کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


ئه‌حمه‌د ميره‌ش(4000) دۆلاره‌كه‌ی هيرۆی وه‌رگرتووه‌

Friday, 14/10/2011, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنيری سلێمانی
له‌ هه‌فته‌ی رابردوو وه‌ك چاوه‌روانكراووبوو، هێرۆی ژنی تالەبانی و به‌رپرسی مه‌لبه‌ندی يه‌كی سليمانی، به‌ناوی رێزگرتن له‌ ديده‌ جياوازه‌كان و هاوكاری ڕۆشنبيران و كه‌ناله‌كانی راگه‌ياندنەوە، زياتر له‌ ٢٠ سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌و گۆڤاری سنوری هه‌ولير و سليمانی پاداشت كردووه‌.
به‌ پێی سه‌رچاوه‌كه‌ هيرۆ ئه‌وانه‌ی به‌ناو ئه‌هلی و سيبه‌ره‌كانی پارتی و يه‌كيتيشی به‌سه‌ر كردۆته‌وه‌، دوو له‌و گۆڤارانه‌ی كه‌ به‌ ئاشكرا شه‌ره‌كان بۆ پارستن ده‌كه‌ن، ململانێ و چركه‌ كه‌ سه‌ربه‌ پاراستنن ئه‌و كۆمه‌كه‌يان وه‌رگرتووه‌.
سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌یشی ئاشكرا كردووه‌ كه‌ ئه‌حمه‌د ميره‌ سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری لڤين بڕی (4000) دۆلاره‌ی وه‌رگرتووه‌.
شايانی باسه‌ ئه‌وه‌ی چاوه‌روان نه‌كرابوو كه‌ ئه‌حمه‌ید ميره‌ به‌شداری كۆبونه‌وه‌كه‌ بكات و ئه‌و پاره‌يه‌ی هيرۆی ده‌سته‌لاتدار وه‌ربگرێت!
هه‌رچه‌نده‌ له‌ ماوه‌كانی رابردوو بلاوكرايه‌وه‌ كه‌ عيماد ئه‌حمه‌د ده‌مانچه‌يه‌كی به‌دياری داوه‌ته‌ ئه‌حمه‌د ميره‌ی سه‌رنووسه‌ری لڤين ، ئه‌وانيش له‌ كاتی به‌خشنی خه‌لاتی شه‌هيد سۆرانی مامه‌ حه‌مه‌، عيماد ئه‌حمه‌ديان وه‌ك باشترين به‌رپرسی كارگيریی خه‌ڵات كرد، له‌و كاته‌وه‌ ئه‌و گومانه‌ هەبوو، کە جێگای هه‌ڵويسته‌ی نێوەندی رۆشنبيریی و رۆژنامه‌نووسانی ناوخۆی كوردستان و هه‌نده‌ران بێت!
ئه‌و هه‌واڵی (4000) دۆلاره‌كه‌ی هيرۆ زۆربه‌ی كه‌ناڵه‌كانی ئۆپۆزيسۆنی نيگه‌ران كردووه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە