سەرای حەقی تۆ!
Monday, 07/03/2011, 12:00
ئەڵێن حەق تاڵە ?
گوڵی دەستت بۆ یەخەی گەنجەو
درکیش بۆ دێوەزمەی بنەماڵە
بۆیە وەڵامی ماچی بەردت
فیشەکی نیوە پیاووزمان ڵاڵە
سەرای پەیمانی تۆ!
بۆیە پەیمانت دەنگی ئاشتی یە
چرای رێگەت نمونەی نی یە
بڕۆبڕۆی هاوارت تینی شادی یە
عیشقی گۆرانت بڵێسەی ئازادی یە
جیهانی نوێینمان بۆ بنیاتدەنێی
بێ فرمێسک و بێ ئازار
بێ جیاوازی وبێ هەژار
بێ دەسەڵاتداری ستەمکار
سەرا توبی ئاسۆی دەنگی بێدەنگی
خوێنی رێژوان بەرزتربوو
یان دیواری ماڵی تاریکی
فەیسبوکی گەنجان گەورەتربوو
یان تیڤی حزبی ئەبەدی
گەرمیانی خێرنەدیوو پاکتبوو
یان سەرۆکی نەدیوبدی
تاکەی بەهارمان گەڵارێزان بێت
رۆژی روناکیمان بەچاوو نەدی!
ئەوەی دوێنێ هیچی نەبوو
ئەمرۆ بۆتە پاشای سەرمەدی
سەرا تۆ بویتە مەیدانی ئازادی
یەکەم پەرلەمانی ئینسانی
یەکەم هاوار بۆ روناکی
بۆ بەختەوەری، بۆیەکسانی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست