مه‌سعود بارزانی ، بۆ ئیمڕۆ به ئاشکرا له دژی ئۆپزسیۆن وه‌ستایه‌وه؟!.
Monday, 04/04/2011, 12:00
مه‌سعود بارزانی هه‌میشه وه‌ک سه‌رۆکی پارتی و یا باشتر بڵێیین سه‌رۆکی بنه‌ماڵه‌یه‌ک لیکه‌وته‌ی ده‌بێت له گه‌ڵ گۆڕانکارییه‌کانی کوردستان و ده‌وڵه‌تانی داگیرکاری کوردستان ، به مانایه‌کی دیکه به‌رژه‌وه‌ندی بنه‌ماڵه‌یی له پێشی پێشه‌وه‌ی ئه‌جندای کارکردنیه‌تی.
ئێستا جه‌لال تاڵه‌بانیش لێبڕاوانه هاوکاریکی ستراتیژی ئه‌و ئه‌جندایه‌یه ، هه‌موو رووداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی کوردستان که له‌سه‌ر ده‌ستی جه‌لال تاڵه‌بانی و مێلیشیاته‌کانی دژی خه‌ڵکی روویاندا ، ئه‌و ستراتیژه ده‌سه‌لمێنێ.
ئێستا خۆپیشاندانێکی جه‌ماوه‌ری له ده‌ڤه‌رێکی به‌رفره‌وان که ده‌کاته 54% کوردستان له خاک و له خه‌ڵک حزوری رۆژانه‌ی هه‌یه.ناوه ناوه ده‌سه‌ڵات سیناریۆی سه‌یروسه‌مه‌ره و هاوپێچ به به‌کارهێنانی توندوتیژی و ئه‌شکه‌نجه‌دان و هه‌ڕه‌شه‌کردن و زیندانیکردنی ، به‌کارده‌بات.
ده‌سه‌ڵات به‌تایبه‌تی مه‌سعود له ژێر فشاره‌کانی شه‌قام و داواکارییه‌کانی ، هه‌ست به ناشه‌رعی بوونی خۆی وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌کات ، به مانا د‌رکی به‌وه کردووه که به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی که‌وتۆته مه‌ترسییه‌کی جدییه‌وه ، به شێوه‌یه‌ک که له بێچاره‌ییدا په‌ل بۆ هه‌ندێ ته‌کتیکی هه‌رزان و گۆته‌ی رۆژنامه‌وانی ده‌بات که هه‌ر زوو راستینه‌کان وه‌دیار ده‌که‌ون و ته‌کتیکه‌کان یا سیناریۆکان به‌تاڵ ده‌بنه‌وه.
هاتنی ئه‌ردۆغان بۆ هه‌رێمی کوردستان ، به‌شێکی بۆ رزگارکردنی مه‌سعود بوو له‌و ته‌نگژه پێچداره‌ی که ئێستا تێیکه‌وتووه . ئه‌ردۆگان به هه‌ر چوارلایه‌وه ئامۆژگاری ده‌به‌شێته‌وه ،هاوکاری ئیران ده‌کات ، ئامۆژگاری به‌شار ئه‌سه‌د ده‌کات ، دێته باشوری کوردستان ، هه‌مووی بۆ روونه‌دانی گۆڕانێکه له ناوچه‌که، که کورد تێیدا سوودمه‌ندی سه‌ره‌کی ده‌بێت ، که ئه‌مه‌ش ئه‌ردۆگان به مه‌ترسی بۆسه‌ر ئاینده‌ی خۆی و تورکیا ده‌بینێت.ئه‌ردۆگان هه‌رگیز که‌سیتییه‌کی وه‌ک مه‌سعود بارزانی له به‌شێکی گرنگی کوردستان که باشوره به چه‌نگ ناکه‌وێت، کۆیله گه‌مار و جاش ، له هه‌ر گۆڕانکارییه‌ک که مه‌سعود تێیدا تێبچێت ، به زیان بۆ سه‌رخۆی هه‌ژماری ده‌کات ، دیاره بۆ ئێران و سوریاش ئه‌م خه‌مه‌ی تورکیا له گۆڕانی جددی ده‌بینریت یا هه‌ست پێده‌کرێت.
ئه‌گه‌ر به گرێدانی ئه‌و ره‌وشه سیاسییه‌ی که له‌سه‌ره‌وه باسمان لێوه‌کرد به دوایین ئاخافتنی مه‌سعود له جیاکردنه‌وه‌ی ئۆپزسیۆن له شه‌قام رابمێنین ده‌بینرێ ، قۆناخێکی نوێ یا سیناریۆیه‌کی نوێ سه‌ر هه‌ڵده‌دا . مه‌سعود به هاوکاری جه‌لال تاڵه‌بانی و دواتر فشاره‌کانی ئه‌مه‌ریکا و به‌ریتانیا و دواجاریش ئێران ، ئۆپزسیۆنی ناچارکرد دانیشتنی له‌گه‌ل ئه‌نجام بدا ، به‌و مه‌رجانه‌ی خۆی په‌سه‌ندی ده‌کات له هه‌ڵبژاردنی کات و شوێنی کۆبوونه‌وه‌که.
مه‌سعود ئه‌و راستییه باش ده‌بینێت که ئۆپزسیۆن کاریگه‌ری سه‌ره‌کی هه‌یه له جوڵاندنی شه‌قام و کۆکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی نارازیی ، بۆیه لێکترازاندنی ، ئۆپزسیۆن و خه‌لکی راپه‌ڕیو ، به تاکتیکێکی گرنگی هه‌ژمار ده‌کات بۆ کۆتایی پێهێنانی ئه‌و ره‌وشه.
مه‌سعود بارزانی پاش ئه‌وه‌ی بێ ئومێد بوو له‌وه‌ی نه‌یتوانی ئۆپزسیۆن پارچه‌پارچه بکات و دایببرێنێت له شه‌قام ، ئێستا باس له‌وه ده‌کات که ئۆپزسیۆن نابێ گوێیان لێ بگیرێت ، به‌ڵکه خۆمان راسته‌وخۆ گوێ له شه‌قام ده‌گرین و ده‌ست به‌چاکسازی ده‌که‌ین!.
ئێستا هه‌روه‌ک له‌سه‌ره‌وه باسمان لێوه‌کرد ده‌سه‌لات سیناریۆیه‌کی مه‌ترسیداری به‌ده‌سته‌وه‌یه ، له لایه‌ک ده‌یه‌وێت ئۆپزسیۆن بێ کاریگه‌ر بکات و له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه ده‌یه‌وێت ئاراسته‌ی خۆپیشاندانه‌کان به ئاراسته‌ی توند و تیژی ببات ، تا به هاسانی هه‌ردولا سه‌رکوت بکات و کۆتای‌یان پێبهێنێت.ئه‌م سیناریۆیه‌ی ده‌سه‌ڵات له به‌توند وتیژبردنی ئاراسته‌ی خۆپیشاندانه‌کان و دواجار به شه‌رعییه‌تدان به به‌کارهێنانی مێلیشیاته‌کانی له ژێر چه‌تری یاسا، ئه‌و یاسایه‌ی که سه‌ربه‌خۆ نییه له کوردستانا ، تییدا ئۆپزسیۆن تۆمه‌تبار ده‌کرێت و بیانوو ده‌خوڵقینێ بۆ به به‌کارهێنانی هێز له دژی ئۆپزسیۆن تا له کۆتاییدا زه‌ربه‌یه‌کی گه‌وره‌یان لێێبدات ، به‌مه‌ش چاوترسێنی خه‌لکی راپه‌ریو ده‌کات و ، کۆتایی به مه‌شهده‌که دێت.
زۆر له خه‌ڵکی تووڕه‌ی کوردستان و ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕییان به ده‌سه‌لات نییه و باوه‌ڕیشیان به خۆپیشاندانی مه‌ده‌نی و هێمنانه‌ش نییه ، بانگه‌شه‌ی به‌کاربردنی توندوتیژی دژی ده‌سه‌لات ده‌که‌ن. به دیدی من ئه‌و ده‌نگانه بێ ئه‌وه‌ی بیانه‌ویت ئاو له ئاشی ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ن. خۆپیشاندانه‌کانی خه‌ڵکی لیبیا که له سه‌ره‌تادا هێمنانه بوو ، له به‌رامبه‌ریدا قه‌زافی خۆی نه‌گرت ، بۆیه له دیوێک په‌یامێکی ئاراسته‌ی ده‌ره‌وه و به تایبه‌تی ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وروپا ده‌کرد و ده‌یووت: قاعیده له لیبیا هه‌یه و ئه‌و سه‌روکاری خۆپیشاندانه‌کان ده‌کات ، به دیوه‌که‌ی دیکه‌دا بۆ خۆی هه‌وڵی ده‌دا خۆپیشاندانه‌کان له ئاراسته‌ی ئاشتیانه و نا توندوتیژی ده‌ربهێنێت و په‌لکێشیان بکات بۆ به‌کارهێنانی توندوتیژی و ده‌ستبردن بۆ چه‌ک تا بڵێت: ئه‌ها ئه‌وه‌تا قاعیده دژماندا چه‌ک به‌کارده‌هێنیت و ، خه‌ڵکی نارازیی و مه‌ده‌نیی بوونی نییه به‌ڵکو ئه‌وه قاعیده‌یه ئه‌جندایه‌کی سیاسی هه‌یه که ده‌یه‌وێت به چه‌ک ده‌سه‌لات له لیبیا بگرێته‌ده‌ست.
مه‌سعود بارزانی هه‌مان سیناریۆ فاشیله‌که‌ی قه‌زافی ده‌یه‌وێت تاقی بکاته‌وه. ده‌یه‌وێت ئۆپزسیۆن تۆمه‌تبار بکات به ئه‌جندای نه‌خوازراو که گوایه ده‌یانه‌وێت له رێگای ئینقلاب باز بده‌ن به‌سه‌ر شه‌رعییه‌ت!ه‌وه ،ئه‌مه له لایه‌که‌وه و له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه ده‌یه‌وێت توندوتیژی وه‌به‌رهه‌مهاتوو له خۆپیشاندانه‌کان ، ره‌وشێکی وا بێنێته‌دی که ئۆپزسیۆن نه‌توانی زیاتر داکۆکی له خۆپیشاندانه‌کان بکات و ئه‌گه‌ریش کردی ، ئه‌وکات ده‌بێت به ئامانجێکی هاسان بۆ لێدانی و چاوترساندنی خه‌ڵکی و هه‌ره‌سپێهێنانی ناره‌زایه‌تییه‌کانی خه‌ڵکی و چوونه‌وه ماڵێی خه‌لکی راپه‌ڕیو و رازیبوونه به ته‌مه‌نێکی دیکه به ده‌سه‌ڵات.
ئه‌و سیناریۆیه‌ی ده‌سه‌لات که ئیمڕۆ مه‌سعود بارزانی به‌شێکی درکاند ، پووچه‌ڵ ده‌بێته‌وه به:
1- به‌رده‌وامیدان به ناتوندوتیژی و خۆپیشاندانی هێمنانه و مه‌ده‌نیانه.
2- داگیرکردنی مه‌ده‌نیانه‌ی جاده سه‌ره‌کییه‌کان و گه‌مارۆدانی بینایه‌ی پارێزگا و قایمقامیه‌ته‌کان، ئه‌وێس به‌دانانی ئالیه‌تێکی گونجاو به جۆرێ سیسته‌می به‌نۆره و دابینکردنی که‌ره‌سته‌ی پێویست بۆ ئه‌و مانگرتنه مه‌ده‌نیانه له چادر و خواردن و موکه‌بیره‌ی ده‌نگ و شاشه‌یه‌کی گه‌وره‌ی ته‌له‌فزیۆن و تادوای.
3- زانکۆکانی کوردستان ده‌وامی تێدا بوه‌ستێت به‌ڵام خوێندکاران له نێو حه‌ره‌می زانکۆ مان بگرن.خۆ ئه‌گه‌ر رێگرییان لێ‌کرا ئه‌وا ده‌توانن وه‌ک چۆن ئێستا به‌شداری کاریگه‌ر ده‌که‌ن ئه‌وکاتیش ده‌توانن بڕژێنه شه‌قامه‌کان.
4- یه‌کگرتوویی ئۆپزسیۆن زۆر گرنگه له پشتیوانیکردن له خۆپیشانده‌ران به هه‌موو شێوازیکی پێویست ،خۆگرێدان به خۆپیشانده‌ران کاریکی بنه‌ڕه‌تییه و نابێت هیچ که‌ڵێنێک بۆ ده‌سه‌ڵات بهێڵدرێت تا یاری تێدا بکات .
5- له هه‌مووشی گرنگتر دیاره ، ئۆپزسیۆن هه‌وڵی جددی بدات به به‌گه‌رخستنی هه‌موو که‌ناڵه‌کانی په‌یوه‌ندی به ئه‌مه‌ریکا و به‌ریتانیا وه‌ک دوو ده‌وڵه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری عێراق که بوونی سیاسی و سه‌ربازییان هه‌یه له کوردستاندا ، بۆ پاراستنی خۆپیشانده‌ران له دڕنده‌یی ده‌سه‌لات.
6- ره‌وه‌ندی کوردی ده‌ستبکه‌ن به فشار بۆ به‌دادگایی گه‌یاندنی هه‌موو ئه‌وانه‌ی که توندوتیژیان دژی خه‌ڵکی مه‌ده‌نیی به‌کاربردووه و یا به‌کاری ده‌به‌ن.
7- سه‌قفی دواوکارییه‌کان بگۆردرێت بۆ رووخانی یا رۆیشتنی هه‌ردوو بنه‌ماڵه ، چونکه خه‌ڵکی کوردستان باوه‌ڕیی به‌و ده‌سه‌لاته نه‌ماوه . بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ری لێنه‌شێوێت ، به 7 خاڵی و 17 خاڵی و 22 خاڵی ، یه‌ک داواکاری به‌رزبکرێته‌وه که ئه‌ویش" بڕۆن ، بڕۆن ، دیسان بڕۆن' بێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست