لیژنه‌ی چه‌واشه‌کاریی با‌رزانی نه‌شاره‌زا و ده‌به‌نگن

Friday, 28/05/2010, 12:00


هه‌روه‌ک کاک مسته‌فای حه‌سه‌نه‌ گه‌وره‌ ئاماژه‌ی کردوه‌ له‌ بابه‌ته‌که‌یدا ده‌رباره‌ی شه‌هید کردنی کاکه‌ سه‌رده‌شت منیش چه‌ند تێبینییه‌کم هه‌یه‌.

ئه‌گه‌ر ته‌ماشای ئه‌م وێنه‌ی سه‌ره‌وه‌ بکه‌ین، که‌ ئێسقانی که‌لله‌ سه‌ری مرۆڤێکه‌، ده‌بینین به‌ وته‌ی لیژنه‌ی چه‌واشه‌کاری به‌رزانی فیشه‌ک له‌ پێشی سه‌ری دراوه‌ وه‌ فیشه‌که‌که‌ له‌ ملی گیری خواردوه‌!
ئا لێره‌وه‌ من پرسیار له‌م لیژنیه‌ نه‌فامه‌ ده‌که‌م ئایا ئه‌م لیژنه‌یه‌ ده‌زانێت سه‌ری مرۆڤ چۆنه‌؟ ئایا ئه‌م لیژنه‌یه‌ ده‌زانێت مل له‌ کوێی سه‌ردایه‌؟
ئه‌گه‌ر فیشه‌ک له‌ پێشی سه‌ر بدات هیچ کات له‌ ملدا گیر ناخوات، ته‌نها ئه‌گه‌ر فیشه‌ک له‌ ناوده‌می درابێت ئه‌وا له‌ ملی گیر ده‌خوات. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش تکایه‌ سه‌یری ئه‌م وێنه‌یه‌ بکه‌ن و خۆتان قه‌رار بده‌ن.
لێره‌شه‌وه‌ داوا له‌ که‌سوکاری کاک سه‌رده‌شت ده‌که‌م به‌تایبه‌تیی براکه‌ی که‌ لاشه‌که‌ی له‌ موسله‌وه‌ هێنایه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، هه‌ر وه‌ک خۆی له‌ لێدوانه‌که‌یدا باسی کردووه‌، که‌ دوو گولله‌ له‌ ده‌می دراوه‌ که‌ به‌ وردی بۆمان ڕوون بکاته‌وه‌‌ که‌ ئایا جه‌سته‌ی کاکه‌ سه‌رده‌شتی هه‌میشه‌ زیندوو جێگه‌ی ئه‌شکه‌نجه‌ی پێوه‌ بووه‌ یان نا؟ جارێکی تر بۆمان روونبکاته‌وه‌ ئایا یه‌ک فیشه‌کی پێوه‌ نرابوو یان زیاتر؟‌ فیشه‌که‌که‌ به‌ر کوێی که‌وتبوو‌؟ هه‌رچه‌نده‌ له‌ گفتوگۆکه‌دا وه‌ڵامی ئه‌مانه‌ی داوه‌ته‌وه‌
ئایا ده‌زانیت جۆری فیشه‌که‌که‌ چییه و چه‌ند ملیمه‌‌؟ به‌ چ جۆره‌ چه‌کێک ته‌قێندراوه‌؟
ئه‌م ڕاپۆرته‌ی لیژنه‌که‌ی به‌رزانی مه‌گه‌ر ته‌نها به‌رزانی یه‌کان و هه‌ندی که‌سی ساویلکه‌ باوه‌ڕی پێ بکات، ئه‌گه‌ر نا مرۆڤی ئاسایی باوه‌ڕ به‌م سیناریۆ هه‌رزانه‌ ناکات.

سوپاس بۆ کوردوستانپۆستی ماندوو نه‌ناس

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە