پێشبینیه‌كان له دوای ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له ناو یه‌كێتی !!!
Wednesday, 10/03/2010, 12:00
هه‌ر له دوای هه‌ڵبژاردنی 25\7 ی ڕابردوو ، بینیمان كه سه‌رانی بنه‌ماڵه‌ی جه‌لالی خه‌ڵه‌فاو چۆن كه‌وتنه گیانی هاڤاڵانی دێرینی خۆیان و به خائین و ده‌ستی ده‌ره‌كی و بێوه‌فا و گه‌ڕان به دوای ده‌سه‌ڵات و چه‌نده‌ها تۆمه‌تی ناڕه‌وایان دایه پاڵ نه‌وشێروان و هاڤاڵه‌كانی ، وه ئه‌م جاره‌ش هیچی كه‌متر نه‌بوو له جاری پێشووتر .
وه هه‌ر له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی 25\7 ، به فه‌رمانی تاڵه‌بانی ده‌ستیان كرد به لادلن و گۆڕین و نان بڕینی خه‌ڵكانێكی زۆر به بیانووی ئه‌وه‌ی ده‌نگیان بۆ لیستی گۆڕان داوه یان لایه‌نگیری لیستی گۆڕانیان كردووه ، وه له‌م سه‌رو به‌نده‌دا تاڵه‌بانی هه‌ر یه‌كه له مه‌لای ئاش و خوله سمێڵ فش و مسته‌فا چاوڕه‌ش و شێخ درۆزن و ئاراسی شێخ جه‌نگی و چه‌نده‌ها كه‌سی تریان ڕاسپاردبوو بۆ وه‌ده‌ر نان و لێكۆڵینه‌وه له‌و كه‌سانه‌ی گۆڕان، ئه‌وه‌بوو ده‌ستیان كرد به لادانی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی كۆیه و دووكان و چه‌ندین لێپرسراو كۆمیته و كه‌رته‌كان و ،،،،تاد.
وایان له خه‌ڵك ده‌گه‌یاند ئه‌و هه‌وڵه له چوارچێوه‌ی ئه‌و نوێبوونه‌وه‌یه‌و ڕێكخستنه‌وه‌یه‌ی یه‌كێتی یه كه به‌ڵێنیان به خه‌ڵك دابوو به‌ر له هه‌ڵبژاردن و دواییش درۆ ده‌رچوو ته‌نها سیناریۆیه‌ك بوو تاڵه‌بانی ده‌رهێنه‌ری بوو.
وه مه‌لای ئاش به هه‌موو هێزی ده‌ینه‌ڕاند كه نه‌وشێروان و هاوه‌ڵأنی ده‌گه‌ڕێنه‌وه ناو یه‌كێتی چونكه ناتوانن هیچ كارێك بكه ن و هیچ ده‌نگێك ناهێنن، وه پاره‌یه‌كی خه‌یاڵیان بۆ بانگه‌شه و ئه‌و كه‌سانه سه‌رف ده‌كرد كه به‌ناو ده‌گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵی بابه گه‌ره‌یان ، وه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌و شار‌و ئه‌م شاریان پێده‌كردن .
ئه‌وه‌ی كه لێره‌دا من پێشبینیم ده‌كرد و واش ده‌رچوو ئه‌وه‌یه :
كه یه‌كێتی هه‌ڵسا به گۆڕینی هه‌ردوو به‌رپرسی مه‌ڵبه‌نده‌كانی 3 و 17ی ڕۆژهه‌ڵات (به‌كر و قاره‌مان شینه) ئه‌ویش له به‌رامبه‌ر ئه‌و شكسته گه‌وره‌یه‌ی كه یه‌كێتی تووشی هات له هه‌ولێر ، كه ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ند هۆكارێك : دزی و ڕاوو ڕووتی ئه‌و كاندیدانه‌ی كه بۆ ئه‌مجاره خۆیان پاڵاوت بوو له هه‌ولێر ، له ڕابردوودا (سه‌عدی و عوسمان بێ پلان و خه‌مانی مرتاح و ئه‌وانی تر كه كه‌س نه‌یانی ده‌ناسی).
وه پشتگوێ خستنی ئه‌ندام و لایه‌نگرانی یه‌كێتی له لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌وه كه له هه‌ولێر ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بوو له كاتی هاتنه‌وه‌ی (ی . ن . .ك) له هه‌رێمی سلێمانی .
وه ڕابردووی كاندیده‌كان وه‌كو فواد مه‌عسوم كه له سه‌ر حیسابی هه‌ولێر خۆی كاندید كردبوو ، باوه‌ڕ ناكه‌م ئه‌م فواده پێنج جار هه‌ولێری دیبێت له ماوه‌ی ڕابردوودا ، وه ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌و لێدان و تۆقانه‌ی یه‌كێتی كردی ئه‌مانه هه‌مووی هۆكاری ئه‌م شكسته‌ن .
وه له لایه‌كی تره‌وه وا پێشبینی ده‌كه‌م ئه‌مجاره مه‌لا به‌ختیار سه‌ره‌ی بێت و تاڵه‌بانی بڵێت كوا له ده‌ره‌وه‌و له خانه‌قینی كانگای یه‌كێتی بۆ شكستمان خواردووه ، وه سه‌نگاویش ده‌ر بكرێت به‌وه‌ی تا ئێستا ئه‌و هه‌موو ئه‌فسه‌ره پله به‌رزه‌ی ناو (هێزی پێشمه‌رگه‌ی نان‌بڕاو نه‌كردووه و نه‌یانزانیووه گۆڕانن) .
وه ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه ته‌نها ئاراسی شێخ جه‌نگی و چه‌ند كه‌سێكی سه‌ر سه‌ری و پیاوكوژن به ناوی دژه تیرۆر ، بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له تاڵه‌بانی بكه‌ن .
وه له نێوان یه‌كێتی و پارتیش شتێك نامێنێت به ناوی ڕێككه‌وتنی ستراتیژی و یان له ژێر هه‌ر ناوێك بێت. چونكه پارتی زۆر بیانووی به ده‌سته‌وه‌یه له سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی چاودێرانی یه‌كێتی و به‌ر پرسه‌كانی و ، وه كه‌مبوونه‌وه‌ی نفوزی یه‌كێتی له هه‌ولێر به‌ڵگه‌یه‌كی تر ده‌بێت بۆ ئه‌م پێشبینیانه ، با چاوه‌ڕوانی ڕۆژانی داهاتوو بكه‌ین .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست