سۆشیال دیموکراته‌کان دوژمنی نه‌ک کورد، به‌ڵکو دوژمنی گه‌له‌کانی خۆشیانن
Wednesday, 08/09/2010, 12:00
حه‌ز ده‌که‌م وه‌ک سه‌ره‌تا پێناسه‌ی سۆشیال دیموکراته‌کان به‌و قه‌ڵه‌مفرۆشانه بچوێنم، که ده‌نووسن: ڕاسته گه‌نده‌ڵیی هه‌یه، دزیی هه‌یه، نابه‌رابه‌ریی هه‌یه، یاسا نییه, به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی خۆمانه، حکومهوت ساوایه، پێی نه‌گرتووه. واتا نوسه‌ره ده‌رباره‌کان وه‌ک منداڵی شه‌یتان خورماش و مێوژیش ده‌خۆن. به‌واتایه‌کی دیکه قه‌ڵه‌مفرۆشه‌کان، سه‌رفتره‌ی خۆیان له هه‌موو که‌سێک ده‌ستێنن، دهربارهییهکان گوێ ناده‌نه چه‌وسانه‌وه و گه‌ل و دڕنده‌یی ده‌سه‌ڵات. هه‌روه‌ها ئایندهی گه‌ل و خاکه‌که‌شیان.
باشتره، که له پێس هه‌موو ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک بزانین سۆشیال دیموکراته‌کان کێن؟
http://en.wikipedia.org/wiki/Social_democracyسۆشیال دیموکراته‌کان، له‌دوای کۆتایی سه‌ده‌ی١٩ وسه‌ره‌تای سه‌ده‌ی ٢٠ دامه‌زراوه.
به باوه‌ڕی خۆیان ئایدلۆجی کۆمه‌نیستی هه‌ڵه‌یه و کۆمه‌نیستی دیموکراسیه‌تی پشتگوێ خستووه و ده‌نگی زۆرینه‌ی گه‌لیان له‌گه‌ڵدا نییه، بۆیه کۆمه‌نیستی هه‌ڵه وێنا ده‌که‌ن.
سۆشیال دیموکراته‌کان، له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی کۆمه‌نیسته‌کانی یه‌کێتی سۆڤێته‌وه، یا باشتره بڵێین پاش سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ١٧ ئۆکتۆبه‌ر، ده‌ستی دایه بڵاوکردنه‌وه‌ی پڕوپاگه‌نده‌ی سیاسیی خۆی.
له ڕاستیدا سۆشیال دیموکراته‌کان وه‌ک دههۆڵیک هاتنه پێشه‌وه، که گه‌لانی جیهان چه‌واشه بکه‌ن و سه‌ر له‌گه‌لان بشێوێنن، له‌و سه‌رکه‌وتنه‌ی که کۆمه‌نیسته‌کان به‌ده‌ستیان هێنا، له‌یه‌که‌م ڕاپه‌ڕینی خۆیان دژ به ئاغا و ده‌ره‌به‌گ و سه‌رمایه‌داران.
سۆشیال دیموکراته‌کان کاتێکیان زانی بیری خاوه‌ندارێتی خه‌ریکه ڕیسوا ده‌بێت، هاتن ناڕاسته‌وخۆ بیریان کرده‌وه، تا گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی پرسیاربکه‌ن بڵێن: که‌ی ڕه‌وایه هه‌رچی سامان داراییه‌کی سه‌رمایه‌دارن هه‌یه، لێیان بستێندرێته‌وه و بدرێته گه‌ل و نیشتیمان؟
سۆشیال دیموکراته‌کان ناڕاسته‌و خۆ به خه‌ڵکیان ده‌گووت: باشه، با سه‌روه‌ت و سامان له سه‌رمایه‌داران بستێننه‌وه، ڕاسته سه‌روه‌ت و سامانی سه‌رمایه‌داران که هه‌یانه، هه‌ر هه‌مووی له گه‌لیان دزیوه، به فڕوفێڵ، به‌ڵام خوا هه‌ڵناگرێت، که هه‌ر هه‌موو ئه‌و سه‌روه‌ت سامانه‌یان لێبستێنینهوه!
ئه‌مه‌یان له ڕووی تیئۆریه‌وه، لێ له ڕووی پراکتیکیشه‌وه، سۆشیال دیموکراته‌کان هه‌میشه به درێژایی مێژووی ئه‌و پارته هاو ده‌نگ و هاو سه‌نگه‌ری سه‌رمایه‌دارانی جیهانی بوون. به‌هه‌مان شێوه، کریس دیموکراته‌کان شان به‌شانی پاشا ده‌سه‌ڵاتداره‌کان، هه‌میشه هاوده‌نگی شاکان بوون، ئیتر شاکان هه‌رچییه‌کیان کردبێت و نه‌کردبێت، کریس دیموکراته‌کان، له سه‌ره‌تاوه، ته‌نها ده‌سه‌ڵاتێك بوون و مرۆکی حزبایتیان به‌شێوه‌ی ئێستا نه‌بووه، هه‌میشه به‌ڵێ (ئه‌رێ)یان بۆ ده‌سه‌ڵاتی شا کردووه.
بۆ نموونه سۆشیال دیموکراته‌کان، ئه‌گه‌ر چی کۆپیهیهکهی دیموکراته‌کانی ئه‌مه‌ریکای باکوورن، هیچ کاتێک دژ به بیروو بۆچوونی ئه‌مه‌ریکای سه‌رمایه‌داری نه‌وه‌ستاون، به‌تایبه‌ت، له کێشه‌ی دروستکردنی جه‌نگدا.
میخائیل گۆرباچۆڤ دواسه‌رۆکی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت و هه‌روه‌ها ڕوسیای فیداڕال، له ٥ چرکه پێش په‌لاماری ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی بۆ سه‌ر عێراق له ٢٠٠٣ دا گووتی: هه‌موو سه‌رۆکه ئه‌مه‌ریکیه‌کان شه‌ڕێک یا دوو شه‌ڕیان به‌رپا کردووه.
ئه‌گه‌ر ووته‌کانی گۆرباچۆڤ وورد بکه‌ینه‌وه، ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت، که شه‌ڕ پێویست نه‌بووه، به‌ڵکوو هه‌ر به‌که‌ڵه‌گایی ئه‌مه‌ریکا شه‌ڕی گهڵگیرساندوه، له پێناو بازرگانهکانییدا، بۆ فرۆشتنی چه‌ک و دابینکردنی وزه. بۆ نموونه، به‌پێی پشکێنه‌ری نێو نه‌ته‌وه‌یی (هانس بلێکس هاوڵاتی سویدی)، عێراق چه‌کی کۆکوژی نه‌بوو، که‌چی هۆکاری په‌لاماردانی ئه‌مریکاو هاوپه‌یمانه‌کانیش ئه‌وه‌بوو، که عێراق چه‌کی ئه‌تۆمی و کۆ کوژی هه‌یه.
تا ئێستاش لێکۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه، که ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی به بێ هۆ یا نایاسایی په‌لاماری عێراقیان دا.
هێشتا به‌ریتانیا خه‌ریکی لێپێچینه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ تۆنی بلێری سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی به‌ریتانیا که ووڵاته‌که‌ی خۆی تووشی جه‌نگێک کردووه، که یاسایی نه‌بووه.
جگه له جه‌نگی ئه‌مه‌ریکا دژی عێراق، ڕێخراوی ڤۆلتێر نێت، به ڕاشکاوی و به‌ڵگه‌وه سه‌لماندی که به هیچ شێوه‌یه‌ک ڕێخراوی القاعیده ئاگاداری لێدانی ١١ سێپتامبه‌ر نییه، هه‌روه‌ها بن لادنیش که ڕیبه‌ری ڕێخراوی ئه‌لقاعیده‌یه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ک په‌یوه‌ندی به لێدانی ناوه‌ندی بازرگانی واڵترێد سه‌نته‌ره‌وه نییه:
http://www.voltairenet.org/mot37.html?lang=arڕاسته گه‌لانی عێراق و گه‌لانی ئه‌فغانستان به جه‌نگی ئه‌مه‌ریکا و عیراق، ئه‌مه‌ریکا و ئه‌فغانستان که‌ڵکیان وه‌رگرت و گه‌لانی ئه‌فغانستان ڕزگاریان بوو، له تالیبان، به‌ڵام خودی ئه‌مه‌ریکا ١٠٠دان تالیبانیان له ئه‌فغانستان دروست کردووه، له عێراق یه‌ک سه‌دام، یه‌ک عوده‌ی یه‌ک قوسه‌ی هه‌بوو، ئێستا له عێراق سه‌دان سه‌دام و سه‌دان عوده‌ی و قوسه‌ی سه‌ری هه‌ڵداوه.
جگه له‌وه‌ش، ئایا ووڵات له‌م جیهانه‌دا هه‌یه، فاشستتر له تورکیا، ئایا ووڵات له‌م جیهانه‌دا هه‌یه وه‌حشی تر له سعودیه‌ی عه‌ره‌بی و سوریا بن ، بۆ له ئه‌و ووڵاتانه ناده‌ن، ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له به‌رژه‌وه‌ندیی نییه؟
عه‌ره‌بستانی سعودیه ئه‌م ساڵ به باهای ٦٠ ملیارد دۆلار چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی له ئه‌مه‌ریکا کڕیوه، ئاخر عه‌ره‌بستانی سعودیه چه‌کی بۆ چییه، که ئه‌و ووڵاته بۆته شارێکی ئه‌مه‌ریکی؟
http://www.arabic-military.com/montada-f7/topic-t15277.htmیان ووڵاتێکی بچکۆله‌ی وه‌ک ئیمارات، که جێگای مانۆڕی فڕۆکه‌ی تێدا نابێته‌وه، چونکه هێنده بچووکه. بۆ چواره‌م ووڵاتی جیهان بێت، له جیهاندا له باره‌ی چه‌ک کڕینه‌وه؟
کوا ڕۆژێک له ڕۆژان، کێ باسی ئیماراتی کردوه، یا ئه‌گه‌ر شه‌ڕیش بکات به‌رگه‌ی چی ده‌گرێت، مه‌گه‌ر خۆدی ئه‌مه‌ریکا له ووڵاته ده‌سه‌ڵاتدار نییه؟
http://www.elaph.com/web/templates/article2010.aspx?articleid=551498ئه‌و ده‌ستوور و یاسا و ڕێسا و داب و نه‌ریته‌ی، که ئێستا له سعودیه‌ی عه‌ربی هه‌یه، مه‌گه‌ر له چاخه‌کانی به‌ردیندا هه‌بێت.
بۆ ئێخه به فه‌نزه‌وێلا ده‌گرن، که‌چی گوێ به ئازاری نه‌ته‌وه‌ی کورد ناده‌ن؟
ئێستاش با بزانین جه‌نگ عێراق و ئه‌فغانستان چه‌ندی تێچووه؟ تکایه، کلیکی ئه‌و لینکه بکه و بزانه که ژماره‌ی دۆلار چۆن ده‌فڕێت؟
http://costofwar.com جگه له‌و زیانه داراییه‌ی که له بودجه‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌رده‌چێت، تا ئێستا ته‌نها ئه‌مه‌ریکیه‌کان نزیکه‌ی ٨٠٠٠ کوژراویان هه‌یه، له عێراق و ئه‌فغانستان، ئه‌وروپیه‌کانیش نزیکه‌ی ٣٠٠ کوژراویان هه‌یه، که‌واته بۆ چوونه‌که‌مان هه‌ڵه نییه، که ئه‌ڵێین: سۆشیال دیموکراته‌کان دژمنی، نه‌ک ته‌نها گه‌لی کورد، به‌ڵکوو دوژمنی گه‌لانی خۆشیانن، چونکه سۆشیال دیموکراته‌کان، هه‌میشه هاو ده‌نگ و هاو سه‌نگه‌ری ئه‌مه‌ریکای سه‌رمایه‌داری بوون.
سۆشیال دیموکراته‌کان، له هه‌موومان باشتر زانیویانه، که هۆکاری هه‌ردوو جه‌نگی عیراق و ئه‌فغنستان، له راستییه‌وه دووره، هه‌موی دروستکراوه، ته‌نها بۆ به‌رژه‌وه‌ندی چه‌ند کۆمپاینییایهکی تایبه‌تی (که‌سی) که خاوه‌ن کۆمپنییای نه‌وت و کارخانه‌ی چه‌کن، که‌چی، لاوه‌کانی خۆیان ده‌ده‌ن به‌کوشت، واتا ئه‌و جه‌نگه به بڕیاری کارخانه‌ی چه‌که.
گومانی تێدا نییه، که که‌سێکی وه‌ک جێمس هارۆڵد شمس، که له ته‌مه‌نی ٩٥ ساڵی کیژێکی ٢٧ ساڵی ماره‌کرد، هه‌رچه‌نده، کێشه‌که ئه‌وه نییه، ماره‌ی کرد یان نا، کێشه‌که ئه‌وه‌یه، پیاوی تهمهن٩٥ ساڵه، که‌ی له‌و ڕیگه‌ی ئه‌وه‌دا داماوه سێکس بکات، هه‌روه‌ها له تێڤیهکانیشهوه، ئه‌وه‌یان پیشاند، که کابرا پیری په‌ککه‌وته‌ی خهرفابوو، هیچی دیکه و ئه‌و سه‌روه‌ت و سامانه‌ی، که له ئه‌نجامی خوێنڕژانی جه‌نگه‌کانی که بهرپیان کرد و بووه هۆی کوژرانی٦٠ ملێۆن مرۆڤ، په‌یداکردبوو، به‌و شیوه خه‌رجی کرد.
ده‌توانی له‌م لینکه‌ی خواره‌وه زیاتر زانیاری په‌یدا بکه‌ی، ده‌رباره‌ی ئه‌ننه نیکۆل، هه‌روه‌ها هاو شێوه‌کانی ئه‌ننه نیکۆل
.
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=c8364acb ئێستا به به‌ڵگه‌وه زانیمان، که جه‌نگی عیراق و ئه‌فغانستان بۆیه هه‌ڵگیرسا و بووه هۆی کوژرانی لانی که‌م ٢ ملێۆن مرۆڤ و ئاواره بوونی ده‌یان ملێۆنی دیکه و سووتاندنی سه‌دان ملیارد دۆلار، له پێناو کارخانه‌ی نه‌وت چه‌ک فرۆشیدا، من بۆیه یه‌که‌م وه‌ک کوردێکی باشووری کوردستان، دووه‌م وه‌ک هاوڵاتیه‌که‌ی سویدی، سێهه‌م وه‌ک خه‌مخۆرێکی هاوجیهانی به پێویستی ده‌زانم، که ئامانجی دوور و نزیکی سۆشیال دیموکراته‌کانتان بۆ ڕوون بکه‌مه‌وه، که له پێناو کارخانه‌ی چه‌ک فرۆشی و کۆمپانیای نه‌وتدا، خه‌ڵکی سویدی، با برای منیشی تێدا نه‌بووبێ یا عێراقیهکیش ئه‌گه‌ر کورد یا عه‌ره‌بیش بێت، با خزمیشم نه‌بێت، یان ئهفغانیهکی بێچاره‌یان به کوشتدا، که‌واته سۆشیال دیموکراته‌کان دوژمنی نه‌ک، کورد به‌ته‌نها، به‌لکوو دوژمنی گه‌له‌که‌ی خۆشیانن.
ڕێخراوی ولیکیلکس، که هه‌ر به هه‌مان ناوه‌وه ماڵپه‌ڕێکیان هه‌یه (یکیلیکس)، ده‌نووسن که ١،٢ ملێۆن نهێنی گرنگیان له په‌نتاگۆن فڕاندوه و بڵاوی ده‌که‌نه‌وه، ئه‌وه دهسهلـێنن که له‌شه‌کری ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانه‌کانیان، هه‌زارن هه‌زار بێ‌تاوانیان کوشتووه.
هه‌مان ماڵپه‌ڕ ڕایده‌گه‌یه‌نێت، که خودی ئه‌مه‌ریکا گورپی تیرۆریست دروست ده‌کات، که هه‌ڵده‌ستن به‌کوشتن و ته‌قینه‌وه‌کانی نێو عێراق و ئه‌فغناستان.
جگه له‌وه‌ش، له‌و چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌دا ده‌بینین، که ئه‌مه‌ریکا، فڕۆکه‌وانی چه‌قۆکێشی به‌رداوه‌ته گیانی ئه‌و خه‌ڵکه بێچه‌که، ئیتر خۆت ببینه، ئه‌مه‌ریکای هاوپه‌یمان و دۆستی سۆشیال دیموکراته‌کان چۆن خه‌ڵکی بێچه‌کی عێراقی و ئه‌فغانیی وهحشییگهرانه ده‌کوژن!
http://www.wikileaks.org/wiki/WikiLeaks:About/arhttp://www.rivalsoul.com/vb/showthread.php?t=158490 http://www.youtube.com/watch?v=NrO8q23DYycجگه له‌وه‌ش ئۆلۆف پاڵمه:
http://en.wikipedia.org/wiki/Assassination_of_Olof_Palme که به‌خوای سۆشیال دیموکراته‌کان به‌ناو بانگه، به پێی خۆی به‌شداری خۆپیشاندانی ده‌کرد و دژی جه‌نگی ڤێتنام له‌ناو کۆڵانه‌کانی ستۆکهۆڵمدا ده‌یقیڕاند، هه‌روه‌ها دژ به جه‌نگی عێراق و ئێران قیژه قیژی ده‌کرد، که‌چی له‌هه‌مان کاتدا له گه‌رمه‌ی جه‌نگی عیراق و ئێران‌دا، چه‌کی سویدی فرۆشتوه، به هه‌ردولای شه‌ڕکه‌ری ئێران و عیراق.
هه‌روه‌ها له سه‌رده‌می ناکۆکی نێوان هند و پاکستان ووڵاتی سوید، به هه‌مان شێوه‌ی عێراق و ئێران، چه‌کی سویدی فرۆشتوه، به هه‌ردوو ووڵاتی هند و پاکستان، (بۆفۆش سکانداڵ) به‌ناو بانگه.
http://en.wikipedia.org/wiki/Bofors_scandalجگه له‌وانه‌ش هه‌ر هه‌مووی، کێشه‌ی ئێمه‌ی کورد، کێشه‌ی ده‌وڵه‌تی فاشستی تورکه، ئه‌گه‌ر یارمه‌تی ئه‌مه‌ریکا و ئه‌ورپا نه‌بێت، به دڵنییایه‌وه، ئابووری تورکیا. به‌رگه‌ی ٥ ساڵ شه‌ڕ ناگرێت.
ئه‌وه ئه‌مریکا و ئه‌وروپای سۆشیالیستین که ساڵانه بلێۆنهها دۆلار ده‌ده‌نه تورکییای فاشی و تورکیایان به پێوه ڕاگرتوه، ئه‌گینا تورکیا بهگهرهنتیهوه ئه‌وێرم بڵێم که تورکیای سواڵکه‌ر به‌رگه‌ی ٥ ساڵ شه‌ڕ ناگرێت.
حزبه‌کانی دیکه‌ی ئه‌وروپا مۆدێرات، کریس دیموکرات، فۆڵک پارتی، سه‌نته‌ر پارتی،(جگه پارتی ژینگه و چه‌په‌کان)، سڤه‌ریا دیموکرات، هه‌رهه‌موویان به سۆشیال دیموکراته‌کانیشه‌وه، هه‌میشه هاو ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا و سه‌رمایه‌دار بوون. پۆلێنی ئه‌م ڕێخراوانهش به‌م شیوه‌ن:
مۆدێرات، کریس دیموکرات، فۆڵک پارتی، سه‌نته‌ر پارتی سه‌ربه گروپی کۆنه‌په‌رستین به‌پێی پێوه‌ری خۆیان، پارتی چه‌پ و سوسیال دیموکرات، پارتی ژینگه سه‌ر به بلۆکی سۆشیالیستین، به‌ڵام به باوه‌ڕی من ته‌نها چه‌پ و ژینگه سه‌ر بهچهپن، جیاوازی نابینم له نێوان سۆشیال دیموکراته‌کانی ئه‌وروپا و دیموکراته‌کانی ئه‌مه‌ریکا.
په‌نابه‌ری کورد، یان هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌کی دیکه، پێویسته بیر بکه‌یته‌وه که ده‌نگ به کێ بده‌یت، هه‌موو ئه‌وروپا به سویدیشه‌وه، جگه له چه‌په‌کان و پارتی ژینگه دژی تۆی سه‌ر ڕه‌ش و بێگانه‌ن، ئه‌وان خۆیان به‌و نووسیانانهی سه‌ره‌وه سهلمانیدیان که دژی نه‌ته‌وه‌کانی خۆیانن.
بۆ نموونه له ئه‌مه‌ریکای باکور هه‌موو ساڵێک ٤٥٠٠٠ هه‌زار که‌س مردوون، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی توانای ده‌رمان کڕین و توانای سه‌ردانی دوکتۆریان نه‌بووه. له ساڵی ١٩١٢ واتا ده‌کاته نزیکه‌ی ٤،٦ ملێۆن مرۆڤ مردوون، به‌ڵام ترلێۆنهها دۆلار خه‌رج ده‌که‌ن له پێناو جه‌نگێکی دروستکراودا. له‌سه‌رده‌می هه‌ردوو پارته‌که‌ی ئه‌مه‌ریکا، کۆماری و دیموکراته‌کانیشدا.
http://metropoint.metro.lu/20100323_Malmo.pdf باشتره ده‌نگی خۆت به ووشیاریه‌وه به‌کار بهێنیت، دڵنیابه سه‌رجه‌م حزبه‌کانی سوید، که به چاوی سوک ته‌ماشای بێگانه ده‌که‌ن، به سۆشیال دیموکراته‌کانیشه‌وه، بۆیه پێویسته بزانیت ده‌نگ به کێ ده‌ده‌یت. چه‌په‌کان و پارتی ژینگه، ته‌نها ئه‌وانن له په‌رله‌مانیش پاڕێزگاری له تۆ ده‌که‌ن، بۆ نمونه ببینه فه‌همی مه‌حمود که خۆی کوردێکی عێراقیه، به‌ڵام ئاماده نییه ده‌نگ بدات، به جینوساید و ناسینی ئه‌نفال و کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، چونکه په‌روه‌رده‌ی ده‌ستی مۆدێراته‌کانه. هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆک کۆمار بێت یا نه‌بێت، یا ووشیار زێباری وه‌زیری ده‌روه‌ی عێراق بێت یانه چ سودێکی هه‌یه؟
هه‌ر بۆیه پێویسته بڵێن که جه‌لال تاڵه‌بانی سۆشیال‌دیموکراتی ئهیاره٢٤، چونکه هێشتا نزیکهی٢٥٠ که‌سی برینداری چه‌کی کیمیاوی له هه‌ڵه‌بجه چاره‌سه‌ر نه‌کراون، به‌ڵام تاڵه‌بانی ده‌توانێت، له‌هه‌مان کاتدا ١٠ ملێۆن دۆلار خه‌رج بکات، بۆ زه‌ماوه‌ندی کوڕه‌که‌ی.
ئه‌ڵێن به ووشتریان گووت: کوڕت بوه، ئه‌ڵێن ووشتر وه‌ڵامی داوهتهوهتهوه: بهمن چی خۆ باره‌که‌م هه‌ر چل مهنه، به‌کوردیش چی ئه‌گه‌ر فه‌همی ئه‌ندام په‌رله‌مانی سویسیش سه‌ر به حیزبی مۆدێراتی سویدییه؟ من دڵنیام که پارتی مۆدێرات داوای له فه‌همی نه‌کردوه، ده‌نگی (به‌ڵێ) نه‌دات به جینۆساید ناساندنی ئه‌نفال و کیمیاوی بارانی هه‌ڵبجه، به‌ڵکوو ئه‌و "مه‌حمود فه‌همی" بۆ خۆی ده‌نگی نه‌داوه، چونکه بۆ ئه‌وان باس و خواسێک نیه، کورد چی به‌سه‌ر دێت یا نایه‌ت. ئه‌وه خودی فه‌همی مه‌حموده ئه‌وه ده‌سلمێنێت که ئازاری گه‌له‌که‌یان کێشه‌ی ئه‌و نییه..
خوێنه‌ری هێژا
ئه‌وه گودروون شیمای سه‌ر به چه‌په‌کانه که وه‌ک پارێزهرهێک، پارێزگاری له تۆی په‌نابه‌ر ده‌کات، نه‌ک مۆدێرات، یا فۆڵک پارتی، یا کریسدیموکتارتهکان، یاسهنتهر و سۆشیال دیموکراته‌کان.
سڤه‌ریا دیموکراته‌کان، به‌ڵگه نه‌ویسته که به ئاشکراو بێ خۆشاردنه‌وه به هه‌موو توانای خۆیان دژایه‌تی بێگانه‌کانی سوید و ئه‌وروپاش ده‌که‌ن.
ئه‌وه چه‌په‌کانی فهڕهنسابوون که دوێنێ ٤ی سێپتامبهری٢٠١٠ ڕژانه سه‌رشه‌قامه‌کان ئارمیان دژ به ساکۆزی به‌رزکرده‌وه.
چونکه ساکۆزی بڕیاریدا که بۆ ڕازی کردنی سه‌رۆکی نازیه‌کانی فه‌ڕه‌نسا (جان ماری لێ پێن) بڕیاری ده‌رکردنی قه‌ره‌جه بێکسهکهنایدا. به‌ڵام چه‌په‌کان و کۆمه‌نیسته‌کان لێیان ڕاپه‌ڕین.
هه‌ردوێنێ ئه‌وه چه‌په‌کان بوون، تاکه پێڵاویان گرته تۆنی بلێری سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی به‌ریتانیا، کاتێک ویستی ئیمزای بیرهوهرهیاکانی بکات. هه‌موو پارته ڕاستڕه‌وه‌کانی ئه‌وروپا یه‌ک ده‌نگن له‌گه‌ڵ تۆنی بلێر، ته‌نها چه‌په‌کان و کۆمهنیشتهکانن که دژن.
به‌کورتی له دوا ده‌نگدانێکی په‌رله‌مانی سویدی، بۆ (به‌ڵێ) کردنی به جینۆساید ناسینی ئه‌نفال و کیمابارانی هه‌له‌بجه، ٢٢٥ ئه‌ندام پهرهلهمانتار دژ بوون، ته‌نها ٣١ ئه‌ندام په‌رله‌مانت هاوده‌نگ بوون. هۆکاری سه‌ره‌کیش سۆشیال دیموکراته‌کان بوون.
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=9282000dیه‌کێکیش له‌وانه‌ی که کوردێکی خه‌ڵکی سلێمانیه به‌ناوی "فه‌همی مه‌حمود" که سه‌ربه پارتی مۆدێراته ده‌نگی دژ به جینۆساید نه‌ناسانی ئه‌نفال کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ده‌نگی دا.
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=fa8ca197http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=193533ffبه‌پێویستی ده‌زانم که بێژم ده‌نگدان پێویسته و ده‌نگی خۆت به‌کار بهێنه، به‌لام هیوادارم له‌کاتی دهنگدانتدا ئه‌م چه‌ند خاڵه ڕه‌چاو بکه‌یت و ده‌نگ به ڕێخراوێک بده، که له به‌رژه‌وه‌ندی:
یه‌که‌م خۆت و خێزان و هاوزمانه‌که‌ت بێت.
دووه‌م له‌به‌رژه‌وه‌ندی کورد و کوردستاندا ده‌نگی به‌رز بکاته‌وه.
سێهه‌م له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ژار، دژ به به‌رپاکردنی جه‌نگ و خوێن ڕێژی دێته مه‌یدان.
بۆیه له بواره‌کانی ده‌نگدا به کێشه‌کانی ده‌ره‌وه، دیتمان پارته‌کانی سویدی وه‌کوو مۆدێراته‌کان، سۆشیال دیموکراته‌کان، کریسدیموکراته‌کان، فۆڵک پارتی، هه‌روه‌ها سه‌نته‌ر پارتی، هه‌روه‌ها پارته نازیه‌کانی وه‌کوو سڤه‌ریا دیموکرات و که‌سایه‌تیه‌کانی وه‌کوو سه‌رۆکی پارتی سویدی نوێ بێرت ولیلیس کارلسۆن و جان واچتیمیستهر......هتد هه‌میشه هاو ده‌نگی هاو کرده‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا بوون له به‌رپاکردنی جه‌نگ و قڕو قاتی ونانه‌وه‌ی ئاژاوه وبرسی کردنی گه‌ڵانی جیهان.
له پێش هه‌مووشیانه‌وه کوردساتهنهکهی خۆمان. که هه‌روه‌کوو گووتمان تا ئێستاش تورکیای فاشی به‌یارمه‌تی هاوکاری ئه‌م ووڵاتانه‌یه، که ده‌توانێت به‌رگه‌ی ئه‌و شه‌ڕه دوور ودرێژه بگرێت.
بیهێنه‌وه بیرت، که سه‌رۆکی مۆدێراته‌کان که کاک "فه‌همی مه‌حمود" ئه‌ندامیه‌تی، جه‌نه‌ڕاڵه دڕنده‌کانی تورکیا به‌شه سه‌همیان (پشک) به خۆڕایی داوه به کارلبلید، بۆچی؟ ئایا هه‌مان ئه‌و جه‌نه‌ڕاڵانه‌ی که به‌شه پشک ده‌ده‌ن به‌سه‌رۆکی پارته‌که‌ی فه‌همی مه‌حمود، هه‌مان به‌شه پشک ده‌ده‌نه (لارش ئۆلی یا گودرون شیمان) هه‌ردوو به‌رپرسانی چه‌په‌کانی سویدین؟
http://www.expressen.se/1.561961له ڕوویه‌کی دیکه‌وه، ئێمه‌ی بیانی که‌له ووڵاتانی ئه‌وروپی ده‌ژین، ده‌بێت به‌رژه‌وه‌ندی خۆمان ڕه‌چاو بکه‌ین، که ده‌نگ به ڕێخراوێک بده‌ین که کار و ئاسوده‌یمان بۆ دابین، بکات.
ئه‌و پارتانه‌ی ناویانهێندرا، ئه‌وان وولاته‌که‌ی تۆیان له‌خاک خوێن هه‌ڵکێشاوه، ئایا باوه‌ڕده‌که‌ی له هه‌ر جێگایه‌کی دیکه‌ی ئه‌م جیهانه ، ئاسووده‌ی و به‌خته‌وه‌ری تۆی بیانی و سه‌ر ڕه‌شی بوێت؟
ئه‌و بۆمبا و ته‌قه‌مه‌نیانه‌ی که تائێستاش به‌سه‌ر کوردیا ده‌بارێنن، ئه‌وه پرۆسه‌یه‌کی بازرگانیه، ئه‌وان که بۆمب به‌سه‌ر تۆدا، یا براو که‌س وکارهکهماندا ببارێنن، ئه‌ی بۆ ئێستا هه‌رهه‌مان گروپ دابین که‌ری به‌خته‌وه‌ریمان بن؟
ئه‌گه‌ر ته‌ماشایه‌کی ٢٠ ساڵی ڕبردوو بکه‌ین، که ئه‌وروپای تووشی قه‌یرانی بێ‌کاری کردوه، بیانی به ته‌واوی پشتگوێخراوون، به‌هه‌ق ناهه‌ق سوکایه‌تیان پێده‌کرێت و ئه‌گه‌ر کاریش هه‌بێت، کار ناده‌ن به بیانی.
ووڵاتێکی وه‌ک نه‌رویج به پێی هه‌موو لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک ده‌رکه‌وتوه، ئه‌گه‌ر نه‌رویج بۆ ٥٠٠ ساڵی ئاینده، هیچ به‌رهه‌م نه‌هێنێت، ئینجاش ده‌توانێت،که هه‌موو تاکێکی نه‌رویجی پاشا ئاسا بژین.
که‌چی زۆرینه‌ی زۆری بیانیه‌کانی نه‌رویج بێکارن، ئه‌وه‌ش که کاری په‌یداکردوه، ئه‌وه معجیزیهکهو ڕویداوه.
هه‌روه‌کوو ده‌شزانین که‌له‌م ٢٠ ساله‌ی ڕبردوودا هه‌میشه، یا سۆشیالدیموکراتهکان یا مۆدێراته‌کان ده‌سه‌ڵاتدار بوون، ئه‌ی بۆ سۆشیال دیوکراتهکان کاریان بۆ بیانی په‌یدا نه‌کرد؟
ئه‌گه‌ر که‌میك بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ناوه‌ڕاستی هه‌شتاکان، ته‌نها یه‌ک دانه شۆفێری پاس یا ته‌کسی له سه‌راپای ووڵاتی سویدا، نه‌ده‌بیندرا، به‌ڵام ئێستا یه‌ک دانه شۆفێری پاس یا ته‌کسی نابینین که بیانی یا سه‌رڕه‌ش نه‌بێت.
چونکه، سویدیه‌کان یا ئه‌وروپیه‌کان ده‌مرن و نایهتهجێی، واتا به‌ره‌و قڕان ده‌ڕۆن(کتێبی ئیسلاماندنی سوید، ده‌یان به‌ڵگه‌ی له‌و باره‌وه تێدا تێدایه) که سویدی شۆفێری پاس و ته‌کسی ناکات، بۆیه ئێستا هه‌ر هه‌موو شۆفێره‌کانی پاس و ته‌کسی سه‌رڕه‌ش یا بیانینن.
هه‌روه‌ها وه‌ک ده‌بینین، ئێستا ژماره‌کی به‌رچاو عه‌رب و نه‌ته‌وه‌کانی دیکه هه‌یه، یاساش ڕێگه‌ی داوه که زمانی زگ‌ماک بخوێنن، بۆیه ده‌بینن که سه‌دان مامۆستا کاریان ده‌ست که‌وتوه، ئه‌گه‌ر خۆیان زمانی کوردی یا عه‌ره‌بی یا فارسیان بزانیانیه، به‌دڵنیایه‌وه، ئه‌وه‌شیان نه‌ده‌دا به سه‌رڕه‌ش یا بیانی.
ده‌یان دوکتۆر و ئه‌ندازیار و خاوه‌ن به‌ڵگه و پسپۆر ده‌بینن، خه‌ریکی قاچاخ چێتی جگه‌ره یا خواردنه‌وه ئهلکهۆڵیهکانن، له جیاتی کاره‌کانی خۆیان.
ئه‌مه له کاتێکدا، سامانی ئه‌م ووڵاتانه هێنده زۆره، که به‌شی هه‌رهه‌موومان بکات، زۆریش نا که‌مێک ئاسووده بژین. نایکه‌ن و کێشه بۆ بیانی دروست ده‌که‌ن.
دوو ساڵیک ده‌بێت، دۆستێکم له ئیتالیاوه هاتوه، خاوه‌ن پرۆژه‌ی خۆشیه‌تی، واتا داوای یارمه‌تی له ماڵی مامه ناکات،وه‌کوو وه‌رگێڕ جار جار یارمه‌تی ده‌ده‌م، به‌ڵام تا ئێستاش هه‌ر ده‌ستی ده‌ستی پێده‌که‌ن و خانووی ناده‌نێ.
به زانینن و به نه‌زانیننه‌وه بێت، ده‌سه‌ڵات هه‌وڵده‌دات، که بیانیه‌کان به‌ره‌و هه‌ڵکردن به‌رن، ئه‌و دۆسته‌م ده‌توانێت به‌یه‌ک هه‌فته خانووی به ڕه‌ش په‌یدا بکات، به‌ڵام ئه‌وه دووساڵه هیچی بۆ نه‌کراوه.
له‌ناو کۆڕ‌و کۆمه‌ڵدا بیستوومه، که فڵانی ٣٠ ساڵه که گه‌واهی شۆفێری ئهنتهرنهشاڵی هه‌بوه، ده‌یان جار له به‌غداده‌وه باری باکردوه، بۆ ئیتالیا‌و ئه‌ڵمانیاو فه‌ڕانسه، که‌چی به ٥ که‌ڕه‌ت ئینجا توانی که گه‌واهینامه‌ی شۆفێری سویدی وه‌ربگرێت.
که‌چی سه‌دان هه‌زار که‌س به ١٠ یا١٥ دۆلارێک گه‌واهینامه‌ی شۆفێیری ساخته‌یان کڕیوه‌و کار به‌ڕیوه ڕۆشتوه‌و هیچ کێشه‌یه‌کی بۆ دروست نه‌بوه.
له سێ ساڵێ ڕابردوودا، که مۆدێراته‌کان له سوید هاتنه سه‌رده‌سه‌ڵات، فڕان فڕانێکیان خسته ناو خه‌ڵکه‌وه، به‌ناوی کار په‌یداکردن به ڕیگای یه‌کێتی ئه‌وروپاوه، به‌تایبه‌ت به‌شی باشووری سوید، که بتوانن له کۆبنهاگنی پایته‌ختی سوید بخوێنن یا کار بکه‌ن.
سه‌ره‌تا بۆ خوێندن، به‌لایه‌نی که‌مه‌وه سێ تا چوار ههزارکهسێکیان خسته‌ڕێ، زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان قه‌رزیان وه‌گرت، به هیوایه‌ی دوای٤ مانگ تیۆری له کۆپنهاگن، پراکتیک ده‌ست پێبکه‌ن، چونکه سیستێمی دانیمارک، مووچهدهداته که‌سێک که پراتیکیش بکات.
خه‌ڵک به لێشاو ڕویان کرده کۆپنهاگن، هه‌روه‌ک گووتمان زۆرینه‌یان قه‌رزیان وه‌رگرت، به‌ڵام زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان خۆیان قه‌رزار کرد‌و دوای به‌ده‌ستی به‌تاڵ گه‌ڕانه‌وه.
له‌و بهزموو بالۆره‌ی که ساسزیانکرد، ته‌نها خاوه‌ن فیرمهی وه‌ک (سی ئێن سێ) که قه‌رز ده‌داته قوتابیان قازنجیان کرد، به‌ڵام ماڵی گهنجنیان وێران کرد، چونکه تووشی قهرزهاتن و هیچی دیکه.
جگه له‌وه‌ش کۆپنهاگن به‌ناو بانگه له ڕووی گه‌شت وگوزاروو هۆتێل له‌شفرۆشیدا، به‌تایبه‌ت کۆڵانه‌کانی ده‌رووبه‌ری سه‌نته‌ر و نزیک وێستگای شه‌مه‌نه‌فه‌ری سه‌ره‌کی کۆپنهاگن.
زۆرێک له‌و کیژانه بونه خۆراکی پیروو په‌ککه‌وته سامندارهکان خاوه‌ن ئۆتۆمۆبیله گرانبه‌هاکانی ئه‌وێ.
زۆرینه‌ی ئهوکیژانه که هیچ کامیان ته‌مه‌نی نه‌ده‌گه‌یشته ٢٤ساڵ، هه‌ریه‌که‌یان به‌ده‌ست پیاوێکی به‌لایه‌نی کهمهوه٧٠ساڵ ده‌بوون، ئیتر ئایا بۆ داوه‌تی خواردنێک یا شه‌وێک خه‌وتن له‌و هۆتێلانه‌ی که به‌هاکانیان خۆی ده‌دات له ٢٠٠٠٠ دۆلار بۆ ته‌نها شه‌وێک.
ڕوس کارته‌ر که‌ته‌مه‌نی تهنها٢٧ ساڵه‌و ئێستا چاودێری منداڵه ساواکه‌ی ده‌کات، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که پۆلیسی یه‌کێک له ووڵاته دیاری و گه‌وره‌کانی جیهانه، ناچارکراوه، که له‌ش فرۆشی بکات.
http://www.aftonbladet.se/nyheter/article5769915.abدڵنییان که زۆربه‌ی خه‌ڵک ئه‌و شانسه‌یان نیه که ببێته پۆلیس، به‌تایبه‌ت له ووڵاتێکی مه‌زن و سه‌روه‌ت مه‌ندی وه‌ک به‌ریتانیا، هه‌روه‌ها دڵنییان که هه‌زارن هه‌زاری وه‌ک خانمی ڕوس هه‌یه، که شه‌رم ده‌کات و ئاشکرای ناکات، ئه‌گینا ڕوس ته‌نها نیه.
ئه‌وی حاڵی پۆلیسێک بێت، که مووچه‌شی هه‌یه، ئه‌ی حاڵی ئه‌و قوتابیه ده‌بێت چی بێت، که مووچه‌شی نیه و به به‌قه‌رزکردن ژیان ده‌گوزرێنێت. له کاتێکیشدا هه‌رگیز توانای ئه‌وه‌ی نیه، کهدهستێک جلی جوان به دڵی خۆی بکڕێت و له‌به‌ری بکات، ده‌بێ چیبکات؟
هه‌روه‌ک گووتمان خانمی رۆس پۆلیسه له ووڵاتێکی وه‌ک به‌ریتانیایه که یه‌کێک له سهروهتمهندترین ووڵاتی جیهان!
بۆیه پێم خۆشه که دوباره‌ی ده‌که‌مه‌وه، سۆشیال دیموکراته‌کان که‌له به ڕواڵه‌ت جگه له چه‌په‌کان له هه‌موو پارته‌کانی دیکه ئینسانی ترن، درۆیه‌کی شاخداره و سۆشیال دیموکراته‌کان جگه له داهۆڵێکی له خشته‌بردنی کرێکارن زیاتر هیچی دیکه نین.
بۆیه ده‌پرسم که ئایا کوته‌که‌ی ستالین ڕه‌وابوو، یانا؟
هیوارام کاتێک بیر له خانمی ڕوس کارته‌ر ده‌که‌یته‌وه، جارێکی دیکه ته‌ماشای ئاماری خه‌رجی جه‌نگه‌کانی عێڕاق و ئه‌فغانستان، بکه‌ره‌وه.
حه‌ز ده‌که‌م که بزانیت، که هیچ که‌سێک له ئێمه‌ی بیانی یا سه‌ر ڕه‌ش له‌به‌ر هۆکاری ئینسانی نیه، که ئێمه‌یان وه‌ک په‌نابه‌ر وه‌رگرتوه، به‌ڵکوو ئه‌گه‌ر ئێمه‌ی بیانی یا سه‌رڕه‌ش نه‌بین، سوید یا به‌ریتانیا ده‌بێت، به‌که‌لاوه.
چونکه له‌م ووڵاتانه خه‌ڵک ده‌مرێت و جێگه‌یان پڕ نابێته‌وه، چونکه منداڵیان نابێت. هه‌ربۆ نموونه شارێکی گه‌وره‌ی وه‌ک ستۆکهۆڵم پێش ٢٠ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له گه‌ڕه‌کێکی وه‌ک ڕێنبکهبی تاک و ته‌را بیانیت تێدا ده‌دیت، مالمۆ، گۆتنبۆرگ هه‌روه‌ها.
ئه‌وه‌ش ته‌نها سوید نیه، به‌ڵکوو به‌ریتانیا ، ئه‌ڵمانیا، ئیتاڵیا، به‌کورتی هه‌رهه‌موو ئه‌وروپا به ئه‌مه‌ریکای باکوور و به که‌نه‌داشه‌وه. ئه‌گه‌ر ماوه بوو، له‌داهاتوودا ڕاپۆرتێک له‌باره‌وه، پێش که‌ش به ئێوه ده‌که‌م، که چۆن ئه‌وروپیه‌کان قڕانیان تێده‌که‌وێت و نامێنێنن.
دوا ووشه‌م وه‌رگێڕانی ڕاپۆرتێکی سویدیه بۆ کوردی که‌له(ڕۆژنامه‌ی سیدسڤێنسکان) وه‌رگێڕدراوه، که ڕۆژنامه‌یه‌که له باشووری سوید ده‌رده‌چێت نووسی: سوید په‌رستار(سسته‌ر) له لیتوانیا و ئیستوانیا و ئیسپانیا ده‌هێنێت، تاله سوید کار بکه‌ن.
"سیدسڤێنسکان" له حکومهوت ده‌پرسێت باشه ئێوه له باڵتیکاوه خه‌ڵک ده‌هێنن، که‌وه‌ک په‌رستار کار بکات، ئه‌وانه زمان نازانن، که‌م که‌م دووساڵیان ده‌وێت تا فێری زمانببن، ئه‌ی بۆ ئه‌و سه‌دان پهرستارنه، ناخه‌نه کار که فێری زمانبوون؟ ئه‌م بابه‌ته نزیکه ٥ ساڵ پێش ئه‌مڕۆ نوسراوه،ژمارهکهمیم بیرنه‌ماوه، به‌ڵام لهناوهڕۆکهکهی لێپرسراوم.
ئه‌مه ته‌نها ووڵاتی سوید وانیه، هه‌موویان وه‌ک یه‌کن، له‌نه‌رویج که‌شتی گه‌وره گه‌وره هه‌یه،که نه‌وت و که‌ره‌سته‌کانی دیکه ده‌به‌ن و ده‌هێن، پاشان ده‌بێت پاک بکرێنه‌وه.
بۆ پاککردنه‌وه‌شی، چونکه کاره‌که سه‌خته، هه‌روه‌ها که چویته خواره‌وه تا٢ هه‌فته نا‌توانیت بێتهسهرهوه، سروشتی کاره‌که به شیوه‌یه، بۆیه مووچه‌کانیشیان باشه، له‌چاو کاری دیکه‌دا.
چه‌ند ناسیاوێکی خۆم که خه‌ڵکی باڵکانن، ناوی منیان نووسی که کاریان له‌گه‌ڵدا بکه‌م.
به‌ڵام کاتێک خاوه‌ن کاره‌که زانی که باڵتیکی نیم و له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌دایکبووم، کاره‌که‌یان نه‌دامێ، ئه‌و هه‌موو ڕێگاشم بڕی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست