کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ڕونکردنەوەی ڕیکخراوی کوردستان فۆروم سەبارەت بە گردبونەوە لەبەردەم یەکێتی ئەوروپا دژ بە لە سێدارەدانی چالاکوانانی کورد لە ئێران

Friday, 06/12/2013, 12:00

2136 بینراوە


ڕێکخراوی کوردستان فۆروم ـ بەلجیکا ئه‌مرۆ 5 12 2013 له‌ به‌رده‌م بيناى پەرلەمانی يه‌كێتى ئه‌وروپا له‌ برۆكسل، كۆميته‌ى پشتيوانى له‌ زيندانيانى سياسى كوردستان له‌ به‌لجيكا کە بریتی بوون لە:
(حیزبی دیموکراتی کوردستان،حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران،ڕێکخراوی کوردستان فۆروم ـ بەلجیکا)، گردبونەوەیەکی جه‌ماوه‌رى دژ به‌ سزاى له‌ سێداره‌دانى چالاكانى سياسى كوردو به‌لوچ له‌لايه‌ن رژێمى ئيسلامى ئێرانه‌وه‌ ئه‌نجامدا.

گردبونەوەکە له‌ كاتژمێر 13:00 بۆ 15:00 به‌رده‌وام بوو، له‌ گردبونەوەکە دا، جگه‌ له‌ چه‌ند چالاكيه‌كى هونه‌رى به‌ دانانى سێداره‌و په‌تى سێداره‌، له‌گه‌ڵ به‌رزكردنه‌وه‌ى چه‌ندين دروشمى جۆراوجۆر له‌سه‌ر پلاتكارت، خوێندنه‌وه‌ى وتارى چه‌ند لايه‌ن و رێكخراوێكى مه‌ده‌نى، به‌ياننامه‌يه‌ك‌ ئاراسته‌ى په‌رله‌مانى يه‌كێتى ئه‌وروپا كرابوو، كه‌ تێيدا داواكرابوو :
1 پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا دژ به‌ كوشتنى دڕندانەی هاووڵاتیانی ئێرانی به گشتی و چالاکانی سیاسی و مه‌ده‌نی کورد به تایبه‌تی كه‌ رۆژانه‌ له‌ ئێران ئەنجام دەدرێت وه‌ده‌نگ بێن و هه‌ڵوێست بنوێنن
2 فشار بخه‌نه‌ سه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم به‌مه‌به‌ستى ئازادكردنى ئه‌و 7 چالاكوانه‌ سياسيه‌ رۆژهه‌ڵاتيه‌ى كه‌ له‌ هه‌ولێر ده‌ستگيركراون.

ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رنجى ئێمە بوو،4 و 5 12 2013 ده‌يه‌مين كۆنفرانسى (پرسى ئاشتى له‌ توركيا) له‌ باره‌گاى پەرلەمانی يه‌كێتى ئه‌وروپا ئەنجام درا .
لە ڕۆژی یەکەمی کۆنفرانسەکەدا چالاکوانانی کۆمیتەکەمان کە هاوکات ئامادەبوی کۆنفرانسەکە بون، بانگهێشتنامەی بۆ ئامادەبون و بەشداربوان لە گردبونەوەکەدا بەسەر ئامادەبوانی کۆنفرانسەکەدا بلاو کردەوە. بەڵام لەلایەن ‌ "ئاده‌م ئۆزون" که‌ به‌رپرسی ئه‌وروپای پکک و به‌رپرسێکی باڵای کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستانە ڕێگری لە بڵاوکردنەوەی بانگهێشتنامەکە کرا. سەرباری ئەم ڕیگریە ئەندامانمان توانیان ٢٠٠ کۆپی بانگهێشتنامە بەسەر ئامادەبوانی کۆنفرانسەکەدا لە دەرەوەی هۆڵی کۆنفرانسەکە دابەش بکەن و پەیامی کۆمیتەکە بگەیەنن ‌.
شوێنى گردبونەوەکەمان كه‌متر له‌ 100 مه‌تر له‌ شوێنى ئه‌و كۆنفرانسه‌وه‌ دوور بوو،‌ له‌كاتێكدا كه‌ به‌ زمانى ئینگلیزی و دیالێکتی بادینی و سۆرانی به‌نوسراو بانگهێشتمان كردبوون بۆ به‌شدارى له‌ گردبونەوەکە دژ به‌ حوكمى سێداره‌ له‌ئێران، به‌پێى به‌رنامه‌كانى كۆنفرانسه‌كه‌ش له‌ كاتژمێر 10:30 ى سه‌رله‌به‌يانى بۆ كاتژمێر 14:00 كاتى پشوو بوو.

هەروەها پێش هه‌فته‌يه‌ك كۆميته ‌و ناوه‌ندى سه‌رجه‌م پارته‌ سياسيه‌كانى باشورى كوردستان له‌ به‌لجيكا ئاگادار كردبوونه‌وه‌ له‌ ئه‌نجامدانى ئەو گردبونەوەیە، به‌ڵام هيچ لايه‌نێكى سياسى کوردستانی باشور به‌شدار نه‌بوون ، له‌كاتێكدا‌ سه‌رجه‌ميان به‌ڵێنيان دابوو كه‌ به‌شدارى‌ بكه‌ن.
به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ هيچ كام له‌و کەس و لايه‌نانە و ئەوانەی لە خوارەوەش ناویان هاتووە ئاماده‌ نه‌بوون به‌شدارى گردبونەوەکە بكه‌ن.

لایەنە باشداربووەکانی ئەو کۆنفرانسە بریتی بوون لە :
یه‌كێتی نیشتیمانی کوردستان له‌سه‌ر ئاستی مه‌کته‌ب سیاسی مه‌لا به‌ختیار و کۆمیته‌ی به‌لجیکا
پارتی دیموکراتی کوردستان له‌سه‌ر ئاستی به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ هێمن هه‌ورامی
حکومەتی هەرێمی کوردستان نوێنەرایەتی بەلجیکا بە نوێنەرایەتی دلاوەر ئاژگەیی
پارتی کرێکارانی کوردستان
پژاک
کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان
فێدراسیۆنی کۆمه‌ڵه‌ کوردیه‌کان
ئه‌نیستیتوتی کورد له‌ بروکسل
ڕاگه‌یاندنه‌ کوردیەکان : نوچه‌ تیڤی ،ئاژانسی هه‌واڵی فورات، ئوزگور گونده‌م ،ته‌له‌فزیۆنی ڕونا‌هی ، نه‌ورۆز تیڤی
شایانی باسە کەسایەتیەکانی بەشداربووی کۆنفرانسەکە بریتی بوون لە : لەیلا زانا، فیدەت تورکەلی ، یەشار کەمال

ڕێکخراوی کوردستان فۆروم ـ بەلجیکا
5 12 2013

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)