کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هیچ حاجیه‌كی هه‌رێمی كوردستان توشی نه‌خۆشی ئه‌نفلوه‌نزای به‌راز نه‌بوه‌.

Monday, 16/11/2009, 12:00


سعودیه‌
سه‌رۆكی تیمی پزیشكی كه‌یاوه‌ری حاجیانی كوردستانن له‌سعودیه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌وا هه‌موو حاجیانی كوردستان سه‌لامه‌تن و هیچ كه‌سێكیان توشی نه‌خۆشی ئه‌نفلوه‌نزای به‌راز نه‌بوون.
دوای تێپه‌ربوونی نزیكه‌ی دوو هه‌فته‌ به‌سه‌ر سه‌فه‌ری حاجیانی هه‌رێمی كوردستان بۆ سعودیه‌"د.عه‌بدولستار كامل پسپۆری نه‌خۆشیه‌كانی هه‌ناو و سه‌رۆكی تیمی پزیشكی یاوه‌ری حاجیانی كوردستان له‌سعودیه‌"رۆژی دووشه‌ممه‌ 16/11/2009 رایگه‌یاند كه‌تاوه‌كو ئێستا حاجیانی كوردستان سه‌لامه‌تن و هیچ كه‌سێكیان توشی نه‌خۆشی ئه‌نفلوه‌نزای به‌راز نه‌بوون "سه‌رۆكی تیمی پزیشكی حاجیانی كوردستان گوتیشی:له‌رۆژی 4/11/2009هه‌تاوه‌كو 16/11/2009 نزیكه‌ی 1500نه‌خۆش له‌حاجیانی هه‌رێمی كوردستان و عیراق و حاجیانی دیكه‌ی جیهان سه‌ردانیان كردوین و ئێمه‌ش چاره‌سه‌رمان كردون و هێشتا هیچ حاڵه‌تێكی نه‌خۆشی ئه‌نفلوه‌نزای به‌راز له‌ناو حاجیانی هه‌رێمدا نه‌بوه‌ و ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی ئێستا له‌ناو حاجیانی كوردستان هه‌یه‌"نه‌خۆشی هه‌وكردنی گه‌رو"ئه‌نفلوه‌نزای ئاسایی و گرژبونی ماسولكه‌كانه‌ كه‌ هه‌مویان نه‌خۆشی ئاسایین و هیچ مه‌ترسیه‌كی لێناكرێت.
ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سعودیه‌ رایگه‌یاندوه‌ تائێستا 12حاڵه‌تی نه‌خۆشی ئه‌نفلوه‌نزای به‌راز له‌ناو حاجیانی ده‌ره‌وه‌ی سعودیه‌ تۆماركراوه‌ كه‌ زۆربه‌یان له‌حاجیانی وڵاتانی هه‌ردوكیشوه‌ری ئه‌مریكای باكور و ئه‌وروپان"به‌ڵام هێشتا هیچ كه‌سێك به‌هۆی ئه‌م نه‌خۆشیه‌ له‌وه‌رزی حه‌جی ئه‌مساڵدا نه‌مردوه‌.
وێنه‌:حه‌كیم محه‌مه‌د ره‌شید

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە