ئه‌مه شتێکه چه‌ند و چوونی ناوێت..
Sunday, 17/07/2011, 12:00
ده‌مخۆش ئه‌وکه‌سه‌ی له به‌رانبه‌ر دکتاتۆرێکا بڵێ نا بۆ ناعه‌داله‌تی، هه‌ر بژی
ئه‌وه‌ی له‌به‌رانبه‌ر حاکمێکی زاڵمدا ڕاوه‌ستێت بڵێت به‌ڵێ بۆ ئازادی بۆ مافی
مرۆڤ. ئه‌مه قسه‌ی ڕووته یان وه‌ک سمفۆنیایهک دێته به‌ر گوێ، سمفۆنیای باخ
بتهۆڤن له گوێی میله‌تا ده‌زرنگایه‌وه، ئه‌رێ ئه‌وه قسه‌ی ڕووتبوون یان هه‌ڕه‌شه،
قسه‌بوون یان گه‌رده‌لوول، گه‌رده‌لوولێک کوردستانی هه‌ژاند، ده‌سه‌ڵاتی
شڵه‌ژاند، له خه‌وێکی خۆشدا دایچهڵهکاند و عه‌رشه‌که‌ی سهرهڕهشی هه‌ژاند.
به‌رزانی و ده‌ست دایه‌ره‌که‌ی چاوه‌روانی ستایش و پێدا هه‌ڵدان بوون، وایانده‌زانی
ئه‌مه‌ش وه‌فده عه‌ره‌بیه‌کانه، سیاسییه عه‌ره‌به‌کانه منافقی و دووڕوویی و درۆده‌که‌ن. به‌ڕێز کونسولی فه‌ره‌نسا له هه‌ولێر، شایانی ئه‌وه‌یه پێی بڵێی به‌ڕێز له
ڕۆژی چوارده‌ی ته‌مووزدا له یادی شۆرشی فه‌ره‌نسادا تفی له ده‌م به‌رزانی
وشککرد، له ناخه‌وه برینداریکرد، به‌رزانی له‌خۆی ده‌پرسی گه‌لۆ ئه‌مه حه‌قیقه‌ته،
ئه‌مه واقعه یان خه‌وێکی ناخۆش. به‌رزانی ڕه‌نگی گۆڕابوو وه‌کو ئاڵاکه‌ی پارتی
زهردههڵگهڕابوو دڵته‌نگ، نه‌فه‌سی سوار ههرههناسهی سه‌ردی هه‌ڵده‌کێشا، ئه‌گه‌ر
جه‌لال تاڵه‌بانی ئه‌م وسانهی بکردایه ئه‌یکێشا به‌ناو ده‌میا. ئه‌گه‌ر مالکی یان
به‌رپرسێکی عه‌ره‌ب قسه‌یه‌کی وای بکردایه، ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر، یه‌کسه‌ر هه‌ڵده‌ستا و
جێگاکه‌ی به‌جێ ده‌هێشت، وه‌کو له کاتی بریمه‌ردا کردی به‌ڵام فارس وه‌ته‌نی ،
ئینجا ئونجا نیست، ئێره ئه‌وێ نییه دنیا گۆڕاوه گه‌نج و لاوان وه‌کو بورکان
ده‌کوڵێن ها ئێستا هاکهمێتر ده‌ته‌قنه‌وه وه‌کو لافاو هه‌مو دز و گه‌نده‌ڵه‌کان له‌گه‌ڵ
خۆیدا ڕاده‌ماڵێت. به‌رزانی ئاواته‌خواز بوو جه‌نابی کونسول زوو له قسه‌کانی
بێته‌وه، ئه‌ویش هیچی نه‌هێشت، دادپه‌روه‌ری زیاتر که‌واته ئێوه دادپه‌روه‌ر نین
ئازادی زیاتر که‌واته ئێوه دکتاتۆرێکی پیسن، مه‌فی مرۆڤ و مافی ئازادی
ڕۆژنامه‌وانی که‌واته ئێوه ته‌نها به ناو دیمکراتن. گورزێکی به‌هێزی له‌سه‌ری
ده‌سه‌ڵات دا و قسه‌ی پێ بڕی، ئه‌مه شتێکه چه‌ند و چوونی ناوێت.
ئه‌و به‌ڕێزه نامه‌یه‌کی گرنگی گه‌یاند، نه‌ک نامه‌ی فه‌ره‌نسا به‌ته‌نها به‌ڵکو نامه‌ی
ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکاش. فه‌ره‌نسا پابه‌نده بهبههابهرزهکانی ناتوانین له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و
پاشهکشێیانهدا بێده‌نگ بین له مافه بنه‌ڕه‌تییه‌کاندا. به‌ڵام به‌رزانی به‌رزانی له
قسه‌که‌یدا دیاربوو باش له‌و قسانه تێنه‌گه‌یشت، تێگه‌یشتن ئاسان نییه و نامه‌که‌ی
وه‌رنه‌گرت، جارێکی‌تر گه‌ڕایه‌وه قهوانهکۆنهکه و ساڵانی خه‌بات و مزایه‌ده ودرۆ
و سه‌روه‌ریی یاسا. وه‌کو بڵێی ته‌نها ئه‌و و جه‌نه‌ڕاڵ مه‌سرور شۆرشی کوردی‌یان
کردبوو. ئه‌ی به‌ڕێز ئه‌مه ڕێکخراوی هیۆمان ڕایتسوۆچ نییه به درۆ و دوژمن
تۆمه‌تباری بکه‌ی، ئه‌مه فه‌ره‌نسایه فه‌ره‌نسا. پیرۆزبێت یادی شۆرشی فه‌ره‌نسا
و هه‌موو گه‌لان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست