کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ده‌سه‌ڵاتی کوردیش به‌ بڕی 5 ملیار و 650 ملیۆن دۆلار چه‌کی له‌ روسیا کڕی

Thursday, 25/10/2012, 12:00


ئه‌مشه‌و 24 / 10 / 2012 له‌ روسیاوه کۆمه‌ڵێک چه‌کی قورس، گه‌یشته‌ کوردستانی باشوور، که‌ ده‌سه‌ڵاتی کوردی به‌هۆی (ک‌. ف‌.) ناوێکه‌وه‌ و له‌ رێگای مافیاکانی روسیاوه‌ به‌ بڕی 5 ملیار و 650 ملیۆن دۆلار چه‌کی روسییان کڕیوه‌.
سه‌رچاوه‌که‌ که‌ ناوی خۆی ئاشکرا نه‌کرد، وه‌ک که‌سێکی باڵاده‌ستی ناو ده‌سه‌ڵاتی کوردی خۆی پێمان ناساند، که‌ به‌ ته‌له‌فۆن له‌ مۆسکۆی پایته‌ختی روسیاوه‌، ئه‌م هه‌واڵه‌ و چه‌ند زانیارییه‌کی پێ داین، سه‌ره‌تا وتی: ئه‌م کڕینی چه‌کانه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و رێککه‌وتنه‌ی حکومه‌تی ماڵکییه‌وه‌، دێت که‌ حکومه‌تی عێراقی به‌ فه‌رمی چه‌کێکی زۆری له‌ روسیا کڕیوه‌، بۆیه‌ ده‌سه‌لاتی کوردیش که‌وتۆته‌ خۆی و به‌هه‌مان شێوه‌ له‌ رێگای مافیاکانی رووسه‌وه‌ توانیوێتی ئه‌و چه‌کانه‌ بکڕێت.
سه‌باره‌ت به‌ جۆری چه‌که‌کان، سه‌رچاوه‌که‌ ناو و جۆری چه‌که‌کانی بۆ کوردستانپۆست ئاشکراکرد، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ جۆری ئه‌و چه‌کانه‌یه‌:

25 هه‌زار دۆشکه‌ی دوو لوله‌.
10 هه‌زار دۆشکه‌ی چوار لوله‌.
250 دانه‌ سترێله‌.
100 هه‌زار کڵاشینکۆفی ئه‌سڵی (جیم ساروخ).
50 هه‌زار ده‌مانچه‌ی ئۆکرانی.
125 دانه‌ تۆپی ژماره‌ (106).
هه‌ندێک چه‌کی قورسی دیکه‌.
کۆمه‌ڵێک که‌ره‌سته‌ی احتیاتی زۆر.
کۆمه‌ڵێک که‌ره‌سته‌ی ناقله‌ وه‌ک: (BTR63)، (BMB1)، ده‌بابه‌ی (T72).

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە