ابو اسحاق الحوینی وگەڕانەوە بۆ سەردەمى جاریە وكەنیشكەكان
Monday, 04/07/2011, 12:00
محەمەد هەریری
كاتێ ڕەخنە لە خیتابی سەلەفیەت دەگرین، خودا ئاگادارە هیچ پاڵنەرێكى شەخسیمان نیە، نە پاڵنەرى شوهرەت ونە پاڵنەرى مادی، چونكە ڕێگاى ئاسانترى زۆر هەیە بۆ شوهرەت پەیداكردن لەبەر بوونى شوبهەیەك یان لەدەستدانى سەربەخۆیی پێیدا نەڕۆیشتین، گوێمان لێدەبێتەوە جاروبار تانەى بێدینیمان لێدەدەن بە نسبەت ئەو تانەیەش دەڵێین، سەلەفیەت هەموو كەسێكى دەرەوەى بازنەى خۆیان بە بێدینى تاوانبار دەكەن جا با لە ئاستى ئەبو حەنیفەى نوعمانیش بێت كە سەدان وهەزاران جار تەكفیر كراوە لە سەرچاوە سەلەفیەكان لە نوسینەكانى پێشوماندا بە درێژی باسمان كردوە. تەنها هۆیەك وپاڵنەرێك هەمان بێت لەو بوارە شكاندنى دیوارى پڕ لە ترس ولەرزى پیاوانى دینیە وگۆڕەپانى ئیسلامییە لەبەرامبەر توندڕەوى ودڕندایەتى ئەو فیكرەیە كە ناویان ناوە بە سەلەفیەت. لەوەتى شۆڕشەكانى تونسى ومیسرى سەركەوتون وەك هەموو جارێك دیسان لە هەلومەرجى پڕ پشێوى وپاشاگەردانى دەیان گروپی سەلەفی سەریان هەڵداوە و دەستیان داواتە كار منداڵبازاڕى لە هێرش كردنە سەر قەبر و مەزارەكان وسوتاندنى كەنیسەكان وخۆشكردنى ئاگرى تایفەگەرى وتەجاوز كردنە سەر هەندێك شوێنە گشتیەكان وهتد.. وەك بڵێی ئەو شۆڕشە مەزنانە بۆ ئەوە هاتوون موحارەبەى قەبر ومردوەكان بكەن نەك بنیاتنانى ژیانێكى نوێ ومەدەنى دوور لە وەسیەتە ڕەش وتاڵەكانى شێخەكانى سەلەفیەت. دەیانەوێت خەڵك لەپاش ئەو شۆڕشانە بۆ بەرژەوەندى وڵاتانێكى خەلیجى سەرقاڵ بكەن بەو كارە لاوەكیانە ومەسەلە سەرەكیەكان لەبیر خەڵك ببەنەوە لە دادگەرى كۆمەلایەتى ودەستەبەركردنى ئازادیەكان ومافەكان. ئەو قسانەم بە بۆنەى ئەو مشتومڕەى ئەو دواییە دێت كاتێك ناسراو بە (ابو اسحاق الحوینی) كۆڵەگەى هەرە گەورەى سەلەفیەت لە میسرى تازە شۆڕش كاسێتێكى كۆنى ئاشكرا كرا تێیدا چارەسەرێكى سەیر وسەمەرەى كێشەى ئابوورى دەخاتە بەردەم خەڵكى گشتى جیهانى ئیسلام، ئەو چارەسەرەش جیهادە، بەڵام چۆن جیهادێك، جیهادێك بمانگەڕێنێتەوە بۆ دواوە بۆ سەردەمى جەوارى وكەنیشك وكۆیلایەتى!! ئەوەیە دابڕانى ئیپیستمۆلۆژی مەعریفی سەلەفیەت لەگەڵ ئەو سەردەمە كە تەنها قسەكردن لەو بارەیەوە بە تاوان دەژمێردرێت، من بە خۆم گوێم لەو كاسێتەى ابو اسحاق الحوینی بوو لەسەر یوتیوب لەو ناونیشانە: http://www.youtube.com/watch?v=jBORwJA7LDU
بەڕاستى كە گوێی لێدەگریت هەست دەكەیت ئەو كەسە تا چ ڕادەیەك مرۆڤایەتى خۆى لەدەست داوە ونزیك بۆتەوە لە سروشتى جانەوەر ودڕندەكان، كاتێك مەسیحیەكان ویەهودیەكان وهەموو غەیرە ئیسلامەكانیش لە هاتنى ئیسلام وگەڕانەوەى دەترسێن پێیان دەڵێین دوژمنانى دینى خوا ئەخر چۆن نەترسن لە دینێك كەسانێكى تێدایە بەو جۆرە داواى تاڵانكردن وكۆیلایەتى كردنى خەڵكى غەیرە ئیسلام دەكەن، گوێگرە بە عەرەبی لەهجەى میسرى ابو اسحاق الحوینى كە هەتا ناوەكەشى دەڵێی هیچ پەیوەندى بەو سەردەمەوە نییە، چى دەڵێت بۆ چارەسەرى هەژارى:
هو الفقر اللي إحنا فيه ده مش بسبب تركنا للجهاد؟، مش لو كنا كل سنه عمالين نغزو مره ولا اتنين ولا تلاته مش كان هيسلم ناس كتير في الأرچ، كل واحد كان هيرجع من الغزوه جايب معاه يقسد أسرى تلات أربع أشحگه وتلات أربع نسوان وتلات أربع ولاد، اچرب كل رأس فى ستميت درهم ولا ستميت دينار يگلع بماليه كويسه
(مەگەر ئەو هەژارییەى ئێمە تێیدان بەهۆی وازهێنانمان لە جیهادكردن نییە؟ ئەگەر ئێمە ساڵانە جارێك ودوو یان سێ جار غەزامان كردبا خەڵكێكى زۆر موسڵمان دەبوون لەسەر زەوى، وهەركەسەى دەگەڕایەوە لەو غەزایە بە سێ چوار پیاو (ئەو وشەىأشحگه بەكار هێناوە كە سوكایەتى پێكردنە بە ئادەمیەتى مرۆڤى ناموسڵمان وەك علوجى كۆنى توراسمان) و سێ چوار ژن و سێ چوار منداڵ، هەر سەرێكى بدە لە شەش سەد درهەم یان دینار پارەیەكى چاكت لێی دەست دەكەوێت!!!)
لەو جیهانەدا كە ئەمڕۆ كۆمپانیا هەیە بەقەد چەندین دەوڵەت بودجە وقازانجى دەست دەكەوێت ئەو جانەوەرە فیكرى كڵۆڵی بۆ هیچ بازرگانیەك وپیشەسازیەك ئیش ناكات تەنها ڕێگاى تاڵان وبرۆ وغەنیمەت نەبێت ورێگاى كۆیلایەتى بەنیادەمەكان نەبێت، وزۆر بە متمانەوە دەڵێت:
ولو رايح علشان تعمل سفقه عمرك ما هتعمل الأموال دي. . (ئەگەر بچیتە ئەوێ بۆ سەفقەى ژیانت هەرگیز ئەو پارەیەت دەست ناكەوێت) لە هەمووى مەترسیدارتر دەڵێت ئەوەشى بەو بانگەوازە ڕازى نەبێت (لەدژی دەجەنگێین، بەدیل دەیگرین وماڵ وژن ومنداڵی دەبەین وئەوەش هەمووى بریتین لە پارە وپول!!!واللى يرفچ هژه الدعوه نقاتله، ونخدوا أسير وناخد أموالهم ونساوهم وكل دي عباره عن فلوس.
بێگومان پاش كاردانەوەى خەڵك لەدژى ئەو بیرە بۆگەنانە، ابو اسحاق الحوینی وسەلەفیەكانى میسر ودونیا هاواریان لێ هەستا گوایە ئەو قسانە كۆنن پێش 18 سالأ گوتراون، ولە سیاق دەركراون وخراپ لێكدراونەتەوە وئەو قەوانە كۆن وسواوەى كە لە پاش هەموو قسەیەكى قۆڕ ولێدوانێكى نا مەسولانە دەكرێت، سەیر لەوەدایە هەر ابو اسحاق لە كلیپێكی تردا شەرم دەكات قسەكەى وەك خۆی دوبارەكاتەوە وسەدان پینە وپەڕۆی بۆ دەكات، هەرچەندە سورە لەسەر ئەسڵی فیكرەكە، گوێبگرن لەو لینكە لە یوتیوب:
http://www.youtube.com/watch?v=I9Bn8Mmbz2A&NR=1 هێشتا كاردانەوەى ئەو قسە دزێوانە تەواو نەببو كاتى ئافرەتێكى عەقڵ كلۆلی جاریە ئاسا قسەى لەو قۆڕترى كرد لە دەولەتى كوێتى عوزماوە كەسێك كە گوایە چالاكوانە دەیەوێت چارەسەرى كێشەى زۆری زیناكردن بكات بۆ كوێتیەكان بە گەڕاندنەوەى سەردەم وعەسرى جەوارى وعەبید، تا دینیان لە دەست نەچێت!!! چۆن، سلوى موتەیری دەڵێت: پێویستە یاسایەك بە پەلە دابنرێت بۆ هێنانى كەنیشك لە ڕێگاى نوسینگە تایبەتیەكان، چونكە بەپێی قسەكانى ئەو (كەنیشكەكان بۆ ڕابواردن كراون وئایین مولكایەتى ئەوانى حەلال كردوە بە مەرجێك دیلی جەنگ وغەزاكانى دەوڵەتێكى ئیسلامى بن لەدژی دەوڵەتێكى نا ئیسلامى، ودەكرێت دیلە ژنەكانى روسەكان لاى شیشانیەكان بهێنین یان لە روسیا و وڵاتانى تر!!! ما شالڵا وڵاتانى ئیسلامى چەندە بەهێزن تا منداڵ وپیاو و ژنى وڵاتانى تر وا بە ئاسانى وەك مەڕوماڵات بفرۆشرێن لەبازاڕى نەخاسەى كوێتى عوزما!! ڕوسیا ئەگەر بیەوێت بە چەكەكانى هەموو جیهانى ئیسلامى لەوجوود تەفروتونا دەكات، چ جاى شیشانێكى بەستەزمان كە تەنها خەریكى كارى نامرۆیانەى وە بارمتەكردنى قوتابخانەى سەرەتایی منداڵان وتەقاندنەوەى میترۆكان وكارى تر، هەرچەندە ڕوسەكان كارى لەوە قێزەونتر دەكەن.!
ئێمە كە گوێمان لەو عەقڵیەتەى ژنێكى عەرەبی دەبێت ئەوسا دەزانین چیان بە كچانى ئەنفالی كورد كردوە، ئەو ئومەتە هەرگیز بستێك پێش ناكەوێت تا خاوەنى ئەو عەقڵیەتە بێت، سەیر لەوەدایە ئەو ژنە دەڵێت پرسیارى پیاوانى ئاینیشی كردوە وهەموویان پێیان گوتوە كە ئەو كارە حەلال وزەلالە!!
ئەگەر ئایین ودەوڵەتى ئایینى لەژێر ئەو لافیتانە بۆ بە كۆیلەكردنى خەڵك وبەمەڕوماڵاتكردنیان دەگەڕێتەوە یاخوا هەر نەگەڕێتەوە ودەوڵەتى عەلمانى سەد هێندە چاكتر وبەبەزەیی ترە..
[email protected] 4/7/2011
لەندەن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست