کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نێچيره‌ڤان بارزانی نوقڵانه‌ی شكستهێنانی راگه‌ياند

Tuesday, 24/04/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری ٣ هه‌ولێر
سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ ده‌زگای پاراستن ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌، كه‌ نێچيره‌ڤان بارزانی سه‌ره‌تايی شكسته‌كانی ئاشكرابووه‌، به‌وه‌ی له‌ماوه‌ی رابردوو نه‌يتوانيوه‌ ئه‌و ده‌سته‌و دائيره‌ی كه‌ له‌ناو كۆنگره‌ی ١٣ی پارتیی دوور خرانەوە، ئیتر ئەم نەیانهێنێتەوە نێوە دەسەڵات، له‌وانه‌، دكتۆر نوری سنجاری، كه‌ له‌ سه‌رداوای دكتۆر به‌رهه‌م، مه‌سعود بارزانی دەريكرد، سه‌رباز هه‌ورامی، کە ماوه‌ی دووباره‌ كانديد كردنه‌وه‌ی له‌ كۆنگره‌ی ١٣ بۆ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردايه‌تی پێ نه‌درا.
به‌ پێی راپۆرتێكی نهێنی له‌ هۆبه‌ی چاوديريكردنه‌وه‌ كه‌ پاراستن به‌ نهێنی دايناوه‌، ئاماژه‌ی داوه‌ به‌ دووباره‌ ده‌ستبه‌كاربوونی دز و گه‌نده‌ڵ و تالانچییه‌كانی ستافی پيشوو له‌ كارنامه‌ی ستافی نوێدا به‌لام هه‌ريه‌كه‌ به‌شێوه‌يه‌ك:
نوری سنجاری به‌رپرسی ئۆفيسی سێبه‌ری نێچيره‌ڤان بارزانی بۆ ده‌ستنيشان كردنی به‌رژه‌وه‌نديه‌كانی له‌ داگير كردنی زه‌وی و زاری و شوێنی پربايه‌خ له‌ هه‌ولێر و دهۆك
سه‌رباز هه‌ورامی به‌ناوی راوێژكاره‌وه‌ جارێكی ديكه‌ رۆلی پاسه‌وان و سه‌رپه‌رشتياری زۆربه‌ی پرۆژه‌كانی نێچيره‌ڤان ده‌بێت كه‌ هه‌ريه‌كه‌ له‌:
1. داليا به‌ناو سكرتێری سه‌رباز.
2. چراخان خوشكه‌زای سالار عه‌زيز كه‌ زۆربه‌ی پرۆژه‌كانی به‌ناوی چراوه‌يه‌.
3. ته‌لار فايه‌ق به‌ڕيوه‌به‌ری فرۆكه‌خانه‌ پێش دانانی ٣ پرۆژه‌ی زه‌به‌لاحی به‌ناوه‌وه‌يه‌.
4. سارا كه‌ پيشووتر له‌ پرۆژه‌ی نيشتيمان به‌رپرسيارێتی ئيداره‌ی هه‌بووه‌.
5. زه‌كه‌ريا عه‌بدوللا.
6. سه‌حه‌رو چنار كچه‌كانی سه‌ربازيش هه‌مان ئه‌و كه‌سانه‌ن پرۆژه‌ی نێچيره‌ڤانيان به‌ناوه‌وه‌يه‌
7. ئيجرا بارزانی سكرتيری پيشوو ئيستا و كاری سه‌رپه‌رشتياری پرۆژه‌كانی نێچيره‌ڤان بارزانی يه‌ له‌ بادينان
8. سه‌باح ملحيم به‌ فه‌رمی كرايه‌وه‌ راويژكار كه‌ له‌سه‌دا ٦٠ پرۆژه‌كانی بادينانی نيچيره‌ڤان ئه‌و سه‌رپه‌رشتی ده‌كات و يه‌كێكه‌ له‌ به‌رێوه‌به‌رانی گروپی كۆمپانياكانی سه‌لاحه‌دين موڵكی شه‌خسی نێچيره‌ڤان بارزانی.
9. شێخ باز سه‌رپه‌رشتياری پرۆژه‌ نه‌وتيه‌كانی سنوری هه‌ولێر و پاڵاوتگه‌گه‌وره‌كه‌ی كه‌ورگۆسك كه‌ موڵكی شه‌خسی نيچيره‌ڤانه‌
10. عه‌بدولهادی محمه‌د نه‌زير به‌رپرسی ناردنی نه‌وتی خاو به‌شی نێچيره‌ڤان بارزانی به‌ناوی كۆمپانيای عێراق ئۆێله‌وه‌ بۆ توركيا.
11. نيچيره‌ڤان ئه‌حمه‌د به‌رپرسی نووسينگه‌ی نێچيره‌ڤان بارزانی
12. يوسف بارزانی ‌سكرتێری نێچيره‌ڤان
له‌و راپۆرته‌دا ته‌نها ئەو دوو کەسەی کۆتایی ناویان هاتووە، زیادی کردووە، کە به‌ پێی ئه‌و راپۆرته،‌ پاراستن چاوه‌ڕوانی گه‌وره‌ترين شكست‌ ده‌كه‌ن بۆ كابينه‌كه‌ی نێچيره‌ڤان بارزانی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە