بۆچی فێستیڤاڵی کورد لە مەکسیک، کوئرناڤاکە؟
Saturday, 31/08/2013, 12:00
کورتە پێناسەیەک بۆ تەواوی هەر بابەتێک کە لەم نووسینەدا ئاماژەی پێدەدەم.
تیشکۆ زەند کێیە!؟
من هەر وەک کوردێک کە لە ژیانێکی مەمرە و مەژیدا، کە لە تەراوگە ژیان بەسەر دەبەم بۆ ماوەی ٣٥ ساڵ، کەم تا زۆر سۆزو ئاشنایەتیم بە دۆزی کورد هەیە، چ وەک هەر کوردێک کە لە زێدی خۆ ئاوارە یان سۆفی مەیکەدە و خوولیا بە کورد بوون بوە، ماوەیەکەکیش نوسینم بڵاو کردۆتەوە لە ژێر چەندین ناوی خوازیاردا، یان وەک وەرگێڕ و ڕاوێژکاری کوولتووری و شیکەرەوە بۆ وەزارەتی بەرگری ئەمریکا کارم کردوە ٢٠٠٣ بۆ ئەمە بێجگە لە دوو شۆڕشی کورد (Department of Defense, U.S.A) ٢٠١١ بەشداریم کردوە ٧٤ بۆ ٧٥ دووایش وەک پێشمەرگە سەرەتایەکانی ی ن ک تا کارەساتی شەڕی هەکاری ساڵی ١٩٧٨ ماڵئاواییم لە شۆڕشی چاواشەی کورد کرد و بەڕێی نایاسی و مەرگدا خۆمگەیاندۆتە تەراوگە.
کێن ئەوانەی بۆ کورد بوون بە مۆم؟
ڕۆژگار گەلێ مرۆیی بە ئەمەک و دەست ڕەنگینمان بۆ بەر جەستەدەکات کە ناویان لە ئەلبومی دڵدا بۆ هەتا هەتایە بە زێرینی دەمێنێ، یان لاوەکانی کوڕ و کچی تازە خونچەی کوردە کە لە سەنگەری بەئەمەکی شەرەفی کوردا گیانیان بەختدەکەن، ئەبێ هەر ئەوان و کەسووکاری ئەوان شاسواری ڕاستەقینەو پاروی دەمیان گەرمبێت و خاوەنی هەموو پێداویستیەکانی ژیان بن... نەک بە سکێک تێروو بە دەش برسی، یان خۆبەخشانە ئەو کوردە بەشەرەفانەی کە ژیانی خۆیان تەرخان کردووە بۆ کوردایەیی کە نموونەکانیان هێندەی خەرمانێک زۆرن.
خانمی کورد هانا جاف کێیە؟
هانا خان کچی کاک سەریاس جاف، کوڕەزای ڕێزدار داود بەگی سەرخێڵی جافە، کاک سەریاسیش هەر وەک زۆربەی کوردی تەراوگە بە ڕەبەندی ٣٥ ساڵ لەمەوبەر هاتۆتە ئەمریکا و بەخت یاوەری بووە و هاوسەرگیری پێکهانیوە لەگەڵ پاکیزەیەکی مەکسیکی ئەمەریکیدا، لەو هاوسەرگیریەدا کوڕو کچێکیان هەیە، باوک و دایک بە کاسپی پاک منداڵەکانیان گەورەدەکەن، هانا خان بە هۆی زیرەکیەوە بە پلەی باش، بەرزترین و لەوێش بەهۆی Harvard University بەناوباگترین زانکۆ لە جیهاندا وەریدەگرێ
زیرەکی خۆیەوە بە کەمترین کات ماستەر تەواو دەکات لە زانستی ڕامیاریدا،
و زمانی فەڕەنسیش فێردەبێ ئەمە بێجگە لە زمانی Political Science زکماکی خۆی ئیسپانی، ئینگلیزی، کەمێک کوردی و عەرەبیش دەئەخافێ، بۆیە زۆربەی ئەیجنسی و دەووڵاتان دەست پێشکەری دەکەن بۆ دامەزراندنی، ئەویش ووڵاتی مەکسیک هەڵدەبژێرێ کە کاری کۆچبەر و مرۆڤایەتی بکات.
هانا جاف
لە مەکسیک، کوئرناڤاکە؟
١٦/١٠/٢٠١٣ بۆ ٢٠/١٠/٢٠١٣
ساڵانە بۆ ماوەی پێنجەمین جارە لە شاری کوئرناڤاکەی مەکسیک ئاهەنگی فیستڤاڵی کوولتوری میللەتان ساز دەکرێ، کە چەندین کەسایەتی گرنگ لە خۆ دەگرێ، پار ساڵ بۆ میللەتی یابانی بوو کە توانیان کوولتوری خۆیان بە دوونیا بناسێنن، ئیمساڵیش خۆشبەختانە بە هۆی لێهاتویی و دڵسۆزی خانمی کورد هانا جافەوە، کورد ئەو هەلە مێژوویەیی بۆ ڕەخساوە، کە ئێمەی کورد پێش تورک، فارس وعەرەب کەوتین، کە ئەمە خۆی لە خۆیدا واتایەکی گەورە دەبەخشێ. گیان بەخشینیش بێماندوبوون و ئەسرینی چاوڕشتن نابێ، بۆیە نەیار و دوژمانی کورد هەمیشە بۆ هەر پاساویک بێ کەمینی ناجوامێری خۆیان گرتوە لێمان و چەندین جار هەڵساوون بە هاک کردنی وێبسایدەکەی و یان ناردنی کۆمێنتی ناشیرین دژ بە دۆزی کورد.
لێرەوە ئەرکی سەرشانی هەموو کوردێکی دڵسۆزە کە بتوانێ پشگیری ئەم ئەرکە قورسەی ئەم خانەوادە کوردە بکات، هەموو خۆمان بە بەرپرسیار بزانین بۆ سەرکەوتنی ئەم فیستڤاڵە کوولتوریە، هەڵوێستی ناسازانی ڕامیاریمان بخەینە لاوە، ئەوەی بە تفەگ بۆمان نەکرا با بە هونەری کوولتوریی و ئاشتی بیکەین.
بۆیە بەتایبەت داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەستگا کوولتوریەکان، تیمە میللیەکان، کەسانی پسپۆڕو شارەزا دەکەم خۆیان بە بەرپرسیار و خاوەن هەڵوێست بزانن بۆ سەرکەوتنی ئەم فیستڤاڵە کە سەرکەوتنێکی مەزنە بۆ تەواویی گەلی کورد، لە هەر پارچە و بەشێکی کوردستان بێت، یان کورد لە هەرشوێنێک بژی.
تیشکۆ زەند
كالیفۆرنیا، ئەمریکا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست