بەفەرمانى شێخ ستار عەوەڵانى ئامر سریەیى جاش خەفیفەى دوێنێ و، كارگێرى لقى 21 پارتى، لە 31ئابدا، 31 ئەندامى پارتى سزاداوە!
Friday, 04/09/2009, 12:00
سۆرانى مامە حەمە گۆڕت پڕ لەنوربێت: زۆرجار گێڕانەوەى مێژوو وانە و پەندە، هەندێكجاریش سزاو نانبڕین و هەرەشەكردنى بە دواوەوەیە!
لە ساڵیادى نەبەردى و داستانە بێوێنەكەى 31 ئابى 1996دا،كە بنەماڵەى بارزانى كە سەرى خۆیان و كادیران و ئەندامانى پارتیان پێشۆڕكردو شەرمەزاریان بۆخۆیان تۆماركرد، لە چەند ڕۆژى ڕابردوو لە مەكتەبى ڕێكخستنى لقى 21 پارتى لە گەڕەكى ڕاپەرینى شارى سلێمانى، كە فازیلى باجى مەلیح بەرپرسێتى، دوو كاردیرى ئەو بەشە باسى 31 ئابیان كردووە، كە پارتى و بنەماڵەى بارزانى شەرم دەكەن باسى بكەن و یەكێتیش بە هۆى ڕێكەوتنامە ستراتیژەكەیانەوە خۆیانیان لێلاداوەو ، تەنانەت لە بەرنامەى لەڕۆژێكى وەك ئەمڕۆدا نە پارتى و نە یەكێتى باسیان نەكردوە، كە ساڵانە هەردوولایان بە بەرژەوەندى خۆیان بەرنامەیەى چەند سەعاتیان بۆ سازكردبوو!
وا ئەم ڕۆ هەر كادیرو ئەندامێكى پارتى لە سنورى لقى فازیلى باجى مەلیح، باسى 31ى ئابى كردبێ سزادراوە، بە نانبڕین و دەركردن و دورخستنەوە!
ستار عەوەڵانى، كە لەسردەمى ڕژێمى بەعسدا، ئامر سریەى جاش خەفیفە بووەو ئەمڕۆ بە كارگێرى لقى 21 و بەرپرسى مەكتەبى ڕێكخستنى ئەو لقەى پێ سپێردراوە، 31 كاردو ئەندامى سنورى لقى 21 پارتى بە سزاگەیاندەوە، كە هەریەكەیان ئەم مانگە نیو مووچەیان بۆ سەرف بكرێت و 12 كار لە و 31 كادیرانە لەبەر ئەوەى خوێنەرى سایتى كوردستانبۆستى تێكۆشەربوون و تەواوى ئەو بابەتانەیان خوێندۆتەوە، كەلەسەر 31ئاب نوسراوەو مووچەى تەواوى ئەم مانگەیان قرت بكرێت!
هەریەك لە حاجى جەمال و قادر باوەجان كە ئەوانیش كارگێرانى ئەو لقە بوون، دژى نانبڕینى ئەو كادیرانە بوون، تەنها لەبەر ئەوەى سایتى كوردستانپۆستیان بینیوە..
تا ئەوەى هەموو كادیرو پێشمەرگە كۆنەكان باسیان لە ڕۆژى 31 ئابى 1988 كردووە، كە شێخ ستار عەوەڵانى ئامر سریەى جاش خەفیفە بووەو، بەشدارى شەڕەكانى شەدەڵەو سەرگەڵو بەرگەڵو یاخسمەرى لە 31 ئابدا كردووەو، ئیتر بۆ ڕق و كینەى بەرامبەر ژمارە 31 هەڵگرتووە، جاران لە پارتیدا ژمارە 13 بە شوم تەماشا كراوەو ئەمڕۆش 31 چوە سەر!
پارتى و مەسعودى سەركردەى داستانى 31 ئاب، ئەى بۆ شانازى ناكات نەك هەر بە 31 ئابەوە، بەڵكو بەوەى زۆرینەى جاش و بەعسیەكانى لاى خۆى كۆكردۆتەوەو پلەو پایەى باش و گرانبەهاى پێبەخشیوون، وەك شێخ ستار عەوەڵانى كە جاشێكى موحەسەنى 31 ئابى 1988 بوەو بە هەمان شێوە درێژەى بە خەباتى 31 ئابى 1996 ئەمڕۆش داوە، دەك ئەم داستان و جاش خەفیفانەى وەك سێخ ستار عەوەڵانى پیرۆز بە بارزانى نەمر و كوڕانى بێت!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست