کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


زانیارى لەسەر ئێزگەو تەلەفزیۆنى یەكێتى

Friday, 27/02/2009, 12:00

1484 بینراوە


نامەیەكى كراوە بۆ مەكتەبى سیاسى و ئیدارەى گشتى و مەكتەبى دارایى
بەپێ ى ئەو زانیارییانەى كەڕۆژانە لەمەكتبە شەق و شڕەكەى جوندییانییەوە ئاشكرا دەبن زانییارى تەواو لەبەر دەستدایە كە (300) ناوى وەهمى لەسەتەلایتى گەلى كوردستان هەیەو مووچە بەناوییانەوە وەردەگیرێت ئەم ڕفتارە پێش سەتەلایتى گەلى كوردستان لەكەناڵى ئاسمانى الحریەش پیادە كراوو كاتێك تاڵەبانى پێ ى زانى كەناڵەكەى لەژێر چنگى جوندییانى دەرهێناو دایە دەستى دكتۆر بەرهەم
جگە لەمەش ماوەیەكە جوندییانى و جەماعەتەكەى كەوتونەتە دەركردنى خەڵك لەسەتەلایتى گەلى كوردستان بەوجۆرەى هەركەسێك لەزمەیەكى بچووكى دا بەدەستەوە بێ قەید و شەرت و لێكۆڵینەوە كارتى سوورى بۆدەردێنن و خەڵكى تر لەشوێنیان تەعین ناكرێ و مووچەكانیان دەچێتە تەنكەى باخەڵى جوندییانى و شوانەى بەناو جێگرى و جەمالى كۆنە ئیسلامى ئەمەوێڕاى ئەوەى سەتەلایت بوودجەیەكى زۆرى بۆتەرخان كراوە كە دەكاتە نزیكەى بوودجەى حزبێكى وەكوو سوسیالیست و زەحمەتكێشان ئەوەش كوالییتیە سەقەتەكەیەتى كە دەیبینن رۆژ بەڕۆژیش میسداقیەت لەدەست دەدات هەروەها زانیارییەكى دیكەش ئەوەیە كە پەخشى ڕادیۆى دەنگى گەلى كوردستان لەبەشى ڕادیۆى مانگى دەستكردى هۆتبێرد ڕاگیراوە كە كرێكەى نزییكەى (4100) دۆلارە مانگانە دەخورێت و یەكێتى لێى ئاگادار نییە بۆ داپۆشینى ئەم ڕەفتارەو فێڵ كردن لەیەكێتى جوندییانى و داروو دەستەكەى پەخشەكەیان خستۆتە سەر چەناڵى (2 ى audio) ى تەلە فزیۆنى سەتەلایتى گەلى كوردستان كە كوالیتیەكى نزمى هەیە كاتێك گوێ ى لێدەگریت هەست دەكەیت لە ساڵى 91 دا هەمان كولیتى بووەو باشتریش بووە .


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)