ئه‌و خاڵانه‌ی که کۆنفرانسی نێونه‌ته‌وه‌یی کورد له‌سه‌ری ڕێککه‌وتن چی بوون؟
Sunday, 21/11/2010, 12:00
حهوتهمین کۆنفرانسی نێونه‌ته‌وه‌یی کورد، له ڕۆژانی 17 و 18ی ئه‌م مانگه له پارله‌مانی ئوروپا به‌به‌شداری ده‌یان سیاسه‌تمه‌دار، نوسه‌ر، ڕۆژنامه‌وان و نوێنه‌رانی دامه‌زراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی به‌ڕێوه‌چوو، دوێنێ ئه‌نجام و داواکارییه‌کانی به‌شداربوانی کۆنفرانسه‌که له 20 خاڵدا ڕاگه‌یه‌ندرا که له درێژه‌ی هه‌واڵه‌که‌دا سه‌رنجتانی بۆسه‌ر ڕاده‌کێشین.
- تورکیا ناچاره به‌گوێره‌ی پێوانه‌کانی 'شۆپێنهامن' بجوڵێته‌وه و ده‌بێ ئاستی پێشکه‌وتنه‌کان له تورکیا به سه‌رنجه‌وه له‌لایه‌ن یه‌کیه‌تی ئوروپاوه به‌دواداچوونی بۆ بکرێت.
- پێویسته تورکیا په‌یمانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی دژبه ئه‌شکه‌نجه واژۆ بکات و ده‌رباره‌ت ته‌ندروستی ئۆجه‌لانیش، پێویسته پێوانه‌کانی په‌یمانی مافی مرۆڤی ئوروپا و کۆمیته‌ی پێش‌گرتن له ئه‌شکه‌نجه، له‌به‌رچاو بگیرێن.
- تۆمه‌تبارکردنی مرۆڤه‌کان به‌هۆی قانونی 'دژه ترۆر' و خاڵی 301 ، ده‌بێ کۆتایی پێبهێندرێت و مافی ڕا ده‌ربڕین، ده‌سته‌به‌ر بکرێت.
- یه‌کیه‌تی ئوروپا پێویسته هه‌م له ڕووی سیاسی و هه‌میش له ڕووی ماددیه‌وه، یارمه‌تی ئه‌و دیالۆگه بدات که نێوان نوێنه‌رانی کورد و تورک له ئارادایه.
- پێویسته یه‌کیه‌تی ئوروپا کۆتایی به‌و سیاسه‌ته بێنێت که دامه‌زراوه کوردییه‌کان به نایاسایی به‌ناو ده‌کات.
- پێویسته به‌ندی له‌سه‌دا ده‌ی پێوانه‌کانی هه‌ڵبژاردن، که‌م بکرێته‌وه.
- بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌رکه‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی له ئاستی ناوه‌ندا که‌م بکرێنه‌وه، پێویسته ناوه‌نده هه‌رێمییه‌کان به‌هێزتر بکرێن و یه‌کیه‌تی ئوروپا له‌و پێناوه‌دا زیاتر گوشار بخاته سه‌ر تورکیا.
- هبێ تورکیا په‌یمانی ڕۆما په‌سه‌ند بکات، تاوانبارانی شه‌ڕ دادگایی بکرێن
- ده‌بێ تورکیا په‌یمانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و یه‌کیه‌تی ئوروپا سه‌باره‌ت به مافی که‌مه نه‌ته‌وه‌کان واژۆ بکرێت.
- ده‌بێ پێش له توندوتیژی دژ به ژنان بگیردرێت، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به ژماره‌ی 1325 پێک‌بێت، پێویسته ژنانی کورد په‌یوه‌ست بکرێن به‌و په‌یمانه‌وه.
- ئه‌و که‌سانه‌ی که به زۆره‌مله‌یی کۆچیان پێکراوه، ڕێگا بدرێت بگه‌ڕێنه‌وه واری خۆیان. پێویسته یه‌کیه‌تی ئوروپا پشتیوانی له پرۆسه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یان بکات. هه‌روه‌ها پێویسته کۆتایی به داگیرکردنی ئه‌و زه‌ویانه بهێندرێت که به‌نداوی 'ئڵسوی' یان له‌سه‌ر داده‌مه‌زرێندرێت و یه‌کیه‌تی ئوروپا هه‌موو پشتیوانییه‌کانی خۆی بۆ سازکردنی ئه‌و به‌نداوه بکشێنێته‌وه.
- ده‌بێ هه‌موو لایه‌نه‌کان هه‌وڵی خۆیان بده‌ن، بۆ کاتایی پێهێنانی شه‌ڕ.
- له پێناو چاره‌سه‌رکردنی پرسی کورد، پێویسته به به‌شداربوونی هه‌موو پارتییه سیاسییه‌کان و دامه‌زراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی قۆناغی دێموکراتیک ده‌ستپێبکات و بۆ ئه‌وه‌ش پێویسته ئۆجه‌لان ئازاد بکرێت و په‌که‌که ش به مه‌رمی بناسرێت.
-ده‌بێ هه‌م یه‌کیه‌تی ئوروپا و هه‌میش ئه‌مریکا په‌که‌که له لیستی ترۆر ده‌ربێنێت. - تورکیا ده‌بێ هه‌یئه‌تی 'ڕیش سپییه‌کان' وه‌ک نێوبیژیوان په‌سه‌ند بکات و بانگێشتی تورکیایان بکات.
- ده‌بێ کۆمیسیۆنی لێکۆڵینه‌وه له ڕاستییه‌کان دابمه‌زرێندرێت.
- ده‌بێ تورکیا به ئه‌رێنی وڵامی قۆناغی بێچالاکی په‌که‌که بداته‌وه و کۆتایی به ئۆپه‌راسیۆنه‌کان و ناوه و ده‌ره‌وه‌ی سنور بێنێت.
- مافی کولتوری و سیاسی کوردان ده‌بێ به‌گشتی دانیان پێدا بندرێت.
- ده‌بێ هه‌موو گیراوانی سیاسی کورد ئازاد بکرێن و یه‌کیه‌تی ئوروپا قۆڵبه‌ست کردنی کوردان شه‌رمه‌زار بکات.
- ده‌بێ هه‌موو ئه‌ندامانی یه‌کیه‌تی ئوروپا درێژه به‌و موزاکه‌ره‌یه بده‌ن که له‌گه‌ڵ تورکیادا به نییه‌تی باش ده‌ستی پێکردووه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست