایبەتی خۆی بوە. بەلأَم بەداخەوە ئەمرۆ بەهۆی باڵادەست بونی ئەو مەكتەب سیاسیە ئینتیهازیەی جڵەوی حزبی زەحمەتكێشانی لەدەستە و هەربەتەنها بیر لە خۆیان و بەرژەوەندیە شخسیەكانیان دەكەنەوە و بەم هۆیەوە بونەتە ئەڵقە لە گوێی دەسەڵات لە بەرامبەر ئەوەی پلەو پایە بۆخۆیان دابین بكەن و خۆیان پێدەوڵەمەند بكەن. زەحمەتكێشان رۆلی مێژووی و هەڵوێستی جوامێرانەی خۆی لەدەستداوەو بەچاوی گوماناویەوە لەلایەن كۆمەڵانی خەڵكەوە سەیر دەكرێت،
هەربۆیە دوای ئەو شكستە گەورەیەی لەهەڵبژاردنەكان بەسەر زەحمەتكێشاندا هات، ئێستا كادیران و كۆمیتەی ناوەندیش گەیشتونەتە ئەو قەناعەتەی سیاسەتی تاكڕەوانەو هەڵپەرستانەی مەكتەبی سیاسی، زەحمەتكێشانی بەو رۆژەدا گەیاند، ئێستا ململانێیەكی توند لە نێوان مەكتەبی سیاسی لەلایەك و زۆرینەی ئەندامانی كۆمیتەی ناوەند و كادیرانی پێشكەوتووی ئەو حزبە لەلایەكی تر بەرێوەدەچێت، مەكتەبی سیاسی هاوڕان درێژە بەو سیاسەتی پاشكۆیەتیە بدەن بۆ دەسەڵات و بۆ ئەو مەبەستە لەتەكەتولێكی بەهێزدا داكۆكی لە بەرژەوەندی یەكتریدەكەن و دژی كادیران و كۆمیتەی ناوەندی خۆیان رێكخستوە بەبیانوی ئەوەی ئەو شكستەی بەسەر زەحمەتكێشاندا هاتووە تەنها كۆمیتەی ناوەندی و كادیرانی حزب لێی بەرپرسن، ئەوان هیچ گوناهێكیان نیە!! ئەوەیە كە دەڵێن تا خاوەن ماڵ دزی دەگرت دز خاوەن ماڵی دەگرت!! توندبونی ململانێكانی ناو زەحمەتكێشان بە قازانجی كۆمیتەی ناوەندی ئەو حزبە دەبێت كەوا ئەمرۆ زۆرینەی كادیرانی ئەو حزبە هاوڕاو لە دەوری یەكتر كۆبونەتەوەو راستی ئەوەیان بۆ دەركەوتوە مەكتەبی سیاسی لە رابردوو ئێستادا چەندین كاری نهێنی و ژێربەژێری لە گەڵ دەسەڵاتدا هەبوەو هەیە لەبەرامبەرداپلەو پارەو پول و ئیمتیازاتیان بۆ خۆیان مسۆگەر كردووە، بۆیە ئێستا كایرانی شۆرشگێڕو بەهەڵویستی حزب لەگەڵ زۆرینەی ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندی سەرقاڵی ئەوەن ئەو تاقمە هەلپەرست و خۆفرۆشەی مەكتەبی سیاسی لە ریزەكانی حزبدا دەربكەن و زەحمەتكێشان بگەڕێننەوە سەر رێچكەی راستەقینەی خۆی كە ئەویش رێچكەی داكۆكی و بەرگریكردنە لە ماف و داخوازیەكانی خەڵك.



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)